1. پێشەکى:
پارتی کرێکارانی کوردستان-پەکەکە لە 5 تا 7ی ئایاری 2025، بە بەشداری نوێنەرانی بوارە جیاجیاکانی کاری سەربازى و ڕێکخراوەیی، 12هەمین کۆنگرەی خۆی بەست. لە کۆنفرانسەکەدا باس لە پێشنیارەکانی عەبدوڵا ئۆجەلان و وتارەکەی لەبارەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک کرا و وەک بنەمایەک بۆ داڕشتنی بڕیارى خۆهەڵوەشاندنەوە، لە بەیاننامەی کۆتاییدا جەخت لەم خاڵانە کراوەتەوە:
أ. ڕێزگرتن لە ٥٢ ساڵ خەباتی چەکداری.
ب. داوا لە هەموو هێزە نیشتمانی و دیموکراسیەکان کراوە کە ئەو بەها نەتەوەیی و دیموکراسیانەی کە لە ماوەی دەیان ساڵەی شەڕدا کەڵەکە بوون بپارێزن.
ج. جەختکراوەتەوە لەسەر چڕکردنەوەی هەوڵەکان بۆ ئازادی عەبدوڵڵا ئۆجالان.
د. باس لە گرنگی ڕۆڵی سیری سوریا ئۆندەر کراوە لە ئامادەکاری بۆ ئەم کۆنگرەیە.
ه. ڕاگەیەندراوە کە بڕیارە کۆتاییەکان دواتر بڵاودەکرێنەوە، ئەمەش بوونی کۆدەنگییەکی ناوخۆیی لەناو ڕیزەکانی حیزبدا پشتڕاست دەکاتەوە بۆ کۆتاییهێنان بە خەباتی چەکداری و کردنەوەی لاپەڕەیەکی نوێ لە چالاکیی سیاسیدا.
2. پێشینە و هۆکارەکانی بڕیارەکە:
بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی دوای ئەمانەی خوارەوە دراوە:
أ. نامەیەکی عەبدوڵڵا ئۆجەلان کە داوای لە حیزب دەکات کۆتایی بە خەباتی چەکداری بهێنێت، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە ئەو هەلومەرجەی کە پێویستی بە کردەوەی چەکداری هەبووە گۆڕاوە.
ب. هێرشەکانى سوپای تورکیا لە چیای قەندیل بردنە دەرەوەى شەڕ بۆ دەرەوەى سنوورەکانى خۆى لەڕێگەى بەکارهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و تەکنەلۆژیای سەردەمیانە لە دواى ساڵی ٢٠١٦ەوە.
ج. ڕێککەوتنى هێزەکانی سوریای دیموکرات لەگەڵ دیمەشق و بۆ گەڕاندنەوەی کۆنتڕۆڵی سوریا بەسەر باکووری ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتەدا.
3. سیناریۆکان بۆ چارەنووسی پەکەکە
أ. لە عێراق: بەپێی زانیارییەکان، پێدەچێت بەغداد بە هەماهەنگی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ چەکەکانی پەکەکە کۆبکاتەوە و تۆماریان بکات بە لەبەرچاوگرتنی بوونی چەکدارانی ئەو حزبە لە چیای قەندیل و ناوچە سنوورییەکان، ئەم کارەش پێویستی بە ڕێکخستنی ئەمنی ئاڵۆز هەیە.
ب. لە سوریا: شەڕڤانانی بیانی دەگەڕێندرێنەوە بۆ وڵاتەکانیان، چەک لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی حکومەتی خۆسەر ڕادەستی دەسەڵاتدارانی سوریا دەکرێتەوە.
ج. ڕۆڵی نێودەوڵەتی: چاوەڕوان دەکرێت چاودێرانی نێودەوڵەتی یان نەتەوە یەکگرتووەکان بەشداری لە ئۆپەراسیۆنەکانی کۆکردنەوەی چەکدا بکەن بۆ دڵنیابوون لە شەفافیەتى کارەکە.
4. چارەنووسی سەرکردە و شەڕڤانەکان
أ. یەکگرتنەوەی سیاسی: ئەو سەرکردە و شەڕڤانانەى کە دەیانەوێت بچنە ناو چالاکیی سیاسییەوە، دەخرێنە ناو سیستەمی سیاسی وڵاتەکانیانەوە.
ب. نیشتەجێبوون لە عێراق: بە لەبەرچاوگرتنی پەیوەندیی پەکەکە لەگەڵ یەکێتی نیشتمانی کوردستان، پێدەچێت بەشێک لە سەرکردەکانی پارتەکان لە پارێزگای سلێمانی نیشتەجێ بکرێن.
ج. گواستنەوە بۆ وڵاتانی سێیەم: زانیارییەکان باس لەوە دەکەن کە بەشێک لە سەرکردەکانی کەجەکە بە نهێنی بگوازرێنەوە بۆ وڵاتانی دیکە.
5. دەرئەنجامە ناوچەییەکان
أ. لە تورکیا: بە دەستکەوتێکی گەورەی ئەمنی و سیاسی بۆ ئەردۆگان ئەژمار دەکرێت و بەدوا کارتى ئەردۆگان دادەنرێت بۆ زیادکردنى دەنگەکانى پارتەکەى لە هەڵبژاردنەکانى داهاتوودا.
ب. لە سوریا: گەڕانەوەی کۆنترۆڵی دەسەڵاتى ناوەندی بەسەر باکووری ڕۆژهەڵاتى سوریا.
ج. لە عێراق: تاقیکردنەوەیەک بۆ پێوانەکردنی توانای بەغداد بۆ کۆنترۆڵکردنی کەیسێکی هەستیار و پاراستنی ئاسایشی ناوخۆی.
د. بۆ جوڵانەوەى ڕزگارى خوازى کورد: پێناسەکردنەوەی ئەولەویەتەکانی کورد بەدوور لە کردەی چەکداری.
6. ئەنجام: بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) و کۆتایی هێنان بە خەباتی چەکداری، ساتێکی مێژوویی سەرەکییە کە دەتوانێت زەمینە بۆ قۆناغێکی نوێ لە پەیوەندییەکانی کورد و تورکیا و ناوچەکە خۆش بکات. بەڵام چارەنووسی چەک و شەڕڤانان وابەستەی لێکتێگەیشتنی سیاسی و ئەمنیی وردی نێوان کارەکتەرە ناوخۆیی و ناوچەیی و نێودەوڵەتییە بۆ دەستەبەرکردنی سەرکەوتنی پڕۆسەکە.
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی