چەکەکان سووتێنران، تەسلیم نەکران!

11/07/2025

هادی حەمەرەشید

من پێکاکا نەبووم و نابم، بڕواشم بەکارکردن هەبێت تیایدا لەوانە نیم کە ویستم بڵێم مستەفا هیچ مس مسێك بکەم، ڕاست و ڕەوان ئەڵێم مستەفا!
بەڵام بەر لە لەدایکبوونی منەوە ئەم تێکۆشەرانە هەستانە سەر پێ و هێشتاش بە پێوەن.
لێرە خەڵکێك لەبەردەم فێنککەرەوە دانیشتوون، تەنانەت کارەبای مۆلیدەش ببڕێت، جورئەتی ئەوەی نەماوە تەلەفۆنێك بۆ خاوەنی مۆلیدە بکات و کەچیی ئەو پڕۆسەیەی ئەمڕۆی پێ(شەرمەزاریی و ئاشبەتاڵ و تەسلیمبوون)ـە!
کەمتریین قسە لەسەر دەرەوەی ئەم هەرێمە ئەکەم، دۆستە زۆر نزیکەکانیشم هەراسان بوون لە هەوڵەکانمان بۆ(گۆڕانکاریی)لە هەرێمدا!
لەگەڵ فریشتە و ئەهریمەن نزیکایەتیی ئەکەین و ئامادەی کارین، دوو خێزان و کۆمەڵێك پەراوێز هەموو بوونی ئەم کۆمەڵگەیان کردووە بە ڕەهینە بۆ خۆیان، دەمی هەرکەسێك بکەرەوە، لە نێچروان بارزانیی سەرۆکی هەرێمەوە تا باخەوانەکەی مەکتەبی ئێمە، هەمووی ناڕازییە و پێیوایە سیستمەکە خراپە و قوفڵ بووە، کەچیی کەس ناجوڵێت و درێژترین خەباتی چەکدارییان پێ تەسلیمبوونە!!!
لێگەڕێن، وەرن دۆخی ئێمە خۆمان زۆر وێرانە، پێکاکا و هێزە سەربازیی و جەماوەرییەکەشی لە دەستی ئەمیندایە!
ئێمە چیی بکەین؟
ئەمە پرسیارە جدییەکەیە.

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی