ئەم چەمكە كە لەپەیامی
ئۆ_جا_لان.بۆ كۆنگرەی دوانزەی پە_كە_كە خراوەتە
ڕوو .
دەبێتە پارادایمی فەلسەفەی نەتەوەی دیموكراتیك.
نەتەوەی دموكراتیك
ئەلتەرناتیفە بۆ دەوڵەت نەتەوە.
سۆسیالیزمی كۆمەڵگەی
دیموكراتیك دەبێتە ئەلتەرناتیف بۆ ریال سۆسیالزم (سۆسیالیزمی بونیاد نراو).
ئۆجالان دەڵێت (دەمێك بوو دەمانزانی ئەم سۆسیالیزمە ی دەوڵەت
نەتەوەی سۆڤێت. وەڵام دەرەوەی بارودۆخەكە نییە .چونكە ئازادی و دیمو كراتی فەرامۆش
كردووە،بەڵام ئەلتەرناتیفمان نەبوو.نەماندەزانی چۆن خۆمانی لێ ڕزگار بكەین ،ئەم دۆخە
لەساڵی ۱۹۹٠ تا ۲٠٠٠ خایاند)
لەقۆناغی ئیمرالی ئۆجا_لان چەندین كتێبی گرنگی نووسی لەنێوانیاندا
لەپێنج بەرگدا مانفیستۆی شارستانی دیموكراتی
نووسی.لەوێدا فەلسەفەی ئۆجالان لەدایك دەبێت.مۆدێرنیتەی دیموكراتیك دەبێتە دژە تێزی(ئەنتی تێز)ی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری.
سۆسیالیزمی كۆمەڵگەی
دیموكراتیك .دەبێتە ئەنتی تێزی لیبرالیزم و هەموو ئایدیۆلۆژیا باوەكانی سەردەم.
هەتا لەسۆسیال دیموكراتی
وڵاتانی ئەسكەندنافیش ناچێت.چونكە ئەم سۆسیالیزمە ئابوری كۆمیناڵی دیموكراتی و ئیكۆ ئابوری و پیشەسازی ئیكۆلۆژی (ژینگە پارێز)
بنەماكەیەتی .
سۆسیالیزمێكی كۆمەڵگاییە
تێپەڕاندنی. لیبرالیزمی تاكگەراییە.
سۆسیالیزم بەبێ چەمكەكانی ئازادی،دیموكراتی،یەكسانی،دادپەروەری
،ژینگە پارێزی ،ژنۆلۆژی ،بەبێ كۆمەڵگەی ئازادو دیموكراتیك. هیچ نابێت جگە لە وشەیەك. ناتوانێت خزمەت بەكۆمەڵگە بكات.دەبێتە بارێكی گران بۆسەرشانی. كۆمەڵگە. لەم پارادایمەدا سیاسەت و ئەخلاق هاوتەریبن لێك دابڕانیان بۆ نییە، فەلسەفە ش هاوتەریبی دیموكراتییە.
لەهیچ كام لە ئایدیۆلۆژیا
باوەكانی جیهان ئەدوو چەمكە هاوتەریب نین.
تەنانەت لە ئایدیۆلۆژیای
ئیسلامی سیاسیش (ئیخوانیزم، وەهابیزم ،سەلەفیزم ) ئەو دوو چەمكە گرێدراوی یەك نین .
بەڵكو هەتا بیرمەندێكی
وەكو میكافیلی دەڵێت سیاسەت و ئەخلاق دوو كایەی
لەیەك جیاوازن. ئیمام عەبولفەتاح ئیمام. كەنووسەرێكی گەوری میصرە ئەویش قسە لەسەر جیاوازی
گۆرەپانی سیاسەت و ئەخلاق دەكات.
ئەوەی ئەم دوو چەمكەی بەپێكەوەیی لا گرنگە بیرمەند ئۆ_جا_لانە.
سیاسی و سەركردە،
حیزبەكانی باشوور چونكە خاوەنی. فەلسەفەی سیاسی
ئەخلاقی دیموكراتیك نین.دەبین سیستمێكی كلیپتۆكراسیان(دز سالاری،چەتەگەراییان ) بونیاد
ناوە .بوون بەبارێكی گران بەسەر شانی كۆمەڵگەوە. خۆ ئەوان بەس خەریكی پارەو دەسەڵاتخوازی و ستەمكارین .ڕۆژنامەنوس
و ڕەخنەگر زیندان و تیرۆر دەكەن .
ئا_پ _ۆ لە زیندانەوە فەلسفە دەئافرێنێت ئەمانیش گێژاو دە
خوڵقێنن.ئەو بەپارادایمی سۆسیالیزمی كۆمەڵگەی دیموكراتیك.دەیەوێت ژیانێكی
ئاسودە،ئارام، خۆشگوزەران ،تەندروست
.....بۆ كوردو گەلان فەراهەم بكات.ئەمانیش
لەڕێگای برسی كردنی كۆمەڵگەوە شكۆو كەسایەتی
مرڤی كورد دەشكێنن.
ئەمان لەبری فیكرو
فەلسەفە هەژاری و برسێتی دەخوڵقێنن.
سۆسیالیزمی كۆمەڵگەی
دیموكراتیك تێپەڕاندنی ئەو مۆدیلە شكستخوادووە خێڵگەرایی،نەتەوەگەرایی سەرەتایی، تاكگەرایی لیبرالیزم ، ئاینگەرایی دۆگماتیزم،خێزانگەرایی ،دكتاتۆریەتەیە
...... هەوێنە بۆ كۆمەڵگەیەكی ئازاد،سیاسی ئەخلاقی دیموكراتیك .
مۆدێلێكی نوێی جیهانیە
بۆ بەڕێوە بردنی كۆمڵگە .ڕزگاربوونە لەبەڵاكان و ئەو گێژاوەی لیبرالزمی نوێ و دەوڵەت نەتەوەو سەرمایەداری خوڵقاندویانە.
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی