هەڵبژاردنێکی تازە و ئەنجامێکی ٦٠٠ ساڵ لەمەوبەر!

30/08/2024

فەلاح کەریم

ساڵانی ١٥١٢ تاوەکو ١٨٧٠ ی زاینی، شاهنشاییەکانی ئێران و ئیمپراتۆرێتی عوسمانیی ١١ رێککەوتنیان بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکانی نێوانیان ئیمزا کردووە کە هەموو ئەو رێککەوتن و لێکتێگەیشتنانە بەشی هەرەزۆریان پەیوەست بەو ناوچانە بووە کە ئەمڕۆ پێی دەوترێت عیراق. سنووری نێوان ئەو دوو هێزەش لەوکاتەوە تائێستا گۆڕانێکی وای بەسەردا نەهاتووە.
دوای دروستبوونی دەوڵەتی عیراقیش لە ساڵی ١٩٢١ یەکەمین رێککەوتنی ئەم دەوڵەتە نوێیە شەش ساڵ دواتر واتە ساڵی ١٩٢٧ لەگەڵ هەردوو دەوڵەتی ئێران و تورکیا دەستیپێکردۆتەوە و تا ئێستاش چەندین رێککەوتن و لێک تێگەیشتنی جۆراوجۆر ئیمزاکراون.
هەموو ئەم رووداوانە نیشانەی دوو بەڵگەن؛ یەکەم، ئەوەی کە هەمیشە ئەم ناوچانە شوێنی کێشمەکێش و ململانێی سیاسی و ئەمنی و سەربازی نێوان ئەم دوو وڵاتە بوون و دووەم، هەتا ئێستاش نفوز و هەیمەنە بە مانا کلاسیکییەکەی لە نێوان ئەم دوو هێزە ناوچەییەدا بەردەوامە و هێشتاش عیراق چەقی ئەم ململانێکەیە، بۆیە هەر ڕووداوێک لە عیراق رووبدات ئەگەر بە بەرژەوەندی لایەک نەبێت لاکەیتر دژی ئەوەستێتەوە.. ئەمە ئەو راستیەیە کە هەرێمی کوردستان بەدەر نییە لەم کێشمەکێشەو هەر گۆڕانکارییەکی ناوخۆیی ئەبێ بە بەرژەوەندی دەرەوە بێت، وەک چۆن لە بنەڕەتدا فۆرمەلەبوونی هەرێمەکە لە دوای ساڵی ١٩٩١ ەوە بە هاوکاری وڵاتانی دەوروبەر بووە بە پلەی یەکەم. ئێستا کە لە سەروبەندی هەڵبژاردنی پەرلەمانداین بۆ هەرێم روونتر و ئاشکراتر هەست بە بوونی دەستە دەرەکییەکان ئەکرێت و پێئەچێ هەر ئەوانیش یەکلاکەرەوە بن، وەک زۆر بابەتی دیکە کە لەرێگەی هۆکار و رێکارە جیاوازەکانەوە یەکلایی کراونەتەوە... هەڵبژاردنی نوێنەران بۆ پەرلەمانی هەرێم نمایشێکی سیاسی-جەماوەرییە، ئەنجامەکان، باڵادەستی و هاوسەنگی هێز و نفوز و ناوچەی نفوز دیاری دەکەن. هێزو گروپە سیاسییەکان بێجگە لە فاکتەری پاراستن و راگرتنی ئەم باڵانسانە رۆڵێکی. دیکەیان نابێت، سادەترین بەڵگەش چاودێری و ئەنجامدانی هەڵبژاردنە لە لایەن کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عیراقەوە.
وتاری زاڵی نەتەوەیی
هەریەک لەم دەستە سیاسییانەی هەرێم لە راستەوە بۆ چەپیان و ئایینیەکانیش بەناوی نەتەوەچێتی دێنە مەیدانەوەو هەر بەو ناوەش شۆڕشیان کردووە، کەچی تۆزقاڵێک کاریان بۆ نەتەوە نەکردووە، لەو رۆژانە بەیاننامەی پارتێکی نەتەوەیی دەڵێت: بە هەڵبژاردنی پاک و چاودێریکراوی عێراقی و نێودەوڵەتی بەر بەم  نەزیفە نەتەوەییە بگرین. هەروەک چۆن خەباتی شۆڕشگێڕانەو فیداکارانەی خەڵکی کوردستان بێ نرخ کرا، وتاری نەتەوەچێتیش بێنرختر کراوە، مرۆڤ چاوەڕوانی چی لە نەیاری بکات بۆ

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی