کە مەلا عەبدولەتیف وتی «عەلمانییەت بەلای منەوە تاکێ پیڵاوناهێنێ» بێژەوە کە تەنانەت بەرگرییەکی شرمنانەشی نەکرد، لەوەش سامناکتر چەند رۆژێک بەسەر قسەکانیدا تێپەڕی و زمان دڕێژە عەلمانییەکانیش ورتەیان لێ نەهات.. عیلمانیەت مافی ئەوەی بە مەلا عەبدولەتیف داوە بەناوی خواوە بەم شێوازە قسە بکات بەبێ ئەوەی زیندانی بکرێت یان بە قامچی لێی بدرێت.
عیلمانیەت ئایین نییە تا مەلا عەبدولەتیف خەڵکی پێ تەکفیر بکات، بەڵکو سیستەمێکی بەڕێوەبردنە پارێزگاری لە مەلا و ئەوانی تریش دەکات و ناهێڵێ ئایینێک یان ڕێبازێک بەسەر ئەوانی تردا بسەپێنرێت.
عیلمانیەت یەکسانی بۆ عەبدولەتیف و کەسانی تر دابین دەکات، خەڵک دەیپارێزێت لەوەی کە ببنە کویلەی پیاوێکی سیاسی و ئایینی یان ببنە قوربانی فتوای مەلایەکی نەزان.
ئەوانەی هێرش دەکەنە سەر عیلمانیەت، بۆچی خۆیان بۆ ئەوروپا هڵدێن؟
بۆچی ناچنە ئێران یان ئەفغانستان، کە لەوێ بە ناوی خواوە حوکم دەکێت و بە ناوی شەریعەتەوە ئازادییەکان سەرکوت دەکرێن؟
عیلمانیەت واتە: دەتوانیت نوێژ بکەیت یان نەکەیت... دەتوانیت ڕای خۆت دەرببڕیت یان بێدەنگ بیت... دەتوانیت مرۆڤێکی ئازاد بیت، نەک شوێنکەوتووی موقەدەسێکی سیاسی.
ئەوە عیلمانیەتە کە ئایین لە دەسەڵات دەپارێزێت، و مرۆڤ لە ستەم.
کەمێک بیر بکەرەوە:
ئەگەر وڵاتانی جێبەجێکاری "شەریعەت" کەرامەتی خەڵکیان دەپاراست، بەدڵنیاییەوە ئێستا بەلەمەکانی مەرگ بەبەردەوامی پڕ نەدەبوون لە هەڵاتووانی ئەو وڵاتانە بۆ وڵاتانی عەلمانی.
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی