کێ نایەوێ سەرۆکی پەرلەمانی عێراق هەڵبژێرێت

18/05/2024

عوسمان گوڵپی


(کورتەی سیناریۆکەی ئەمشەوی پەرلەمانی عێراق)

لە ئێستادا لە ڕواڵەتدا وا دەردەکەوێت کە هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان ماڵی شیعەکانی کردوەتە دوو بەش،

بەجۆرێك کە
*مالکی و عەسائیب پشتیوانی مەشهەدانی دەکەن

*عامری و عمار حکیم و حیزب اللە و نزیکەکانیان پشتیوانی سالم عیساوی دەکەن بۆ سەرۆکی پەرلەمان

لەو نێوەندەشدا حەلبوسی وا دەردەخات کە ڕێگر دەبێت لە هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان چونکە کاندیدی ئەوی تێدا نیە

لە بنەمادا ئەمە پلان و یاری سیاسی ماڵی شیعەیە، چونکە ئەمە تەنها رێگایەکە پەرلەمان لەدەستی (محسن مەندەلاوی)ی شیعە مەزهەبدا دەهێڵێتەوە، بەم ڕێگا ناکۆکە وادەکەن لوتکەی دەسەڵاتی سوننە لەدەستی جێگری یەکەمی پەرلەماندا بمێنێتەوە کە شیعەیە

بە خۆ سەغڵەتکردنی حەلبوسیدا سیناریۆکە ڕوونتر دەردەکەوێت، ئەگەرنا حەلبوسی لە ئێستادا پیاوی ناکۆکیە سیاسیەکان نیە و لەریزی ئاراستەی ئێرانیدایە، تەنها بەکار هێنراوە و بەس

بۆیە سودمەندی یەکەمی هەڵنەبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان هێزە شیعیەکانن، ئەمڕۆ زۆر بە ڕوونی بەها ئەعرەجی لە دیمانەیەکیدا وتی(ئێمەی شیعە زۆرینەین و پێویستە هەر سێ سەرۆکایەتیەکە لەدەستی ئێمەدابێت)


ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی

بەپەلە