دیوە جیاوازەکانی سەردانی ئەردۆغان بۆ واشنتۆن

28/04/2024

شنۆ ھیرانی



سەرچاوەێکی باڵای نزیک رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا بێ ئەوەی ناوی ئاشکرا بکرێ بەچەند ڕۆژنامەنوسێکی تورکی ڕاگەیاندوە کە ئەوسەردانەی ئەردۆغان بۆ ئەمریکا کە بڕیاربوو لە9مانگی مارسی داهاتوودا ئەنجام بدرێت دواخراوە بۆ کاتێکی نادیار، هەمان سەرچاوە ئەوەشی وتووە کە لایەنی تورکی دواخستنی سەردانەکە دەبەستنەوە بە چڕی پڕۆگرامەکانی ئەردۆغان لەم بەروارەدا، هەرچەندە میدیا فەرمیەکانی دەوڵەت تا ئستا باسیان لە دواخستنی سەردانەکە نەکردوە، بەڵام لەبنەڕەتدا سەرچاوە نافەرمیەکانی تورکیا باسی ئەوەدەکەن کە سەرۆک بایدن بەهۆی پشتیوانی کردنی ئەردۆغان بۆ خۆپشاندانەکانی خوێندکارانی زانکۆکانی فلۆریدا بۆ ڕاگرتنی شەڕێ غەزە هەڵوێستی لەبەرامبەر ئەردۆغان وەرگرتووە. دیارنیە سەردانەکە کەی ئەنجام بدرێ، بەڵام پێدەچی ئەردۆغان پێش وادەی کۆبونەوەی لووتکەی ناتۆ کە 9_11 مانگی تەمووزی داهاتوو سازدەکرێ سەردانێکی ئەمریکا بکات. لە ئێستاشدا پرسی s-400و سەفقەکانی چەک لەنێوان تورکیاو ڕوسیا بابەتێکی گەرمی ناو میدیاکانی تورکیایە. لەسەر ئاستی سیاسیەتی ناوخۆش لێک نزیکبوونەوێکی جەهەپەو ئاکپارتی لە ئارادایە و گفتوگۆکانی  لەبارەی  پرسی نوسینەوەی دەستورێکی مەدەنی تازە بۆ تورکیا لەناو پەرلەمانی تورکیا دەستیان پێکردوە، هەر لەم چوارچێوەیەشدا لەم هەفتەیە ئەردۆغانو ئۆزگور ئۆزیل سەرۆکی جەهەپە چاوپێکەونێکی گرنگ ئەنجام دەدەن. هەر لەچوارچێوەی سیاسەتی ناوحۆی تورکیا ئاکپارتی لەناو پەرلەمان و بەڕێگای نوێنەرەکانی هێرشی تووند دەکاتە سەر دەم پارتی و بە کلکی پەکەکە ناوزەندیان دەکەن. دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی مەهەپە داواێکی فەرمی بۆ داخستنی دەم پارتی پێشکەش بە دادگای باڵای دەستوری وڵات کردوە.  ئاراستەی ڕووداوەکانی ناو پەرلەمانی تورکیا ئەگەری هێنانەوەی پرسی دانانی قەیومەکان بۆ سەر شارەوانیە کوردیەکان دیسان بێتەوە ئاراوە.

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی

بەپەلە