به‌بۆنه‌ی رۆژی کرێکارانی جیهان له ئایاری ساڵی 2000 دا‌و ، له‌ستوونی ( ره‌نگاڵه ) ی دوا لاپه‌ڕه‌ی هه‌فته‌نامه‌ی ( هه‌رێمی کوردستان ) دا ، وتارێکی کورتم به ناونیشانی ” ئه‌گه‌ر کرێکار نه‌بێت ! ” بڵاوکرده‌وه. یه‌ک دوو هه‌فته دوای ئه‌وه ، له گۆڤارێکی ( کۆمه‌ڵایه‌تی – سیاسی – کاریکاتێری ) دا گاڵته‌یان به وتاره‌که‌م کرد‌و ، به‌ناوی ” سوعبه‌ت ” ه‌وه ئه‌م ته‌شه‌ره‌یان لێدا : ” ئه‌گه‌ر کرێکار نه‌بێت! … که‌س به یه‌کی ئایار ناڵێ که‌رت به‌چه‌ند ” .
ئه‌م سووکایه‌تیکردنه به یادکردنه‌وه‌ی رۆژی یه‌کگرتن و هاوپشتیی چینی کریکار له جیهاندا ، ئه‌گه‌رچی به‌ناوی ” سوعبه‌ت ” ه‌وه ئاڕاسته‌کراوه ، به‌ڵام ده‌توانین له نێوان پیت و وشه‌کانییه‌وه فیکر‌و هه‌ڵوێستی نووسه‌ره‌که‌ی بخوێنینه‌وه ، که لانی که‌م فیکر‌و هه‌ڵوێستی که‌سێکه هه‌ست به لێپرسراویی کۆمه‌ڵایه‌تی ناکات ، ئه‌گه‌ر له بنه‌ڕه‌تدا فیکر‌و هه‌ڵوێستێکی کۆنه‌په‌رستانه‌ی دژ به بزووتنه‌وه‌ی کرێکاری و کۆمۆنیست‌یش ده‌رنه‌بڕێت !!
پێشینانی کورد ده‌سته‌واژه‌ی ” که‌س به . . . ناڵێت که‌رت به‌چه‌ند ” یان ، بۆ هه‌ڵوێستی سووکایه‌تی و بێبایه‌خی و پشتگوێخستن ، یان په‌راوێزکردنی مرۆڤه‌کان ، یان ره‌فتاره‌کان ، یان رووداوێکی دیاریکراو به‌کارهێناوه .
ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه ، له‌زۆر رووه‌وه لێکدانه‌وه هه‌ڵده‌گرێت و ، به‌ڵگه‌و نیشانه‌یه بۆ مه‌یلێکی کۆمه‌ڵایه‌تی که چاوی له ئاستی چه‌وساندنه‌وه‌ی چینی کرێکاردا نووقاندووه ، یان چاوی به خه‌باته جیهانییه‌که‌ی ئه‌م چینه‌دا هه‌ڵنایه‌ت .
ئه‌م ته‌شه‌ره دواکه‌وتووانه‌یه له رۆژی یه‌کی ئایار‌و خه‌باتی جیهانیی چینی کرێکار ، له‌ڕووی سیاسییه‌وه ، ئه‌قڵییه‌تی بۆرژوازییه‌تی وڵاته دواکه‌وتووه‌کان ده‌رده‌بڕێت که له گوێی گادا نوستوون و بایه‌خی هێزی کاری کرێکاران له ژیاری ئه‌م سه‌رده‌مه‌و جیهانی زانست و ته‌کنه‌لۆژیادا نازانن . ئه‌وان له کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی نیمچه ده‌ره‌به‌گی و ، له‌نێو ژیانێکی کشتیاری و په‌یوه‌ندییه خێڵایه‌تییه‌کاندا ده‌ژین ، بۆیه گرنگیی کار بۆیان مه‌به‌ست نییه ، یان له‌به‌ره‌ی ده‌سه‌ڵاتدا پاڵیانلێداوه‌ته‌وه‌و ، مفته‌خۆرانه ، به‌رهه‌مهێنان و ره‌نجی چینی کرێکار له به‌ڕێوه‌بردنی ماشێنی ژیانی کۆمه‌ڵگه‌دا به‌کارده‌به‌ن . به واتایه‌کی دیکه ، ده‌ستی ماندووی کرێکاران و زگی تێری ئه‌مان ، له کرۆکی ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه‌دا ره‌نگده‌داته‌وه . دیاره ئه‌مه بۆخۆی ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێ که ئابوورییه‌ک له‌نێو کۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا باڵاده‌سته که خاوه‌ندارێتی تایبه‌تی و کاری کرێگرته ده‌پیرۆزێنێت و به‌رگری له ده‌سه‌ڵاتی چینی بۆرژوازی و بازاڕی ئازادیی چه‌وساندنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی ده‌ستکورت و هه‌ژار ده‌کات .
ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه‌ی که پێشینان دایانڕشتووه‌و ، بۆرژوازییه‌تی مشه‌خۆری ئیمڕۆ به دژی کرێکاران به‌کاریده‌هێنێ ، ره‌هه‌ندێکی رۆشنبیری و په‌روه‌رده‌ییشی هه‌یه . له‌ڕووی رۆشنبیرییه‌وه، له‌لایه‌ک ئاستی رۆشنبیریی رۆشنبیرانی بۆرژوازی و ورده‌بۆرژوازی ده‌رده‌خات و ، له‌لایه‌کی دیکه‌وه هه‌لبازیی ئه‌م چینه باڵاده‌سته ده‌خاته‌ڕوو . ئه‌وان به ته‌شه‌ردان لهچینێک که چه‌رخی ژیانی کۆمه‌ڵگه ده‌چه‌رخێنێت ، به‌ڵگه‌ی که‌میی هوشیاریی یان له باشترین حاڵه‌تدا” هوشیاریی چه‌واشه ” یان ده‌سه‌لمێنێ . ئه‌مه جگه له‌وه‌ی له‌ڕووی کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه کارێکی ئێجگار نه‌شیاوه که سووکایه‌تی به یه‌کێک له چینه فراوانه ئه‌کتیڤه‌کانی کۆمه‌ڵگه ده‌که‌ن و ، به‌و کاره‌یان تۆوی تێکدانی کۆمه‌ڵ و چه‌سپاندنی سیستمی چینایه‌تی ده‌وه‌شینن که کاریگه‌رێتی له‌سه‌ر ره‌وتی پێشکه‌وتنی کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌بێت و له‌مپه‌رێکی گه‌وره له‌به‌رامبه‌ر گه‌شه‌کردنی کۆمه‌ڵایه‌تیدا دروستده‌کات و ، بیروباوه‌ڕی کۆنه‌په‌رستانه‌ی دژه جه‌ماوه‌ری خه‌ڵکی هه‌ژارو زه‌حمه‌تکێش له‌نێو نه‌وه گه‌نجه‌کاندا ده‌خاته‌وه.
له‌ڕووی په‌روه‌رده‌ییشه‌وه ، ئه‌م هه‌ڵوێسته ئاماژه بۆ په‌روه‌رده‌ی بۆرژوازی و قوتابخانه‌ی بۆرژوازی و به‌رنامه‌یه‌کی بۆرژوازی ده‌کات که سیستمی چینایه‌تی به‌رجه‌سته ده‌که‌ن و که‌سانێکی بێ پرنسیپی په‌روه‌رده‌یی پێده‌گه‌یه‌نن که گاڵته به چینێکی به‌رینی کۆمه‌ڵ بکه‌ن و ، به‌های کار‌و کارگه‌ران له به‌رده‌وامیی کۆمه‌ڵ و نه‌خشاندنی ئاسۆی دواڕۆژی کۆمه‌ڵگادا بسڕنه‌وه.
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی