فاکتە بەهێزە سیاسی و ئابوری و ئەمنیەکانی پشت هێرشە موشەکیەکە بۆسەر حەقلی غازی کۆرمۆر
فاکتی سیاسی
پڕۆژەی گازی کۆرمۆر سەر بە چەند کۆمپانیا و هاوبەشێکی نێودەوڵەتییە بەتایبەت ئەمەریکا بۆ وەبەرهێنانی غاز هێرشکەی ئەمشەویش دەگەڕێتەوە بۆ درووستکردنی فشار بۆ سەر هەرێم تا دیزاینی نوێ ی حوکمەتی نوێ ی عیراق لاسەنگ نەکات بەلایەک بەسەر لایەکی تردا
فاکتی ئابوری
١/ ڕێککەوتنی عیراق و ئەمریکا بۆ وەبەرهێنانی گازی سروشتی زیاتر
٢/ خستنە مەترسی ئەمنیەتی کارمەندانی بیانی و نێودەوڵەتی تا بەزوترین وەخت عیراق جێبێڵن
٣/ بەهێزبوونی پەیوەندییەکانی هەرێم لەگەڵ هاوبەشە بەینول میللەیەکانی لەڕوی ئابوریەوە
٤/ ناڕەزایەتی لەدەرخستنی توانای هەرێمی کوردستان بۆ بەرهەمهێنانی غازی زیاتر و کردنەوەی پرۆژەی نوێ
فاکتی ئەمنی و سەربازی
نزیکبونەوە لە تێکچوونی شیرازەو نەمانی هەیکەلیەتی هێزی میلیشیاو گروپی تونڕەو لەعیراق و بچوکردنەوەو لەقاڵبدانیان ، میلیشیاکان بەهێرشەکەی ئەمشەویان دەیانەوێت پەیامێکی ڕوون بنێرن بۆ دەسەڵاتدارانی هەرێم نەبنە پاڵپشتی ئەمەریکا لەڕوی مخابەراتی و سیاسیەوە
کۆتایی
حەقلی کۆرمۆر لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردودا بۆ هەرێم بە مەنبەعێکی گرنگی دابینکردنی گازی سروشتی بۆ ناوخۆی خۆی و هەناردەکردنی بۆ بازاڕەکان و زیادکردنی داهاتی هەرێم و پەیوەندی داربونی وەکو ناوچەیەکی بەرچاو لە ستراتیژی ئابووریی نوێ ی جیهانیدا دەخەمڵێنرێت ئەوەش بەهێزەکانی دژە جەمسەری ئەمریکا قبوڵناکرێت بۆیە ئەم گرنگییە بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ ناوچەکە دەکاتە ئامانج بۆ هێرشی زیاتر.
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی