گەمەی پشت گرێبەستە نوێکان

4 کاتژمێر پێش ئێستا

سەردار عەزیز


هەرێم و دوو کۆمپانیای ئەمریکی: وێسترن زاگرۆس و HKN، دوو گرێبەستیان کردوە لە کێڵگەکانی میران و تۆپخانە-کوردەمیر کە بوەنەتە مایەی مشتومڕ لە نێوان عێراق و هەرێمدا.

ڕەنگە ئەمە ڕاشناڵی\عەقڵیەتی پشت گەمەکە بێت:

لە ئێستادا سیاسەتی ئیدارەی ترەمپ وەهایە کە هەموو هەوڵێک دەدات بۆ ئەوەی وەبەرهێنان بهێنێت بۆ ئەمریکا و هەروەها کۆمپانیا ئەمریکیەکان لە دەرەوەی ئەمریکا وەبەرهێنان بکەن.

ئێستا هەرێم و دوو کۆمپانیای ئەمریکی گڕێبەستیان کردوە، ئایا عێراق ڕێگر دەبێت؟ ئەگەر عێراق ڕێگربوو، ئایا ئەمریکا چی دەکات؟ ئەگەر ئەمریکا فشار بکات، کە ڕەنگە هەرێم وەها چاوەڕوان بکات بەر مەبنای ئەم دۆخە نوێیە، ئەوا ڕەنگە هەرێم سەرکەوتووبێت. بەڵام ئەگەر ئەمریکا فشار نەکات، ئەوا رەنگە گرێبەستەکان توشی ڕێگریی ببن و پەیوەندی هەرێم و بەغداش ئاڵۆزبێت.

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی