ئەوەی نە میدیای عەرەبی‌و نە میدیای کوردیش سەبارەت بەدیدارەکەی تره‌مپ‌و شەرع نەیانوت

6 کاتژمێر پێش ئێستا

هه‌ڤاڵ كوێستانى

ترامپ ، وێڕای داخواییە راگەیەنراوەکانی ، ئەم داخوازیانەشی لە شەرع هەبوو کە تێکڕایان پەیوەندییان بە رۆژاوای کوردستانەوە هەیە:
ــ دەبێ تەعامولی تەواو لەگەڵ هێزەکانی سوریای دیموکرات دا بکەن.. دەبێ هەر شەڕ و پێکدادانێک لە رۆژهەڵاتی فوڕات دا  دژ بە هەسەدە بوەستێنن. ئەوان ساڵانێکی زۆر ، لە  هاوپەیمانی بێودەوڵەتی، هاوپەیمانی ئێمەن؛ شەهیدێکی زۆریان دژی داعش داوە..  نامانەوێ هیچ ناکۆک لە نێوانی ئێوە و کوردا دروست ببێ ؛ باش لەوە تێبگەن کە ئەمە لەبەرژەوەندی ئێوە نابێ .

ـــ دەمەوێ جەخت لەوە بکەمەوە کە زیندانەکانی داعش لە ئێستادا ، لەژێر چاودێری کوردیدا دەمێننەوە .. دوای ئەوەی هاوپەیمانی لە نێوان ئێوە و هەسەدە دا دروست دەبێ و پرۆسەی گواستنەوەی دەسەڵات لە سوریدا دەگاتە ئەنجام، بەڵێ  ئەو کاتە دەخرێنە ژێر کۆنتۆڵی حکومەتی سوری … هێزەکانی سوریای دیموکرات شارەزاییەکی دورودرێژیان لە بەڕێوەبردنی ئەو دامەزراوانەدا هەیە، بۆیە دەبێ لە ئێستادا ئەوان سەرپەرشتییان بکەن..ئەوان بەشێکن لە دەوڵەتی نوێی سوریا و توانایی و لێهاتوویی خۆیان لەو بوارەدا سەلماندوە.. ئێمە راپورتی سەربازی و هەواڵگری زۆرمان هەیە کە جەخت لە توانایی ئەو هێزە دەکەنەوە لە دژایەتیکردنی رێکخراوی داعش دا… پێویستە لەسەرتان کە هاوکاریان بکەن و پشتیان پێببەستن…لەووەش زیاتر رێکەوتنی واژۆ کراو ، بە سەرپەرشتی ئەمەریکا، لە نێوان ئێوە و هاوڕێم جەنەڕاڵ مەزڵوم عەبدی دا هەیە.. من چاوەڕوانی ئەوە لە ئێوە دەکەم پابەندی ئەو رێکەتنە بن.دەبێ ئەمە لەسەر ئەرزی واقیع جێبەجێ بکرێ و نابێ دیمەشق هیچرێگرییەک بۆ ئیشوکارەکانی هەسەدە بخولقێنێ… دەبێ لەیەکتێگەیشتن لە نێوانتان دا هەبێ، بەتایبەتیش لە ئیدارەدانی گرتووخانەکانی داعش و لە بەرەنگاربوونەوەی داعش دا..هاوکاری هەسەدە بەشێکە لە ستراتیژی هەرێمایەتی ئێمە.. لەسەرتانە هاوپەیمانی ئەو هێزە بن، ئەوان هاوبەشی ئێمەن. . هەتا ئێوە پابەندی ئەو رێکەوتنە بن،ئێمە لەسەر پشتیوانییەکانمان  بۆ ئەو هێزە کوردیانەی سوریا بەردەوام دەبین.. دەبێ لەوش تێبگەن کە ئەمەریکا ئامرازی جۆراوجۆری زۆری هەیە بۆ زامن کردنی بەردەوامبوونی ئەو هاوکارییە، ئێمە لەو هاوبەشیەتان دا  پشتیوانیتانین.

ــ کورد و مەسیحییەکان  زوڵمی زۆریان لێکراوە و زۆریان چەشتووە، هەر زوڵمێک بەرامبەریان بکرێ ئاکامی زۆر خراپی بۆ سوریا دەبێ.
وەختێک شەرع  لە وەڵامی داواکارییەکانی ترامپ دا بەڵێن دەدا کە مافی کورد و ئەوانی دیکەش لە سوریای نوێ دا، لە چوارچێوەی یەکێتی نیشتمانی و دەدتوری نوێدا زامن کراو دەبێ ، ترامپ دەڵێ:

زۆر باشە، منیش  ئەوەی دەمویست  لە ئێوە بیبیستم ئەوە بوو… ئەگەر تۆ پابەندی ئەوە بیت، ئێمەش ئامادەین کۆمەک بە بەرقەرار بوونی سەقامگیری لە سوریادا بکەین و لەگەڵ هاوبەشە خلیجیەکانمان، کۆمەک و پشتیوانیبپێویستتان پێشکەش دەکەین بۆ وەبەرهێنان و گەشەی ئابووری و بینای دەوڵەتی نوێی سوریا.. بەڵام بیرت نەچێ ئێمە زۆر بە وردی و لە نزیکەوە چاودێری دۆخەکە دەکەین، بۆیە  دەبێ هەنگاوەکانتان روون و دیراسە کراو بن..

دیدارەکە بە رەزامەندی شەرع لەسر هەموو ئەو خاڵانە کۆتایی دێ.

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی