گەلی کورد یەکێکە لەو گەلانەی جیهان کە مێژویەکی دێرینی
هەیە و خاوەنی کلتور و نەریت و زمانی تایبەتی خۆیەتی، جەنگی چاڵدێران لە سەدەی شەشەمی
زاینی لەنێوان دوو زلهێزی سەفەوی و عوسمانی کوردستانی کرد بە دووبەشی دابەشکراو بەسەر
ئەو دوو زلهێزەی جیهاندا.
جەنگی یەکەمی جیهانی کە بەشێکی زۆری وڵاتانی گرتەوە و زیانێکی
زۆری بەجیهان گەیاند بەڵام هەندێک دەوڵەتی نەتەوەیی دەرئەنجامی ئەو جەنگە دروست
بوون ئەوەی جێی سەرنجە ئەو جەنگەش بووە هۆی دابەش بونێکیتری کوردستان، ڕێکەوتننامەی
سایکس - بیکۆ لە نێوان وڵاتانی زلهێز و ناوچەکە جارێکیتر کوردستانی لەت کرد و کردیە
چوار پارچەی دابەشکراو بەسەر چوار وڵات( تورکیا،ئێران،عێراق سوریا) لە سەدساڵی ڕابووردوودا
ئەو چوار وڵاتە بەردەوام بوون لە پێشێلکردنی
مافی هاوڵاتی بوونی کورد و سەرکوتیان کردون، تەنانەت زمانی دایک و نوسین و پێدانی
پێناسی هاوڵاتی بوونیان لێ یاساغ کرابوو هەرچەند لە ئێستادا باشور و ڕۆژئاوای
کوردستان حکومەت و دەسەڵاتی خۆبەڕێوەریان هەیە بەڵام بەردەوام لە ژێر هەڕەشەی وڵاتانی
داگیر کەردان.
پێشێلکردنی مافی کورد و سەرکوتکردنیان بووەتە هۆی کاردانەوەی ڕۆڵەکانی کوردستان و بەردەوام
شۆڕش و بەرخودان سەری هەڵداوە بۆ ڕێگری و بەگژدا چوونەوەی فیکری ناسیۆنیالیستی(
تورکی عەرەبی فارس).
لەباکوری کوردستان ماوەی زیاتر لە نیو سەدەیە بێ دابڕان
پەکەکە خەباتی سیاسی و چەکداری دژی تورکیا دەست پێکردووە و ساڵ دوای ساڵ لە گەشەی
سیاسی و چەکداریدایە.
چارەکە سەدەیەک زیاترە ڕێبەری کوردانی باکور لە دورگەی ئیمراڵی
زیندانی کراوە سەرەڕای ئەو غەدرەگەورە لە ڕێبەری پارتەکە و بەردەوام پەلاماردانیان
لە چیاکانی کوردستان، تورکیا بەردەوام هەوڵی ئەوەی داوە کە لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتیش
وەکو تیرۆرست بیانناسێت.
دوای دەیان ساڵ تورکیا دان بە سیاسەتی هەڵەی خۆیدا دەنێت
کە ئەوەی دژی کوردانی باکور کراوە هەڵەیە و دەبێت ڕاست بکرێتەوە لە تازەترین لێدواندا
سەرۆکی تورکیا کە ماوەی دوو دەیەیە دەسەڵاتداری تورکیایە دەڵێت(پێشتر هەڵەی مەترسیدار
لە شەڕی پـ.ـەكـ.ـەكەدا كراوە)
ڕەجەب تەیب ئەرۆغان سەرۆك كۆماری توركیا ڕەخنە لە سیاسەتی
حكومەتەكانی پێش ئاكپارتی دەگرێت و دەڵێت، "هەڵەی مەترسیدار" لە شەڕی دژی
پـ.ـەكـ.ـەكەدا كراوە.
ئەردۆغان، باسی لە مێژووی بەرەنگاربوونەوەی "تیـ.ـرۆر"
كرد و دانپێدانانێكی دەگمەنی خستەڕوو، لەبارەی ئەو هەڵانەی لە ڕابردوودا بەرامبەر
بە دۆسیەی كورد و گرووپە چـ.ـەكـ.ـدارەكان كراون.
ئەردۆغان لە وتارەكەیدا وتیشی هەڵەی زۆر مەترسیدار كراون
كە بوونەتە هۆی ئەوەی كێشەكە گەورەتر و ئاڵۆزتر ببێت، بەهۆی ئەو سیاسەتانەوە پەیوەندیی
نێوان دەوڵەت و هاووڵاتی زیانی گەورەی بەركەوتووە.
دەشڵێت، بەرپرسانی ئەو سەردەمە خۆیان لەسەرووی یاسا و
هاووڵاتییەوە بینیووە و بە "لووتبەرز" وەسفی كردن، زیانەكانیش تەنها بۆ
لایەك نەبوون بەڵكو هەمووان باجەكەیان داوە .
ئێستاش کات ماوە تا ئەردۆغان مێژویەکی باش بۆ خۆیی و
تورکیا تۆمار بکات واز لە گرتنی سیاسیەکان بێنێت و دان بە مافی خۆبەڕێوەری کوردانی
باکوردا بنێت و چیتر دەستوەردان نەکات لە سوریا و عێراق بە بیانوی هەبوونی پەکەکە
پەلاماری ناوچە کوردیەکانی ئەو دوو وڵاتە بدات.
بۆ ئەوەی ناوچەکە ئارام بێت و دوور بێت لە پێکدادانی چەکداری
پێویستە ئەو وڵاتانەی کوردستانیان بەسەردا دابەشکراوە بە هۆش خۆیاندا بێنەوە کە بە
ئاشتی بێت یان بە شەڕ هەر دەبێت مافی کورد بدرێت، واباشە بیرێک لە نەوەکانی ئێستا
و داهاتو بکەنەوە کە تاکە چارەسەری ئاشی داننانە بە مافی چارەی خۆنوسینی گەلی کورد
واتە کورد هەوێنی ئاشتی و پێکەوە ژیانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە.
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی