ئەم ناونیشانە پەندێکیکوردیە،ئەگەر شتێک خراپ بێت دواجار هەر بۆ خاوەنەکەی دەگەڕێتەوە، کاتێ ڕژێمی بەشار ئەسەدیان ڕووخاند هەیئەی تحریر شامی ئەبو محەمەد جۆلانی بوونە دەم ڕاستی دیمەشق، کە لە هۆنراوە و ئاواز و گووتنی تورکیان،تورک دەیویست زۆر بەئاسانی کلاو لەسەر ئەوروپا و ئەمەریکا و وڵاتانی پارەداری عەگاڵ بەسەر بنێ.وەک ئەوەی ئەوانە هەموویان گیایان بەگوێی خواردبێ، هەموو گوتیان شتێکی باش بوو بەشارتان ڕووخاند بەلام دەبێ حکومەتێکی دیمۆکراسی وئازادیخواز و بنکە فراوان بێت.
لەگەلی ڕۆیشتن ، مالی قەڵپ پەلاماری عەلەویەکانیان دا و بەهەزارانیان ڕەشە کوژکردن، دەی گوتیان ئەوە کردەوەی هەندێ گروپ بووە و عەلەوی جەماعاتی بەشار و ئێران بوونە. ئەوجار پەلاماری دروزەکانی سوێدایاندا ،بەلام ئیسرائیڵ تاروماری کردن،نەک سوێدایان لەدەستدا بەلکو تەواوی باشوریشیان لەدەستدا، ئەوەجگە لەشەڕ فرۆشتن بە کورد.
بۆیە ڕووی ڕاستەقینەی ئەبو محەمەد جۆلانی و جەماعاتەکەی دەرکەوتن چ مارێکی ژەهراوین، دواجار ئەوروپا و ئەمەریکا و هەتا ڕادەیەکی زۆر وڵاتانی کەنداو دوورکەوتنەوە هەریەکەی بە مەسافەیەک.گورزە کاریگەرەکانی ئیسرائیلیش لەسەرووی هەمووی، بۆیە دواجار مالی قەڵپ سەربە ساحێبی بۆوە، ئەبو محەمەد جۆلانی و جەماعاتەکەی یاغر یاغر چوونەوە لای تورکیا، کەواتە تورکیا هەموو ددانەکانی وەک گورگی تازە پێگەیشتوو تیژکردبوو بەهۆی سوریا داهاتێکی باشی دەست کەوێ، کەچی ددانەکانی کەوتن ئێستا دلێ من ڕووەکیم و گۆشت خۆرنیم.
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی