خۆ دەنگدانیش لە کاردانەوەی ئۆپۆزسیۆنی گاڵتەجاڕی، بەیەکێک
لە لایەنەکانی دەسەڵات، بە کۆیلایەتی و تاوانی گەورەیان لە قەڵەم دەدا!
دوای هەڵبژاردن و گەیشتنی چەند ئەندامێکیان بە کورسی پەرلەمان، ئێستا حەزی نزیکبوونەوە
لە دەسەڵات لە کەلەی داون و پرۆژە کاری هاوبەش پێشکەش بەدەسەڵاتی ستەمکار دەکەن و
خۆیان دەبەنە پێشەوە.
نازانن ئەم دەسەڵاتەی کوردستان هەرگیز لە ئەزموونی ڕابردویاندا
پابەندی کاری هاوبەش نەبوون و دەیان پڕۆژەی شایستەیان پێشلکردووەو پێوەی پابەند نەبوون،
تەنانەت بڕیاری پەرلەمانی کوردستان، کە خۆیان پەسەندیان کردووەو لەوەقائیقی
کوردستان بڵاویان کردۆتەوە، دواتر هەڵیان پەساردووەو کاریان پێ نەکردووە.
ئەوانە کەی تێدەگەن، کە ئەم دەسەڵاتە ئەو پایانەی لەسەری
وەستاون، پتەوتریان کردووەو نەگۆڕاون:
1.دەستاودەستی دەسەڵات ناکەن و لەلایان ئەو کردەیە بڤەیە
2.لە هەموو هەڵبژاردنەکاندا فێڵ و ساختەکاری دەکەن.
3.لە بەڕێوەبردن و کارگێڕی وڵاتدا، گەندەڵی ئەنجام دەدەن.
4.هێزی چەکداریان هەیەو لە یەکلایی کردنەوەی ململانێکاندا
بەکاری دەهێنن.
5.وابەستەی وڵاتانی هەرێمایەتی و نێودەوڵەتین و پابەندن بە
داواکاریەکانیانەوە.
دەسەڵاتێک کە ئاوابێت و ڕۆژ لە دوای ڕۆژ پایەکانی درێژەدان
بەدەسەڵاتی پتەوبکات و دوو ناوچەی تایبەت بە خۆیان هەبێت ، تۆش بەرهەڵستکاران بیت،بە
پرۆژەی سادە، ڕویان سپی بکەیتەوە، خێرە ئێستا چی گۆڕاوە! دەبوو هەموو هێزە بەرهەڵستکارەکانی
کوردستان پڕۆژەی جێگەرەوەی دەسەڵات و حوکومەتی سێبەریان ڕابگەیاندا، تازە بەتازە دێن
و پرۆژەی هاوبەش بۆ جوانکردنیان ڕادەگەێنین،بە پاساوی بێ بنەمای ئەمە بەغدادەوە دەبێت
وەکو کورد لەوێ یەک بین! دەبوو ئەگەر هەر حەزتان لە نزیکبوونەوەیە لەدەسەڵات و
ترستان لە لەناوچوونی خۆتان هەیە، دەبوو کێشەی سیاسی هەرێم و بەغداد بکەنە یەک پڕۆژەو
دەسەڵات ناچاربکەن، لە هەرێمیش خۆی چاکبکات، کە دیارە ئەو خەونە لەگەڵ دەسەڵاتی سیاسی
کورد، خەیاڵ پڵاویەو بەشێکە لە هزربچوکی و سەرگەردانیی سیاسی...
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی