تولە ڕێیەک لە بەردەم پڕۆژەی "هەژماری من"

21/04/2024

فەرمان رەشاد


ئەگەر بە دیقەتەوە نوسراوە نوێیەکەی تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق بخوێنینەوە، دەبینین لە کۆتاییەکەی چارەسەرێکی لاوەکی بۆ پڕۆژەی "هەژماری من" ی تێدایە.
ئەویش بەو شێوەیەیە، دوای تەواوبوونی پڕۆسەی "تەوتین"، مووچەخۆرانی هەرێم دەتوانن لە بانکە ئەهلیەکان یاخود نوسینگەکان مووچەکانیان ڕابکێشن، چونکە وەک دەزانین بانکەکانی ڕەشید، ڕافیدەین و تی بی ئای، ئەو توانایەیان نیە، ڕاستەوخۆ لەماوەی چەند ڕۆژێک ئەو هەموو مووچەیە دابەش بکەن.
واتا هاوشێوەی مووچەخۆرانی عێراق کە لە نوسینگەکانی کی کارت مووچەکانیان وەردەگرن، مووچەخۆرانی هەرێم بەشێوەی ئارەزومەندانە بیانەوێ، لە ڕێی ئەو کارتانەی کە وەزارەتی دارایی عێراق بۆیان دروستدەکات و مانگانە مووچەی دەخاتە سەر، دەتوانن لە بانکە ئەهلیەکان (لەنێویاندا بانکەکانی ناو پڕۆژەی هەژمای من) لەجێی نوسینگەکان پارە وەرگرن، ئەویش مووچەخۆر سەرپشک دەبێت کامی هەڵدەبژێرێت، بەڵام لەم پڕۆسەیەش بانکە ئەهلیەکان ڕاستەوخۆ لەلایەن وەزارەتی دارایی ئیتیحادی تەمویل دەکرێن بۆ دابەشکردنی مووچە.

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی