بەدوو ڕێكەوتنی نێوان هەرێم و بغداد لەسالی ۲٠۲٥ دا چەند موچە دەفەوتێت؟

47 خولەک پێش ئێستا

چۆمان محمد


لەمانگی ۱۲ ی ساڵی ۲٠۲٥ داین،تا ئێستا سێ موچە وەرنەگیراوە،بەپێی پێشبینیەكان ورێكەوتن وئەوەی دەگوزەرێت لەم ساڵدا تەنها یەك موچەی تر كە موچەی مانگی ۱٠ یە دابەشدەكرێت كە تەمەنادەكەین وا دەرنەچێت و ئێمە هەڵە بین،ئەوەش پاش ناردنی ۱۲٠ ملیار داهاتی ناوخۆودابەشكردنی موچەی مانگی ۱۲ ی حكومەتی بەغداد دەبێت..

(دوو ڕێكەوتن لەیەك ساڵدا)
تەنها بۆ ساڵی ۲٠۲٥ لەنێوان حكومەتی هەرێم وبەغدادا دوو رێكەوتن ئەنجامدرا یەكیكان لەمانگی ۱ وئەوی تریان مانگی٦ئەمساڵ بو،هەرچەندە هیچ ڕێكەوتنێكیان بەنوسراوییی فەرمی و واژۆیی هەردولا نەبوە و نەمابینیوە،بەڵام بەهەردوو ڕێكەوتنەكە نەتوانرا زامنی هەر دوانزە مانگەكە بكرێت ولەكات وساتی خۆیدا موچەی مانگەكانی ساڵ دابەش بكرێت..

كێ كەمتەرخەمە؟؟
لەراستیدا زۆر قسەمان لەسەر كەمتەر خەمی وبێ باكی حكومەتی هەرێم كردوە،دەبو زوتر ئەم رێكەوتنەی ئەنجام بدایە،بەڵام هیچ بەهانەیەك لەدەست عێراقدا نیە بۆ نەناردنی موچەی هەرسێ مانگی كۆتایی ساڵ،نەوت ڕادەست كراوەو مانگانەش داهاتی ناوخۆ دەنێرێت،بۆ موچەیی ئەم مانگی نۆیە بۆماوەی زیاتر لە
هەفتەیەكیش ۱۲٠ملیارەكەیان لابو بە پاساویی نەبونی سیولە پارەكەیان لە رۆژی پشوی شەمەدا نارد،ئەمەش دەردەكەوێت بریارو ململانێكان سیاسین..

(زۆر ئەستەمە هەر سێ مانگەكە خەرج بكرێت)
تاكە ڕێگەیەك كە زۆر ئەستەمە حكومەتی عێراقیش بچێتە ژێر باریی سێ موچە لە ۲۷ رۆژدا بنێرێت ئەویش ڕادەستكردنی سێ  جار ۱۲٠ ملیاری داهاتی ناوخۆیە،كە ئەمەش دیسان بە ئەستەمی دەبینم چونكەعێراق دەلێ لەوكاتەیی نەوت رادەستی كۆمپانیایی سۆمۆ كراوە لەسەر بنەمایی ئەوە  مانگانە موچە دەنێرم بۆیە زۆر قورسە بچێتە ژیر باری ئەو ڕێگەیە نزیكی ۳ تریلێۆن دینار بنێرێت،كە دیسان ئەمەش تقصیریی حكومەتی خۆمانە كە دەبوو زۆر بەرونی ئەم پرسەیان یەكلا بكردایەتەوە،باسی ئەوەیان بكردایە نابێت هیچ موچەیەك بفەوتێت..

(لایەنەكانی موعارەزە)
لەپێش ڕادەستكردنی نەوت بە عێراق لایەنەكانی دەرەوەی حیزبی دەسەلات وهەندێك پەرلەمانتار كە تەنها چاوییان لەسەر حكومەتی هەرێمە،فەزلی عێراقمان بەسەردا دەدەن،وا ئیدعایان دەكرد نەوت رادەست بكرێت،ئیتر كێشەی موچە نامێنێت،بینیمان حكومەتی هەرێم نەوتی رادەستی عێراق كردوە كە هەنگاوێكی باشە،ئەدیی داهاتیش دەنێرن مانگانە،بۆ لە ئێستادا نقەیان لێوە نایەت كە موچەی مانگی ۹ زیاد لە ۸ رۆژ بەسەر ناردنی داهاتی ناوخۆدا رۆشت،پاشان ئەوە ئێستا مانگی ۱۱ و۱۲ ی ئەمسال لە فەوتاندایە،هیچ فشارێك قسەیەكیان كردوە بۆ ئەم
پرسە،بۆ نایكەنە خالی فشار بۆ دانوستان لەگەل عیراق،ئێتر كاتیەتی روئیاییی نوێیان هەبێت بۆ چارەسەری ریشەیی موچە،بەتایبەت كە لەگەل دەستپێكی خولی پەرلەمان یاسایی بودجەی عێراقمان لەپێشە.



ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی