هەڵبژاردنی ئەنجومەنی
نوێنەرانی عێراق تەواوبوو، ئەنجامی کۆتاییش ڕاگەیەنرا، هەمووبەبەشی خۆیان ڕازین و
هەمووانیش خۆیان بەسەرکەوتوودەزانن، لەپرسی خاک و پێشمەرگەوبوجەوە، شەڕی ئەوەیە کێ
لەکام شاریەکەمەوکێی تر لەسەرئاستی هەرێم چەندەمە؟ ئەمەنوکتەی ئۆپۆزسێۆنی هەرێمەلەبری
ئەوەی خۆی بەبەدیلی پارتی و یەکێتی بزانێت دڵخۆشەبەوەی چەندەمە!
ڕەنگەتاکەجیاوازی
ئەم هەڵبژاردنەبەراوردبەوانی پێشوو ئەوەبێت،کەس گلەیی نییەوبالۆرەی دیزاین وساختەو...
کۆتایی هات و پێش دەسەڵات دەرەوەی دەسەڵات نزایانکردومۆری پاکێتییان لێداوپارتیش لەکۆڕبەندی
ئاشتی وئاسایشەوەپەیامی بۆیەکێتی نارد ئەوەنەمادووکڵۆبەچایەکەوەبخۆن ونووکەپێش هەڵبژاردن
نییەوپێ بەقەدبەڕەی خۆتان ڕاکێشن.
ئاشکرایەلەدوای
٢٠٠٣ کوردسێ کێشەی لەگەڵ بەغداهەیە:
١-خاک کەزۆرنەزانانەبەمادەی ١٤٠ سپێردراوئەویش
چووەخانەی بیرچوونەوەوەوهەندێک پاڵێوراوی دەرچوو، ڕەنگەهەرنەزانن چییەوبڕواشیان پێی
نەبێت.
٢- پێشمەرگە
٣- بوجەوموچە
یەکەم ودووەم لای
هیچ لایەنێک باسی نەماوەتەنیامەرج ئێستاناردنی دووموچەیە، بزانینن بەکوێ دەگات؟
جارێکی تردەیڵێمەوە
بەپێی ئەوئەنجامانە، بۆناسین و هەڵسەنگاندنی ئێستامان تابۆئایندەهەنگاوی دروست بنێیین
و کۆتایی بەم مۆدێلەحوکمڕانی و بەناوسیاسەتکردنەی ئێستامان بێنین و دابڕان دروستببێت،
پێویستمان بەتوێژینەوەی وردوزانستی کۆمەڵناسی سیاسییە، کەزانکۆوناوەندەکانی توێژینەوەی
ئێمەبەهەربیانوویەک بێت خۆیان لێ نەبانکردووە.
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی