پاشەکەوتی موچە بۆ پێشمەرگە و هێزە ئەمنیەکان

09/07/2024

د.بەکر سدیق

پاشەکەوتی موچە بۆ پێشمەرگە و هێزە ئەمنیەکان
مینحە بۆ پێشمەرگە و هێزە ئەمنیەکان!

کاتێ، قەیرانی دارایی بەرۆکی کابینەکەی بەرێز کاک نیچیروان بارزانی گرت، بریار درا کە موچەی موچە خۆرانی هەرێم پاشە کەوت بکرێت!بەپێی ئەو بریارەش موچەی موچە خۆران رێژەیەکی بەناوی پاشە کەوت لێدەبڕدراو ڕێژەیەکی کەمی مانگانە وەر دەگرت !لە کابینەکەی بەرێز کاک مەسرور بارزانیش بەهۆی نەخۆشی کۆڕۆناوە ،بریار درا بە لێبڕینی موچە!ناورۆکی ئەو بریارەش بریتیبوو لە پێدانی موچە  بە فەرمانبەر بە لێبرینی ڕێژەی جۆراو جۆر !هەردو بریاری پاشە کەوت و لێبڕین لە زۆر ڕوەوە وەک یەک بون و هەردوک بریارەکە لە هەردوو کابینەکە دا ،هۆکارەکەی بۆ نەبون و کەم بونەوەی داهات دە گەرایەوە؟لە ئێستادا،(ئەگەرچی فەرمانبەران و مامۆستایان ،لە لایەن وەزارەتی داریی ئیتیحادیەوە زۆر دوا دەکەوێ)کە چی هەرچۆنێک بیت موچەی تەواو وەر دەگرن !بەڵام هێزە ئەمنیەکان زیاتر لە سێ مانگە جگە لە دواکەوتن و نەناردنی لە لایەن بەغدادەوە،چارەنوسی ئەو مافە دیارنیەو لە خانەی زەوتکردن دایەو بوەتە کەیسی ململانێی بە روکەش کارگێڕی و دارایی !بەڵام لە ناوەرۆکدا کێشەیەکی نیشتمانی و ئەمنیشە.بۆیە پێشنیار دەکەم کە ئەنجومەنی وەزیران بە پێوەری بڕیاری پاشە کەوت یان لێبڕینی موچە، لەداهاتی بەردەست، وەک دەستەبەرێکی دارایی و کاردانەوەش بەرامبەر بیانوو و ڕۆتینیاتەکانی وەزارەتی دارایی ئیتیحادی، حکومەتی هەرێم بریاربدات بەپێدانی رێژەیەک لەموچەی هێزە ئەمنیەکان کە هاوتایەکی پێچەوانەی بریاری لێبرینی موچەو پاشەکەوتی موچەبێت بەناوی بڕیاری پێشکەوتی موچە یان  هاندانەوە، تا حکومەتی ئیتیحادی لەپەیامەکە تێبگات و خانەوادەی هێزە ئەمنیەکانیش بەرگەی غه‌درو ته‌ڵه‌کەبازیه‌کانی، وەزارەتی دارایی  حکومه‌تی ئیتیحادی بگرن، بەمەش هەڵوێستی حکومەت لەقۆزاخەی بێدەنگیەوە دێتەدەرێ و وەک بەرگری بەرامبەر سیاسەتی برسیکردنی هێزە ئەمنیەکان کە بەغدا پەیڕەوی لێدەکات، هەژمار دەکرێ.

بۆیە تکامە حکومەتی هەرێم هەرچی زوە بۆ پێشنیارەکەمان،کۆبونەوەی لەسەربکات و بریاری پێویست بۆ موچەی هێزە ئەمنیەکان دەربکات، چونکە هێزە ئەمنیەکان و پێشمەرگە خاوەن ماڵ و منداڵن و پێوستیەکانی ژیانی رۆژانەیان لە مەترسیدایە! نابێ قورسایی سیاسەتی برسیکردنی هێزە ئەمنیەکان بەتەنیا لەسەر شانی پێشمەرگەو هێزە ئەمنیەکان وە خێزانەکانیان بێت، بەڵکو دەبێ حکومەتی هەرێم بەشێک لەو بارگرانیە بخاتەسەر شانی خۆی هەروەک چۆن گرانایی شەری داعش و پەتای کۆرۆنا کەوتەسەر موچە خۆران با ئەمجارە حکومەت خۆی بخاتە شوێنی هێزە ئەمنیەکان و بەشێکی بارگرانیەکە هەڵگرێ.

جیاوازی لێبڕینی موچەو پاشەکەوتی موچە لەگەڵ پێشنیاری بریاری پێشەکەوتی ئێمە، ئەوەیە کە لەبڕیاری پاشەکەوت‌و لێبڕیندا حکومەت هیچی بۆ فەرمانبەران نەگەڕاندەوە! بەڵام لەپرۆژە بڕیاری پێشەکەوتی موچەدا، وەزارەتی دارایی هەرێم راستەوخۆو بەهاتن‌و گەیشتنی موچەکانیان لەبەغداوه، مینحەکەی خۆی وەردەگرێتەوە.

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی