کەسانێک لە سایت و شۆشیال مێدیا” ڕێککەوتنی پەکەکەو تورکیا بە هەڵە یان زوویی باس دەکەن، کە خودی ئەوکەسانە هەڵە بیردەکەنەوە» دۆخی کورد لە باکور کۆتایی هاتوەو چۆتە قۆناغی زۆر کاریگەر و نێودەوڵەتییەوە ، بۆنمونە تورکیا بخرێتە سەر ئەوروپا ئەوا کوردی باکور دەبنە ئەوروپی و مافیان پارێزراوتر دەبێت، شکستی تورکیا بەم ڕێککەوتنە ئاشکرایەو کورد» لە لیستی تیرۆر نامێنێت، گەرەنتی ئەمریکاو ئەوروپاییەکان ، وەک ئەمڕۆ مێدیاکانی جیهان بە تایبەت ئەوروپاو ئەمریکا دۆزو دۆخی کورد، فراوانتریین هەواڵی ئەمڕۆیە کە بە گەورەتریین نەتەوە ئاماژە دەکرێین و خاکمان داگیرکراوە.
ئەوەی پێویستە بکرێ بخرێتە دۆخی خۆرئاواو باشورو و ئێستای باکوری کوردستان خۆرهەڵاتی کوردستانە، کاری بۆبکرێت ئەویش بە هەمان قۆناغی تەنگ پێ هەڵچنیین بە چەک تا ئەوکاتەی ئێران ئاشتی هەڵدەبژێرێ و وەک چۆن ترکیا دۆڕاندویەتی کە پەکەکە ئەنجامیدا، چونکە ڕێکەوتنی ترکیا کشانەوەیە لە شەڕو سەرکەوتنە بەسەر پرۆسەکەدا.
پێویستە ئەم پرسیارە لە چوارچێوەی مێژووی درێژخایەنی ناکۆکیی نێوان پەکەکە و تورکیاو هەروەها چەمکە سیاسی-کۆمەڵایەتییەکانی کوردەوە شیبکەینەوە. هۆکاری خۆبەچەکدارکردنی پەکەکە بزانیین کەلە پێناو خاکی کوردستان و نادیموکراسی لە تورکیاو ژێردەستەیی و چەوسانەوەی سەدان ساڵە بووە، ئەمڕۆ تورکیا بەڵێنی ئەوە دەدا مافی کوردوو داواکارییەکان جێبەجێکات ئەوا پێوستی بە چەک نامێنێت ، خۆ ئەگەر داواکاری و بەڵێنەکان ئەنجام نەدرێ ئەوا لە بەشی دووەمی ئەم بابەتەدا ئاماژە کراوە.
بەشی یەکەم؛
هەرچەندە پەکەکە لە ساڵانی ڕابردوودا چەندین جار ئاگربەستی چەکداری ڕاگەیاندووە و پێشنیازی گفتوگۆی ئاشتی کردووە، بەڵام تورکیا بەردەوام بووە لە هێرشە سەربازییەکان و ڕەتکردنەوەی مافی کورد. بۆ ئەوەی ئەم ناکۆکییە کۆتایی پێبێت، پێویستە هەردوولا ڕۆڵی یەکلاکەرەوە بنێن:
١. پەکەکە: چەکی داناو داواکارییەکانی تورکیا
پەکەکە لە ساڵانی ١٩٩٠ەوە چەندین جار ئاگربەستی یەکڕیزی ڕاگەیاندووە و لە ساڵی ٢٠١٣ەوە بە فەرمی ڕایگەیاند کە چەکەکان بێدەنگ دەکات بۆ ئاسانکردنی گفتوگۆی ئاشتی ، بەڵام تورکیا گرنگی نەدا بە پرۆسەکەو بۆ بەرژەوەندی خۆی کوردی هەڵخەڵەتاند!؟ لە ساڵی ٢٠٢١دا، پەکەکە جارێکی دیکە پێشنیازی چارەسەری سیاسیی کرد و داوای لە تورکیا کرد کە مافی کورد لە دەستووردا بەفەرمی بێنێت. بەڵام تورکیا ئەم پێشنیازانەی وەک تەکتیکێکی سیاسیی پەکەکەی دەبینی و بەردەوابوە لە ناوبردنی پەکەکە وەک "تیرۆریست" کە خۆیان پشتیوانی تیرۆرستان بووە!؟
٢. تورکیا: چی پێویستە بکات؟
ئەگەر تورکیا بەڕاستی بیەوێت کێشەی کورد چارەسەر بکات، پێویستە ئەم خاڵانە جێبەجێ بکات:
ـ ڕەزامەندی لەسەر مافی سەرەکی کورد»زمانی کوردی،
ـ فەرمیکردنی زمانی کوردی وەک زمانێکی خوێندن و فەرمانڕەوایی لە ناوچە کوردنشینەکان.
ـ خۆبەڕێوەبەراییی ناوچەیی و دابەشکردنی دەسەڵات لە نێوان حکوومەتی ناوەندی و ناوچە کوردنشینەکان.
ـ ئازادکردنی زیندانییە سیاسییەکان کە بە هەزاران زیندانی سیاسی لە تورکیا هەن زۆربەیان کوردن.
کۆتاییهێنان بەهێرشە سەربازییەکان
تورکیا پێویستە هێرشەکانی بۆ سەر ناوچەکانی باکووری کوردستان (وەک عەفرین، کۆبانی، و قەندیل) ڕابگرێت. لە ساڵی ٢٠١٦ەوە، ئەم هێرشانە بوونەتە هۆی چۆڵکدنی گوندەکان و هەزاران ماڵ وێرانکراون و کۆچی سەدان هەزار کەس- پشتگیریکردنی گفتوگۆی ئاشتی لەگەڵ نوێنەرانی کورد، لەنێویاندا بەڕێز عەبدوڵا ئۆجەلان.
گۆڕینی ڕەوتەکانی ناسیۆنالیستی
تورکیا پێویستە ڕەوتە ناسیۆنالیستییە کۆنەکانی وەک یەکێتیی نەتەوەیی تورکی" بەجێبهێڵێت و دیموکراسییەکی یەکسانپەروەر بنیات بنێت کە هەموو نەتەوەکان لەخۆبگرێت.
٣. ئەگەر تورکیا هاوئاشتی نەبێ
بەردەوامی ناکۆکی هێرشە سەربازییەکان و بەرخۆدانی گەریلا بەردەوام دەبێت، کە ئەمەش تەنها خەڵکی مەدنی زیاتر قوربانی دەدات، وەک چۆن لە ماوەی بونی پەکەکە زیاتر لە جل هەزار کوژراوی هەبووە!؟
بەشی دوەمو کاریگەریی نێودەوڵەتی
ئەگەر تورکیا ڕێککەوتنەکانی ئاشتی جێبەجێ نەکات، ئەوا پەکەکە (یان) هەر جووڵاوەیەکی کوردی تر لەوانەیە پڕچەک بگرێتەوە و گەڕانەوە بۆ تاکتیکە چەکدارییەکانی خۆی لە چیاکانی زاب و زاگرۆس و قەندیل و تەوای سنورەکان ئەمەش لە مێژووی درێژخایەنی ناکۆکیی نێوان کورد و تورکیادا ڕووداوێکی پێشبینیکراوە، بەڵام پێویستە لە چەند ڕووکارێکەوە شیبکەینەوە:
١. مێژووی پێشوو: قۆناغەکانی چەکداری و ئاگربەست
وەک لە سەرەوە ئا ئاماژەکراوە» لە ساڵانی ١٩٩٠ و ٢٠١٣دا، پەکەکە چەندین جار ئاگربەستی یەکڕیزی ڕاگەیاند، بەڵام بەهۆی نەبوونی وەڵامی ئەرێنی لەلایەن تورکیاوە، چالاکییە بەرگرییەکانی دەسپێکردەوە، لەساڵی ٢٠١٥دا، کاتێک گفتوگۆی ئاشتی شکا، پەکەکە گەڕایەوە بۆ شەڕی شارەکان لە باکووری کوردستان (تورکیا) و کاریگەرییەکی گەورەی هەبوو.
٢. چیاکانی زاب، زاگرۆس، و قەندیل:
ئەم ناوچانە شوێنی ستراتیژی ی گەریلاکانی کوردن » دانیشتوانی ئەم ناوچانە کوردن و پاڵپشتی گەریلاکانیان دەکەن. بەردەوام تورکیا هێرشی بۆردوومانی ئاسمانی بۆ سەر قەندیل کردووە، بەڵام نەیتوانیوە کۆنتڕۆڵی تەواوی ناوچەکە بکات.
٣. ئەگەر تورکیا ڕێککەوتنەکە بشکێنێت
١. **گەڕانەوەی پەکەکە بۆ چیاکان - پەکەکە لەوانەیە بە * چەک و تاکتیکە شاخاوییەکان بەردەوام بێت لە بەرگریکردن. ئەمە دەبێتە هۆی زیادبوونی ناڕێکییەکان و گەڕانەوەی سوپای تورکیا بۆ هێرشی سەربازی.
٢. کاریگەرییە ناوخۆیییەکان
خەڵکی مەدنی زیاتر قوربانی و کۆچی سەربەخۆیی لە ناوچەکاندا ڕوودەدات. تێکدانی ئابووری ڕووخانی کشتوکاڵ و بازرگانی لە ناوچە شاخاوییەکان.
٣. کاریگەرییە نێودەوڵەتییەکان
تورکیا لەوانەیە لەلایەن یەکێتیی ئەورووپا یان نەتەوە یەکگرتووەکانەوە سزا بدرێ بەهۆی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ، چونکە پەکەکە لە لیستی تیرۆردا نامێنێت.
٤. تەنها ڕێگە: ئاشتی یان بەردەوامیی ناکۆکی؟
پەکەکە و تورکیا پێویستە لە ڕێگەی سیاسیەوە کێشەکە چارەسەر بکات و. پەکەکەش ناتوانێت لە ڕێگەی چەکەوە سەرکەوتوو بێت، هەروەها تورکیاش ناتوانێت بە هێرشی سەربازی دۆخەکە چاکبکات. گفتوگۆی ڕاستەوخۆ لەگەڵ بەڕێز عەبدوڵا ئۆجەلان و نوێنەرانی کوردی تر پێویستە. پشتگیریی نێودەوڵەتی بۆ پڕۆسەی ئاشتی، وەک ڕۆڵی ئەورووپا لە چارەسەری کێشەی ئیرلەندا.
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی