چەند سەرە قەڵەمێک لەسەر دیداره ڕاشکاوەکەی بافڵ تاڵەبانی....!!

20/04/2025

عەبدوڵا گۆران

سەرەرای  ئەو تێبینی و سەرنجانەی کە هەن،  لەسەر سیاسەتی یەکێتی و سەرۆکەکەی لە بانگەشەی هەڵبژاردن و لە ئێستادا لەکاتی نزیک بونەوەی رێکەوتن لەگەڵ پارتی.

 لە ڕاستیدا  بافڵ تاڵەبانی لە گفتوگۆیەی کوردسات‌یدا بێ پێچوپەناو خۆنمایشکردن و ئەدایی سیاسی تەقلیدی جارێکی تر توانی  لەسەر هەندێ پرسە ناوخۆیی  نێودەوڵەتی و ناوچەییەکان،  زۆر جوان واقیعانە و لۆژیکیانە قسە بکات..

 لەپرسی سیاسەتی کلاسیکیدا سەرۆکی ئەمریکای کردە نمونەو وتی "ترەمپ کلاسیکیانە سیاسەت ناکات."  لەو دێرە کورتەدا ئاماژەیەکی روون بۆ هەموان بەیانکرد،  کە خودی خۆی  دژی سیاسەتی کلاسیکەو  لە ئاندەشدا کردارەکانی دەبینین.

لەبارەی حکومەتەکەی شەرعەوە بەتەواوی خۆی بوارد لەسەر هەڵسەنگاندنی وتی هێشتا زووە، لەمەیاندا سیاسیانە قسەی کرد، ڕەنگە لەبەر نزیکی بوبێت لە کوردەکانی سوریا.

لە گۆڕانکارییە نێو دەوڵەتی ناوچەیەکاندا، ئاگابونی خۆی لە زانیاری و پێشهاتەکان نەشاردەوەو وتی: مەترسیەکانی لەسەر عێراق و گۆرانکاریە خێراکانی ناوچەکەو پرسی  نرخی نەوت دادەبەزێ و مەترسی هەیە لەسەر عێراق و ئێمەش بەشێکین لە عێراق.

ڕاستگۆیانەو دوور لە ئەتەکێتی سیاسی و خۆنەدزینەوە و ڕاستەوخۆ پەیوەندیەکانی  لەگەڵ کاک مەسعود بەرزانی،  د.بەرهەم، لاهوری شێخ جەنگی، مەلا بەختیار بەیان کرد، کەپەیوەنیان نیەو کۆتایی

لەسەر نزیک بونەوەی ئێران و ئەمریکا، هەنگاونان بەرەو رێکەوتنەکەیان نەیشاردەوە کە رێکەوتن قازانجی ناوچەکەیەو دورکەوتنەوەیان زیان و زریان بەرێوە دەبێت. ئەم جۆرە قسەکردنە بۆ سەرۆکی حزبێکی کوردنی نوێ بون.

لەوەڵامی مامەڵەتی تورکیان لەگەڵ پەکەکەو سلێمانیدا، زۆر واقیعیانە وەڵامەکانی دایەوە بەبێ هیچ سڵەمینەوەو مەترسیەک وتی :"کە تۆ ڕۆژانە پەکەکە بۆردومان دەکەیت، چۆن داوای لێ دەکەیت کۆنگرەی خۆهەڵوەشاندنەوە ببەستێت یان لەکوێ بیبەست کەتۆ بۆردومانیان دەکەیت..!!

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی