ماوه‌یه‌كی زۆره
هه‌موو ئه‌و كۆمپانیا، گرووپ و لایه‌نه پرۆ-ئێرانیانه‌ی له هه‌رێمدان له ژێر لێكۆڵینه‌وه‌و
چاودێری وردی وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكادان. وه‌لائی ئه‌م كۆمپانیا و لایه‌نانه‌ی
ناو هه‌رێم بۆ تاران وایكردووه چیتر ئه‌م ده‌زگایه‌ی ئه‌مریكا هۆشداری نه‌دات، به‌ڵكو
له قۆناغی لێكۆڵینه‌وه‌ی زۆر چڕدایه تا دۆسێكان یه‌كلایی ده‌كاته‌وه. رێوشوێنی
ئاماده‌كردنی سزاكان به جۆرێكه كه وه‌زاره‌ته‌كه له رێگه‌ی فه‌رمانگه‌یه‌كه‌وه
به‌ناوی كۆنترۆڵكردنی سه‌روه‌ت و سامانی بیانی هه‌ڵده‌ستێت به ئاماده‌كردنی ئه‌و
سزایانه كه ناسراوه به لیستی (OFAC). كاتێك ئاشكرا ده‌بێت كه لایه‌نێك ، جا ئیتر تاكه كه‌سێك
یان كۆمپانیا و گرووپ بێت، پشتیوانی له كرده تیرۆریستییه‌كان ده‌كات، یان ده‌ستی
هه‌یه له سپیكردنه‌وه‌ی پاره و تێوه‌گلان له گه‌نده‌ڵی، یاخود په‌یوه‌ندیی هه‌بێت
له‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نانه‌ی له‌لایه‌ن واشنتۆنه‌وه سزادراون، بۆ نموونه وه‌ك سوپای
پاسدارانی ئێران، ئه‌وا ناوه‌كانیان بڵاوده‌كرێنه‌وه‌و ده‌خرێنه لیستی سزاكانی ئه‌و
وڵاته‌وه.
كۆی پاره و
سامان و داهاتی ئه‌و كۆمپانیا و لایه‌نانه له هه‌ر كوێیه‌كی دنیادا بێت بلۆك ده‌كرێت
و له سیستمی بانكی جیهانیش داده‌بڕێت. ئه‌وه‌ی ئاشكرایه ئه‌وه‌یه كه له هه‌رێم
و عێراقیش چه‌ندین كۆمپانیا و لایه‌نی سیاسی هه‌ن، كه ناسراون به بازنه‌ی موقاوه‌مه
دژی ئه‌مریكا و خۆرئاوا، به شێوه‌یه‌كی نا ئاشكرا شه‌راكه‌ت و په‌یوه‌ندییان هه‌یه
له‌گه‌ڵ هاوتا ئێرانیه‌كانیاندا. له ئێستادا به‌رپرسانی ئه‌مریكا زۆر له نزیكه‌وه
چاودێری ئه‌و هه‌ماهه‌نگی و په‌یوه‌ندییانه ده‌كه‌ن كه له‌نێوان ئه‌و كۆمپانیا و
لایه‌نه كوردیانه و ئێران‌دا هه‌یه.
وه‌ك پێشبینی
ده‌كرێت له ماوه‌یه‌كی نزیكدا ناوی چه‌ندین كورد بڵاوبكرێته‌وه كه ده‌خرێنه لیستی
وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكاوه. ئه‌مه‌ی تا ئێستا باسكرا ته‌نیا ده‌نگۆ یان هه‌واڵی
ناو میدیاكان نییه، به‌ڵكو هۆشدارییه‌كی جددیه. له‌م سۆنگه‌یه‌وه ده‌بێت كۆمپانیا
و لایه‌نه كوردییه‌كانی هه‌رێم زۆر به جددی بیربكه‌نه‌وه پێش ئه‌وه‌ی بچنه ناو
هه‌ر جۆره مامه‌ڵه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ئێرانییه‌كاندا چونكه هه‌نگاوی داهاتووی واشنتۆن
كه زۆر نزیكه كۆتایی به‌هه‌موو شتێكیان ده‌هێنێت.
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی