سەردانەکەی ترەمپ بۆ کەنداو: کارنامەیەکی سیاسەتی وزەیە یان سەرلەنوێ ستراتیژییەتەکی نوێی ئەمریکایە بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست؟

8 کاتژمێر پێش ئێستا

کاوە نادر قادر



رۆژی ١٣ی ئەو مانگە دۆناڵد ترامپی سەرۆکی ئەمریکی لە یەکەم گەشتی دەرەوەی خولی دووەمی سەرۆکایەتیدا دوای بەشداریکردنی لە ریورەسمی  ناشتنی پاپای ڤاتیکان، بەرەو رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەڕێ کەوت"هەرچەندە نیاز بوو لە ٢٨ی نیسانی ئەوساڵ ئەو سەردانە بکات، بەڵام لەسەر پێ داگری سعودییەکان و هەوڵدان بۆ شەڕ راگرتنی (ئۆکریناو روسیا) مایەوە بۆ دوازدەی ئەو مانگە"و لە گەشتەکەیەدا فرۆکەکەی لە سەرەتادا لە سعودیە نیشتەوە بە فەرشی مۆرە پێشوازی لێکرا، وەک "هێمایەکی گرنگ و ستراتیژیەتی ئەو وڵاتە لەلای ئەمریکە"و پاشان بۆ قەتەرو ئیمارات،(لوتکەی ترامپ لەگەڵ سەرانی کەنداو)، هەرچەندە خاتوو"کارۆلین لیڤیت"، سکرتێری ڕۆژنامەوانی کۆشکی سپی، سەردانەکەی دۆناڵد ترەمپی بۆ ناوچەکە بە"گەڕانەوەی مێژوویی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست"وەسف کرد، بەڵام ناشکرێ مەبەستی بەجێگەیاندنی تەواوکەریەکانی ستراتیژیەتی ئەمریکای نوێ لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەگشتی، بەتایبەتی لە نەخشەی داڕشتنەوەی هێز لە ناوچەکە، بە دوور بگیرێ. لە راستیدا سەردانەکەی بۆ دوو مەبەستی سەرەکییە:
_ بەراشکاوی ترامپ بانگەشەی"ئەمریکەی مەزن" دەکا و دەخوازێ لەسەر دەستی خۆی وەک سەرۆکێکی مەزن ئەو پڕۆژەیە زیندوو کاتەوە، هەر بۆیە داوای کەنەداو گریلاندو پەنما دەکات. دەیەوێ سیستەمی جیهان بگۆڕێ و بۆ ئیمپراتۆریەتی ئەمریکا. لەلای دیکە دەیەوێ سنووری، کورتهێنانی بازرگانی و هەلاویسانی و قەیرانە ئابوورییەکانی "، دەرباز بکا و وەک پشتیوانیەک بۆ خولی دووەمی هەڵبژاردنییە دوای ئەو جارە، خۆی هەڵبژێرتەوەو وەک فریادڕەسێکی نیشتیمانی سەیری بکرێ. دەخوازێ دەوڵەمەترین وڵاتانی دونیا (سێکوچکەی کەنداو)، هەم وزەو هەمیش رێگەی هەناردەی نەوت لە چینی میللی، بگرێ، کە خوازیارە لەو وڵاتانە دەستی کەوێ، دوای ئەوەی لە ٢٠٢١ لە ئەمریکە دەکڕێ و کەچی لە پڕێکدا لە ٢٠٢٤ ئەو هاوردەی ڕاگرت. بەمەش زیانێکی ئابووری لەو کاتە پێویستە  بۆ ترامپ.
_ دەخوازێ وڵاتانی کەنداو بەتایبەتی سعودیا لە رێککەوتنی ئەبراهام نزیکتر کاتەوەو ببێتە پشتیوانی ئیسرائیل لە ململانێی داڕشتنەوەی هێز  لە ناوچەکەدا  لەگەڵ ئێران. ئەمەش ئەولەویەتی دبلۆماسی ئێستای ئەمریکە و قوڵایەکەی لە پێگەگرتنی لە سیاسەتی ئەمریکی نیشان دەدا(دیدگەیەکی پراگماتیکی) لە دیالۆک و هاوکاری و گرنگی بە ئۆقرەیی و نشونماکردنی ئابووری بەسای بواری وزەدا.ئەو سێ گۆشە کەنداویە هەر دەوڵەمەندترین وڵاتی دونیا نییە، بەڵکو ئێستا کاراکتەری سیاسی گرنگن و لە مێژە گرنگییە ناوچەییەکانیان تێپەڕاندووە و ئێستا نەک تەنیا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەڵکو لەسەر شانۆی جیهانی چالاکانە ئەجێنداکان دادەڕێژن."راگرتنی شەری ئۆکریناو روسیا، غەززەو ئیسرائیل و پاکستان و غەزەو سوریاو ئیسرائیل ....".
ترامپ،"یەکێتی ئۆرپا"ی خستە دەرەوەی کەوانەکان و دەیەوێ هاوپەیمانیەتەکی کرداری لەگەڵ ئەو وڵاتانەی دونیا بدۆزێتەوە کە بەرژەوەندی ئابووری و سیاسی لەگەڵیان هەیە یاخۆد وەک هەندێک دەڵێن "دوبارەکردنەوەی داڕشتنەوەی هێز لە ناوچەکەدا، کە خزمەتی ئەجینداو پڕۆژەکانی بکات".هەر بۆیە ترامپ هەوڵ دەدا ئەو ناوچەیە ستراتتیژیە لە نەخشەی جیوپۆلتیکی ئێستای رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بکاتە ناوچەیەکی جیوپۆلەتیکی بۆ خۆی بیکاتە دەرمانی قەیرانە ئابووریەکانی لە ناوخۆی ئەمریکەدا.

 مەبەستی ترامپ لەو سەردانەدا: ناردنی پەیامە بۆ دەرەوەی ئەمریکە،  کە ترامپ توانای هەیە سیاسەتەگەلێک لە پێگە جوداکانی دونیا بەڕێوەبەرێ و بۆ ناوخۆش پەیامێکە بۆ ئەمریکییەکان،کە نیشان بدا، ترامپ رێبەرێکی دلسۆزی وڵاتەکەیتی باش لە دانوستان و گەورەکردنی ئەمریکە دەزانێ. هەر   بۆیە بە ئەجیندایەکی فرەیی هاتۆتە رۆژهەڵات."لەباربردنی رژێمی کۆماری ئیسلامی ئیران و وڵاتانی کەنداو وەک سەنتەرێکی سەرەکی بۆ بەڕێوەبردنی سیاسەتەکانی ئەمریکی لە ناوچەکدا، سەیر بکرێ.
١٣ی ئەیاری ٢٠٢٥

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی