تا جەنگەکە گەورەنەبێت ، ئێران دۆڕاوە

18 کاتژمێر پێش ئێستا

هونەر تۆفیق


 جەنگ ، جگە لەزیانی بۆردمانەکان ، تێچوو و توانای بەرهەمهێنانی پێویستیەکانی ئەنجامەکەی دیاری دەکات .
دووری نێوان ئیسرائیل و ئێران زیاتر لە ١٢٠٠ کلم دەبێت . ئەو دووریە بۆ هەردوولا نرخێکی زۆری دەوێت .
پێشتر ئێران لەڕێگای حیزبوڵا و سوریاوە ، ئەو نێوەندەی نزیک کردبوویەوە بۆ چەند کیلۆمەترێک ، بەڵام بەهۆی شکستی ئەو دوو هاوپەیمانەوە ، ئێستا دووری هەردوو تەرەف بەقەد یەکترە .
تێچووی هەر رەکێتێکی هایپەر سۆنیک لەنێوان ١٥ /١٨ ملیۆن دۆلاردایە ، واتە ئێران یان ئیسرائیل لەهەر گوژمەیەکی ١٠٠ ڕەکێتیدا زیاتر لەیەک ملیارد دۆلار بەیەکتردا دەتەقیننەوە .
 ئەگەر بۆردمانەکانی ئیسرائیل کاریگەری لەسەر بەرهەمهێنانی ڕەکێتەکانی  نەبووبێت ، ئێران لە توانایدایە مانگانە ٥٠ رەکێت بەرهەمبهێنێت ، کە لە ئێستادا تەنیا خاوەنی ٢٠٠٠ ی ئامادەیە ، کەئەگەر بەهەمان ڕێژەی ڕۆژی ١٠٠ دانەدا لە ئێسرائیلدا سەرفیان بکات ، واتە بەشی ٢٠ ڕۆژی تر پاشەکەوتی هەیە . دەشێت ئەمە بۆ ئیسرائیلیش هەروەها بێت . بەڵام پشتیوانیەکانی خۆرئاوا بۆ ئیسرائیل ڕەنگە نەهێڵن گەنجینەکەیان خاڵی بێتەوە . ئەگەر ئێرانیش لە سەرفی پاشەکەوتی ڕەکەێتەکانی کەمبکاتەوە ، دەکاتە واڵاکردنی وڵاتەکە بۆ ئیسرائیلیەکان بۆیان وێران بکەن . لەو جۆرە بەردەوامیەشدا هەر دۆڕاوە ، کەواتە پەنا بۆ پلانە دێرینەکەی دەباتەوە کە نزیک کردنەوەی جەنگەکەیە لەسنووری ئەو چەکانەی تێچوو و بەرهەمهێنانەکەی کەمتر و خێراترە ئەوەش بەفراوانکردنی جەنگەکە دەهێنێتەدی کە بەشداری پێکردنە ئەمریکایە لە جەنگەکەدا .
بنکە سەربازیەکانی ئەمریکا لە کەنداو و عێراقدا  لەمەودای درۆن و تۆپەکانی ئێراندان . هێرشی ئێران بۆسەر ئەو بنکانە ، گەرچی جەنگەکە فراوان دەکات و ئەمریکا ناچار دەکات ڕاستەوخۆ وەڵامی ئێران بداتەوە ، بەڵام جگە لە تێچوو و نزیکردنەوەکە بۆ ئێران ، هەوڵێکیشە بۆ تێوەگلانی چین و ڕوسیا لەجەنگەکە و گەورەکردنی بۆ زیاتر لە ئیسرائیل و ئێران .

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی