ئازادکردنی بارمتەکان
یەکێک بوود لەئامانجە سەرەکییەکانی ئیسرائیل، وەرگرتنەوەی ئەوبارمتانە کە لەلایەن حەماسەوە دەستبەسەرکراوبوون.هەر ئاگربەستێک / ڕێککەوتنێک کەدەتوانێت ببێتە هۆی ئازادکردنی بارمتە زیندووەکان و گەڕانەوەی پاشماوەی ئەو کەسانەی کە مردوون ئەوە فشارێکی بەهێزی ناوخۆیی و سیاسیی هەبوون و دەبوو نەتانیاهۆ بچوبا ژێر فشاری پلانەکەی دۆناڵد ترەمپ و بەو پێشنیاری ئاشتی یان ئاگربەستە ڕازیبوایە.
ئیسرائیل کەماوەیەکی زۆرە شەڕ دەکات، زیانی گیانی و تێچووی سەربازی و فشاری نێودەوڵەتی و نیگەرانی مرۆیی و هتد بەتەواوی لەسەر بوو،ئەمانە لەهۆکارە سەرەکییەکان بوو،بۆچونە ژێر باری ئەو ئاگربەستەوە.
فشاری نێودەوڵەتی/ دیپلۆماسی
وڵاتان و ناوبژیوانان (ئەمریکا، میسر، قەتەر،تورکیا، ئەوانی تر.....) فشاریان هەبوو لەسەر ڕێککەوتنی ئاگربەست یان ئاڵوگۆڕی بارمتە و گیراوی هەردولایان، ئیسرائیل لە ژێر ئەو فشارەدا بەشداری کرد بۆ پاراستنی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان، دوورکەوتنەوە لە ئیدانەکردن، سزاکان، یارمەتییەکان و هتد.
مەودای ستراتیژی/ ڕێستکردنەوە
خاڵێکی گرنگ بۆ ڕێککەوتنەکان ڕێگە خۆشکەرە بۆ ئیسرائیل ستراتیژی خۆ ڕێکخستنەوە و هەڵسەنگاندنەوەی بژاردەکان، هەروەها پاڵنانی حەماس بۆ لاوازکردن، داماڵینی سەربازی، داماڵینی چەک، یان بۆ کۆنترۆڵکردنی زیاتری ئاسایش.
ئەمەجگە لەوەی کەچەندە ڕای گشتیو فشارەکانی ناوخۆ بەردەوام هەبوون بۆ گێڕانەوەی بارمتەکان و کەمکردنەوەی تێچووی (لەدەستدانی ژیان، ئابووری، سیاسی) شەڕ ،ماندوێتی جەنگ.
جگە لە ڕێککەوتنەکانی ئاگربەست/پێشنیارگەلێک ئاشکراکراون کە لە بازنەکانی حکومەتی ئیسرائیلدا دەخولێنەوە،سەرچاوە ڕۆژنامەوانییەکان باس لەپلانێکی شاراوە دەکەن پێیان دەوترێت "پلانی شار" یان "شارە مرۆییەکان" یان پلانی داگیرکردنی شاری غەززە و دوای ئەوەی بێ ئومێد بوون لە گواستنەوەی زۆرملێی دانیشتوانی کەرتەکە بۆ وڵاتانی تر. بەڵام ئەمانە مشتومڕیان لەسەرە و زۆربەیان یەکلایی نەکراونەتەوە.
پلانی پێشنیارکراوی کە لەمێشکی ناتانیاهۆدایە دروستکردنی"شاری مرۆیی" لە ڕەفەح (یان باشووری غەززە)یە،کە پێشنیارێک بۆ دروستکردنی ناوچەیەک / شارێک بۆ فەلەستینییە ئاوارەبووەکان (هەندێک پێشنیاری 600,000 کەس دەکەن) کە لە ناوچە مەترسیدارەکانەوە دەیانگوازنەوە، گوایە پەناگەیەکی ئارام بێت بۆ ئەو هاوڵاتیانە مەدەنیانەی کە نایانەوێت لەژێر کۆنترۆڵی حەماسدا بژین. ئەم پلانە لە قۆناغی زۆر سەرەتایی و مشتومڕدایە. سەرکردایەتی باڵا یان بەرگری ئیسرائیل پرسیاری ئەوەی کردووە کە ئایا ئەمە واقیعییە یان نا،چونکە پێیان وایە ئەوە ببێتە ئاوارەبوونی زۆرەملێ و ئەوکات هەڵوێستی نێوچەیی و نێودەوڵەتیی کاریگەری چی دەبێت لەسەر وڵاتەکەیان.
"پلانی شار" یان "شاری مرۆیی" هێشتا سیاسەتێکی جێگیر نییە کە بە تەواوی جێبەجێ بکرێت،زیاتر لە بەشێک لە دانوستان لەسەر هەڵوێستەکان یان بژاردە ستراتیژییەکان دەچێت کە لە ژێر گفتوگۆدان. هەندێک بەش بە شێوەیەکی بنەڕەتی پەسەند کراون؛ هەندێکی تریش هێشتا مشتومڕیان لەسەرە یان کەمکراوەتەوە.
لەکۆتاییدا دەکرێت بپرسین،ئایا ئەم پلانانە دەبنە واقیع یان نا،ئەوە بەندە بە چەندین هۆکارەوە: چۆن ڕێککەوتنی بارمتەکان و ئاگربەست جێبەجێ دەکرێت، لۆجستیک تا چەند دەتوانرێت جێبەجێ بکرێت، کۆدەنگی ناوخۆیی ئیسرائیل چییە و چەندە پاڵنەرێکی نێودەوڵەتی / فەلەستینی / مرۆیی هەیە،ئەوانەهەموو لەبەردەم ئەو پلانەدا دەبن و لەداهاتوودا زیاتر ڕوون دەبێتەوە.
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی