پاش ڕووخانی ڕژێمە دیکتاتۆرو
چەوسێنەرەکەی بەشار ئەسەد لەسوریا،لەلایەن میدیاو سۆشیال میدیای جیهانی و عەرەبی و
دەفەرەکەوە گرنگیەکی تایبەت بەم ڕووداوە درا.
بەهۆی ئەوەی کوردانی ڕۆژئاوا
بەرکەوتەی ڕاستەوخۆیان بەو گۆڕانکاری و ڕووداوانەوە هەیە ،ئاساییە کە ئەوانیش بگرێتەوە .بەوەی کوردانی ڕۆژئاوا لەمێژە خاوەنی کیانێکی سەرکەوتوون ، جا ئەوئەزموونە سەرکەوتووە
بۆ دەسەڵاتدارانی تورکیا هاوکات بۆ دەسەڵاتەکەی شەرع جێگەی نیگەرانیەو و وەک مەترسیەک بۆسەر دەوڵەتەکانیان تێی دەڕوانن ،بۆیە بەتایبەت
تورکیا بە بەرنامەیەکی هەمەلایەن هەوڵی لەناوبردنی
دەدا، دەمێک دەرکەوت ئەو هەوڵە شکستی خوارد ئیدی هەوڵی لاوازکردن و ناشیرین کردنی
دەدەن ،کە تا ئێستاش بەردەوامە.بەوەی ئێمە شارەزایمان لە زمانی تورکیدا نیە بۆیە
نازانین لەمیدیای تورکیدا چ باسە بەڵام دڵنیام مشتومڕی گەرمی لەبارەوە دەکرێت.
ئەوەی ئێمە لەڕێگەیانەوە هەڵوێستی تورکیا وەک دەسەڵات و نوخبەی ڕووناکبیر بزانین
میدیا عەرەبیەکانە کە بەردەوام نووسەر،شرۆڤەکار،ڕۆژنامەنووسانی تورکی عەرەب
زمان بەشداری تێدادەکەن.
شایانی ئاماژەیە ژمارەیەک لەو بەشداربووانە عەرەبی سورین و شوناسنامەی تورکیان وەرگرتوەو بەشێک لە ناوی خۆیان گۆڕیوە بۆ تورکی .
چەند دەزگایەکی میدیایی عەرەبی
پانتاییەکی فراوانیان بۆ ئەم مەبەستە تەرخان کردوە ،بە وێنەی [العربیە بەهەردوو
کەناڵەکەیەوە،الجزیرە بەهەردوو کەناڵەکەیەوە،بی بی سی عرەبی ،سکای نیوز وچەنەد
کەناڵێکی دیکە]. دەمێک بەرنامەکان پەیوەندیان بە سێکووچکەی{تورکیا،سوریا،ڕۆژئاوا} دەبێت
ئیدی ئاساییە دوو لە میوانەکان تورکێک و کوردێک بن، جاروباریش میوانێکی عەرەبی
شۆڤێنی یا مسوڵمانی ئیخوانی لەم بەرنامانەدابەشدار دەبن..
لەکوردەکانیش چەند بەڕێزێک بەردەوام
بەشداریان هەیە کە زۆربەیان ڕۆژئاواین ،دەمێک ئەم بەڕێزانە قسەدەکەن گەوهەر لەزاریان دێتە دەر،پەیڤەکانیان حساب بۆکراون
،بەرسیڤەکانیان بۆ تورکە شۆڤێنستەکان هێندە بەهێزن هێندە دەمکووتکەرن هێندە حاشاهەڵنەگرن
وەک داکووتانی بزماروایە بە تەختەدا .دەمێک ئەم بەڕێزانە دەدوێن تەنانەت پێشکەشکارانی
بەرنامەکانیش ناتوانن سەرسامی خۆیان بشارنەوە کە ئەویش بە گوزارشتی سیمایاندا
دەردەکەوێت .مرۆڤ بە گوێگرتن لێیان ئارام و ئاسودە دەببێت،هاوکات شانازی بە کوردبوونی خۆیەوە دەکات کە ئەم کەسە
بەتوانایانە هاوزمان و هاونەتەوەین.
کاتێک ئەم بەڕێزانە دەدوێن قسەکایان هێندە کاریگەرو لۆژیکن بەتایبەت کە بە
فاکت و بەڵگە تورکەکان بێ دەنگ دەکەن ،ئیدی ئەوانیش هیچیان پێنیە بۆ قەناعەت
پێکردنی بەرێوەبەری بەرنامەو و بینەر تەنها
هەڵچوون و سوکایەتی نەببێت.زۆر جا کاردەگاتە ئەوەی بەڕێوەبەری بەرنامەکە بەهۆی
سنوربەزاندنیان لە ئادابی دیالۆگ ناچار دەبێت
ڕایانبگرێت.هەریەک لەم کوردانە لەچەندین بواری تردا کاردەکەن،وەک مامۆستای
زانکۆ ،شاعیرو ڕۆماننووس،،نووسەر ،ئەکادیمیست .ئەو زمانەی قسەی پێدەکەن لەئاستێکی
باڵادایە،دەتوانم بڵێم هێندە بەجوانی وپاراوی قسەدەکەن لەوانەیە عەرەبەکانیش نەگەن
بەو ئاستە.
چەند جێگەی دڵخۆشیە ئێمەی
کورد خاوەنی ئەم جۆرە سیاسیانەین کە لە سەنگەرێکی تۆکمەو مەزنەوە داکۆکی لەنەتەوەکەیان دەکەن و جێگەی
متمانەن بەوەی کە هەرگیز ئەو سەنگەرە چۆڵ ناکەن. بەڵێ ئێوە جێگەی شانازیمانن و دڵسۆزیتان بەرز دەنرخێنین.
ناوی هەندێک لەو تورکانەی
لەبەرنامانەدا بەشداری دەکەن: محمد زاهد
گول،ئۆکتای یڵماز،مستەفا ئۆزجان،تەها ئۆغلۆ،بکیر ئاتاجان[ئەم بەکیرە زۆر بێ ئەدەب
و بێ ئەتەکێتە و ئیلتیزام بە بەرنامەوە ناکات، لەهەمووی خۆشتر جێ بەخۆی ناگرێت و
بەردەوام دەجوڵێت و بەدەنگی بەرز قسەدەکات و زاری پڕدەبێت لە کەف ،هێندە
ڕەگەزپەرستە وای بۆدەچم بەهۆی کوردەوە لە خەفەتدا ڕۆژێک دڵی بوەستێت،کارەسات
لەوەدایە ئەم ڕەگەزپەرستە بەڕێوەبەری پەیمانگای هزرە لە ئەستەنبوڵ].
سەبارەت بە شداربوانی کوردیش
ئەم ئەستێرە گەشانەم لەیادە ،جا داوای لێبووردن لەهەر بەڕیزێک دەکەم کە لەو بەرنامانەدا بەشداری هەبووەو ناویم
یاداشت نەکردوە .
دکتۆر سەربەست نەبی،شێرزاد
ئەزیدی،شڤان خابووریی،ڕۆستەم مەحمود،شۆڕش دەروێش ،نەواف خلییل ، وتاد.
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی