ئەم دیاریدەیە وەک سەدان دیاردەی تری سیاسی لەهەرێمی کوردستاندا ناشرینە

03/06/2025

توانا عوسمان

وەفدێک دەچێتە لای سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق، دێتە دەرێ لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنوسیدا دەڵێت: سودانی وتی، سۆدانی نیگەران بوو، سودانی پێی وایە و ڕەخنەی هەیە و هتد.
هاوڕێیان، خۆ سودانی، سیستانی نیە و تەمەنی 94 ساڵ بێت و بڕوای بەکۆنگرەی ڕۆژنامەنوسی نەبێت، ئەو کەسێک نیە توانای قسەکردن و سەردانکردن و بەیاننامەنوسینی نەبێت، ئەو خۆی ئەتوانێ ئەگەر شتێکی هەیە بەدەنگی بەرز بیڵێیت و بەزمانی کوردیش تەرجومە بکرێت.

تۆ کە سەردانی سودانی دەکەیت دەبێت فشاری لێبکەی، ئەسڵەن نەک سەردان بەڵکو بەجموجۆڵی سیاسی و پەرلەمانی و جەماوەری فشاری لێبکە نەک لەدانیشتنی داخراودا کەئێمە دڵنیانین چی دەڵێن.
ئێمە ڕای سودانیمان ناوێت، چونکە مەعلومە و ئێمە کرداری سودانی دەبینین کەڕاگرتنی موچەکەیە.
پاشان سودانی ئەگەر ڕاستگۆیە با خۆی بەئاشکرا لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنوسیدا و بەسەبتایتڵی کوردی و ئینگلیزیەوە دەستی تۆمەت بۆ بارزانی و تاڵەبانی ئاشکرا بکات و ڕاستیەکان بەدەمی خۆی بەئێمە بڵێت.
ئەم تەرجومە شێخ لوقمانیەیی وەفدی کوردی با بەس بێت.

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی