گفتوگۆ ودیداری ئالاسکای نێوان دۆناڵد ترەمپ ی سەرۆکی ئەمریکا، لەگەڵ ڤلادێمر پۆتن ی سەرۆکی ڕووسیا بۆسەرۆکە ئەمریکییەکە گرنگ بووە،بە پلەی یەک لە ستراتیژی سیاسەتی دەرەوەی وڵاتەکەیدا دەیبینێت و کاری لەسەر دەکات،لەپێناو دابڕاندنی ئەو وڵاتەیە لەچین کە بەتایبەت لەدوای هەڵگیرسانی سێ ساڵەی شەڕی ڕووسیا وئۆکرانیادا کە ئاستی بازرگانی و پەیوەندییەکانی هەردولا پێشکەوتنی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە.کە هۆکارەکەشی بۆ یارمەتییەکانی واشنتۆن و ڕۆژئاواییەکان لەبواری سەربازی و لۆجستی دەگەڕێتەوە بۆ ئۆکراینا ،لەپاڵ سزاکانیان بۆسەر مۆسکۆ.
ئەوەی هەستی پێدەکرێت و ئاشکرایە،ترەمپ زۆرجار باس لەگۆڕینەوەی خاک دەکات لەنێوان هەردوو وڵاتی شەڕکەردا،گۆڕینەوەی خاکیش لەلای ڕووسیا،کشانەوەی تەواوەتی کێڤە له دۆنێتسک و لۆهانسک(ناوچەی دۆنباس)کەبەشی زۆرینەی لەژێر کۆنترۆڵی مۆسکۆدایە، لەبەرامبەردا ڕووسیا دەست لەدووژمنایەتیی خێرسۆن و زاپۆریژژیا هەڵدەگرێت و هێزەکانی لە سومی و خارکیڤ دەکشێنێتەوە کە ئێستا بەشی زۆرینەی لەژێر کۆنترۆڵدایە.ئەمە جگە لە داوای داننان بەلکاندنی نیمچە دوورگەی کریمیا دەکرێت بۆ ڕووسیا کەلەساڵی 2014 ەوە کەوتۆتە ژێرکۆنترۆڵی مۆسکۆوە،سەرەڕای گەرەنتی دەستەبەری ئەمنی بۆئۆکراین،دەبێت واز لەبیرۆکەی چونە پاڵ ناتۆ بهێنێت.
وەلێ، ترەمپ ی سەرۆک ئەوەی هەوڵی بۆدەدات،وەستانی شەڕی ڕووسیاو ئۆکرانیایە، لەپێناو شەڕی ڕکابەری و ململانێی چین،واتە ئەمریکای سەردەمی ترەمپ خۆ یەکلایی کردنەوەیەتیی لەپێناو هەڵکشانەکانی چین لەناوچەکەو جیهانیشدا، بۆیە ئەگەر ئەمریکا بتوانێت بەپێشکەشکردنی بەشێکی زۆری خاکی داگیرکراوی ئۆکراین ئاشتی لەگەڵ ڕووسیا بێنێتەکایەوە،ئەوە مانای وستانی شەڕە لەپێناو شەرێکی تر بەرامبەر چین.
ڕووسیاو چین ئاڵوگۆڕی بازرگانیان لەهەردوو ساڵی 2022 و 2023 ساڵانە نزیکەی له%30 گەشەی بەخۆوە بینیووە،کە گەیشتۆتە 241 ملیار دۆلار،بەپێی سەنتەری شیکاری سیاسەتی ئەوروپا،هاوبەشی بازرگانی چین و ڕووسیا لەپلەی 13ەوە بەرزبۆتەوە بۆ پلەی 7 هەتا ساڵی 2024، چین لەبواری ئەلیکترۆنیاتی پێشکەوت و ئامێری پیشەسازی خزمەتی باشی ڕووسیای کردووه،لەبەرامبەریشدا ڕووسیا دابینکەری سەرەکی نەوت و گاز بووە بەنرخی داشکێنراو بە چین،ئەم جۆرەلەهەڵکشان لەبواری بازرگانی ترەمپ بەجۆرێک توڕەدەکات،ناچارە سازشی گەورە لەپێناو ئەجێندایەکدا بکات کە ڕێگرییە لەهەڵکشانی چین بەو ئاستە خێرایە،کە لێدانە لەتاک جەمسەری و بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا.
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی