ساڵی ٢٠٠٥ مێژوونووس و ڕۆژهەڵات ناسی ئەمەریکی بە پێشینە
بریتانی(١٩١٦-٢٠١٨) ،لە نەخشە ڕێگایەکی تیۆری باس لە چۆنیەتی چارەسەرکردنی کێشەکانی
ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات. ئەو پێی وایە عەرەب و ئیسلام بەگشتی هێشتا لەسەرەتای مێژوون
و شارستانی نین و ناتوانن تێکەڵ بە کۆمەلگای دیمۆکراتی و مەدەنی ببن یاخود بنیادی پێشکەوتنی
هاوچەرخ بنێن. بۆیە بەلای بێرناردەوە واباشە ڕۆژهەڵات بەگشتی داگیر بکرێ و نەخشە جوگرافی
و نەتەوەیی و ئاینی و مەزهەبیەکەی هەڵبوەشێتەوە، لەسەر بنەمای نەتەوە و ئاین و مەزهەب
و تایبەتمەندی تری وەک زمان ،نەخشە سازی جوگرافی بۆ بکرێتەوە. ئەوکات دەوڵەت و قەوارەی
بچوکیان لێ بەرهەم دێت، دواتر دەتوانرێ زۆر بەئاسانی سیستەمی دیمۆکراسی و دەوڵەتی مەدەنیان
بەسەردا بچەسپێنرێت. ئەم بابەتە ئەوکات وەک تیۆرێک خرایە ڕوو، وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا
لەکاتی خۆی گرنگیان بەم بابەتەدا، ماوەیەکی زۆریش بێرنارد لویس وەک ڕاوێژکاری پنتاگۆن
کاری کرد، چونکە خۆی ژمارەیەک زمانی دەزانی لەوانە سێ زمانی ڕۆژهەڵاتی(عەرەب، تورکی
، فارسی)، ئەوەی لەسەر نەخشەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ئێستادا دەبینرێ ،بەشێکی سیما
و خەسڵەتی ئەم بیردۆزەی بێرنارد لویسی پێوە دیارە. نموونە، لەسەر ئەرزی واقع عێراق
دووبەشە، کورد و عەرەب، لیبیا دوو بەشە بەنغازی و تەڕابوڵس، سودان دوو بەشە،وابەشی
تریشی لێدەبێتەوە، سوریا ئێستا سێ بەشە، بەشی کورد و دروز و ئەوانی تر. لەوانەیە بەشی
تریشی لێببێتەوە، یەمەن دوو بەشە، ئەوەئێرانیش لە ژێر نەشتەرگەریە. کەواتە ئەگەر دەتەوێ
زیاتر لەبابەتەکە بگەیت، بڕۆ تیۆرەکەی ئەم مێژوونووسە ڕۆژهەڵاتناسە بخوێنەوە.ئەوەی
من تەنها بۆ وەبیر هێنانەوەیە. کاتی خۆی چەندین ووتارم لەسەری نووسیووە.
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی