کۆمەڵگەی کوردستانی لە هاودژیەکی سەیردا دەژێت ، هەندێکیان
بە هیچ شتێک ڕازی نیە و هەر پرتە و بۆڵە و
سکاڵای هەیە ، سەیرەکە لەوەدایە هەندێکی تر هەن کە سوودمەند بووە لە دەسەڵات و دەوڵەمەند
بووە کەچی گللەیی دەکات و ڕازی نیە و تێر نەبووە !! هەندێک کەسانی تر لە نوسەر و
هونەرمەند و ڕۆشنبیر و مامۆستای ئایینی و
کەسانی تر ، داوای یەکسانی ژن و پیاو و ڕۆشنگەری و دیموکراسیەت و کرانەوە و ڕای ئەوەی تر دەکەن و هەمیشە ناڕازین هەندێکیان
سوودمەند بوونە لە دەسەڵات خۆیان لەبەرەی ناڕازیەکان دادەنێن و خۆیان وا پێشان دەدەن
کە دڵیان و عەقلیان جێگەی هەمووانی لێدەبێتەوە ، بەڵام کاتێک لێیان نزیک دەبیتەوە
خۆزگەت دەخواست کە نەتناسیبا ن و هاودژیەکی زۆر لەنێوان بەرهەم و قسە و کردارەکەیەیاندا بەدیدەکەیت یان کە ڕەخنەیەکی لێدەگریت بۆ هەندێک
لە هەڵسوکەوتیان سەد و هەشتا پلە دەگۆڕێن و دەبنە دکتاتۆر و ستەمکار ، بۆیە کەسایەتی
کوردی تووشی شیزۆفرینا و دوفاقی بووە کە ئەم سیفەتانە شوناسە هاودژیەکەمان ڕەسم دەکات
، وتارەکەم زیاتر لەسەر هاودژی ئەو ناڕازی
ڕاستەقینەی ئەو خەڵکانەیە کە بەهۆی گووشاری
دەروونی و هەستکردن بە خەم و نوشووستی کە لە ژیانی ڕۆژانەیدا دووچاری دەبێت کە هەمیشە
تووڕە و دوودڵ و نیگەرانە و دووچاری خەمۆکی بووە ، کە هەندێکیان کەسانی شیزۆفرینان
دەسەڵات لە بەشیتانکردن دەکەنە تەقدیسکردن و پێچەوانەش ، ئەوەی جێگەی تۆقێنەرە کە
زۆرینەی خەڵکی کوردستان قەبارەیەکی زۆر لە خەم و تووڕەیی و بێئومێدی و بێزاری لەگەڵ
خۆیدا هەڵگرتووە ، ڕاستە تەکنۆلۆژیای نوێ هۆکارێکە بۆ تووڕەیی و ناڕازیان ، بەڵام گووشاری ژیان هۆکارێکی سەرەکیە و خەڵک
لە داهاتوی خۆیان سەریان لێشواوە و دەترسن ، وایلێهاتووە تاکی کورد زوو توڕەدەبێت
و بەشەڕ دێت ، کە بەشەقامدا دەڕۆیت هاتوهاوار و قسەی نەشیاوت گوێلێدەبێت و ، لەسەر
شتێکی بچووک تاوانی گەورە ئەنجامدەدرێت ، هەموو ڕایەکان لەسەر ئەوە کۆکن کە دیاردەی
هەڵچوونی خێرا و ناڕازی تووند بۆ ئەنجامی
ئەو گووشارانە دەگەڕێتەوە کە کەڵەکە دەبێتە
سەر هاوڵاتی لە نەبوونی و گرانیی و بێخانوویی و بێخزمەتگوزاریی ، هاوڵاتی بەیانیان
کە چاو دەکاتەوە ئاو نیە لە ماڵەکەی ، بۆیە نەفرەت لە هەموو شتێک دەکات و لەگەڵ ژنەکەی
بەشەڕ دێت و ، بەتووڕەییەوە دەچێتە بازاڕ و بای ئەوەندە ئیش ناکات کە ڕۆژانەی منداڵەکانی
پێبدات ، بەتایبەتی کە جیهانی ئێستامان پڕە لە حەزی وروژێنەر کە حەز و هەستەکان دەجوولێنێت
بەتایبەتی بۆ گەنجان ، بۆیە هەندێک جار گوێبیستی ئەوە دەبین کە کۆمەڵە گەنجێک سەری
خۆیان هەڵگرت و ڕۆییشتن یان گەنجێک خۆی کوشت ، ئەمە دەگەڕیتەوە بۆ ئەوەی کە خێزانەکەی
سەرقاڵە و ئاگایان لەخۆ نیە ، یان گەنجەکە تووشی مادەی هۆشبەر بووە یان خۆیکوشتووە
لەبەر گووشاری خێزانەکەی لەپێناو هێنانی پلەی بەرزی خوێندن یان گەنجەکە خۆیکوشتووە
کە دەبینیت گەنجی خێزانە دەوڵەمەندەکان لەبوونی خانوو و جلوبەرگی جوان و ئۆتۆمبێل
و یانە و چوونە دەرەوەی نیشتیمان بێبەشنین و ئەو هیچی نیە ، لەسەردەمێکدا دەژین چیتر
خێزان ناتوانێت پەروەردەیەکی دەروونی
ئارامکەرەوە لەنێو ئەو تەحەدیاتە زۆرانەی کە بەروەڕووی هەرزەکاران دەبێتەوە پێشکەشبکات
، دۆخی دارایی گەنج ئازارەکانی دووبەرابەر کردووە ، لەکاتێکدا بەچاوی خۆیان خەڵکانی
تر دەبینن چی دەکەن !! بەداخەوە هەندێکی تر هەن تەسلیمی بێئومێدی بوونە و گۆشەگیریان وەک ئەو ناڕازییەی هەیانە هەڵبژاردووە و وای دەبینن کە کۆتایی جیهان نزیک
بۆتەوە !! سەرەڕای هەموو ئەمانە دەبێت ئەو بڕوایەشمان هەبێت کە دوای هەموو ئاوابونێک
هەڵاتن دێت و ، دوای تاریکی سپێدە لەدایک دەبێیت و ، دەبێت دەسەڵات ئەو دۆخەی ئێستای
هاوڵاتی لەو گووشارانەی ژیان کە لەسەریەتی
بەجدی و هەند وەربگرێت و بایەخێکی زۆر بداتە گەنج لە دەسەتەبەرکردنی هەلی کار و جێبەجێکردنی
زیاتری خزمەتگوزاری بە هاوڵاتیان ، نەتەوەی پێشکەوتوو هەر تەنها بە توانای سوپاکەی
و شاری نوێی گەورە و هێزی ئابووری ناپێورێت ، بەڵکە بەخۆشگوزەرانی کۆمەڵگە و ئاستی
تەندروستی و تەعلیمی و ، توانایی لە بەشداریکردن ئەو بڕیارانەی کە کاریگەری لەسەر
ژیانی خێزان دەبێت لە باوەشکردن بۆ گەنجان و چاودێریکردنی جەستەیی و دەروونی منداڵان
و پاراستنیان و بەرزکردنەوەی ئاستی
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی