هەرێمی کوردستان لەسەر نەخشەی نوێی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و مۆدێلی خلیجی.

2 کاتژمێر پێش ئێستا

سەرکەوتی جیهاز و بەختیار نامیق

ئەگەر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەم چەند ساڵەی پێشودا سەکۆ و شانۆی بەریەککەوتنەکانی وڵاتانی زلهێزی جیهانی و ناوچەیی بوبێت ، ئەوا دوای جەنگی ئۆکرانیا و کێشەی فەنزوێلا و تایوان و کۆریای باشور و وڵاتانی سەر دەریای قەزوین و سودان جۆرێک لە ڕێککەوتنی دابەشکاری و بەرژەوەندی هاوبەشی وڵاتانی زلهێز ئەوە دەسەلمێنێت کە نەخشەیەکی نوێی داڕشتنەوەی نەخشە جیهانییەکە لەئارادایە و ڕێککەوتنە مێژوییەکان دەبنە پێوەر بۆ ئەم ڕێککەوتنانە بەڵام بە فۆرمێکی تر کە بەرژەوەندی وڵاتانی زلهێز دەیخوازێت ، بە مانایەکی تر ئیتر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وەک یەکێک لە کەیسەکان دەبینرێت نەک تاکە شانۆ بۆ نمایش ، لێرەوە بونی سێ هێز و بەریەککەوتنیان ڕۆژهەڵات بەرەو نەخشەیەکی نوێ دەبات ، ئێران و تورکیا و ئیسرائیل ، بەریەککەوتنی ئەم هێزانە لە سوریا و یەمەندا زۆر ڕونە ، چی تر ئەوە نەما تورکیا و ئێران چۆنیان بوێت ئاوا وەک دوو ئەختەبوت لەم سەر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ ئەوسەری فراوانخوازی بکەن ، لەم نێوەندەدا کۆمەڵێک هێز دەردەکەوێت کە پاڵپشتی وڵاتانیان هەیە ، خۆ ئەگەر ڕوس چاوپۆشی ئەمریکای مسۆگەر کردبێت لە ئۆکرانیا چینیش بۆ تایوان ، ئەوا لە ژێرخانی وزە و کەرەسەی دەگمەندا ڕێککەوتنی ژێربەژێر هەیە و ڕێڕوەکانی وەک داود و گەشەپێدان و زەنگزۆر و ڕێگای ئاورشمی و ..هتد

بە تەواوی نەخشەکە دەگۆڕێت و چی تر قۆناغی شەڕی بۆرییەکان هەر لە نابۆکۆ وە تا دەگاتە تاناب گرنگیان تەواو کەمدەبێتەوە ، ئەمە بەو مانایە نایەت تورکیا و ئێران ڕۆڵیان سفربێتەوە ، بەڵکو فراوانخوازیان کۆتایی دێت و پەلی ئەم دوو ئەختەبوتە دەبڕێتەوە ، خۆ ئەگەر نەتوانن لەگەڵ گۆڕانی ئەم نەخشە نوێیەدا مامەڵە بکەن ئەوا دور نیە دەستەڵاتەکانی تاران و ئەنقەر بگۆڕن ، هەموو ئەمانە لەسەر سێ بنەما کار دەکات ، سیاسی و ئابوری و ئاینی ، هەمو ئەمانەش لەژێر جۆرێک لە مۆدێلی خلیجیدا کاری بۆ دەکرێت ، ئەگەر چی ئەمە بۆ هەندێ لە وڵاتان زەحمەتە بە تایبەت تورکیا و ئێران و میسر و عێراق و هتد ، بەڵام ئەوەی بوەتە ئەمری واقع و سەکۆیەک بۆ کۆکردنەوەی بەرژەوندی وڵاتانی زلهێز ئەم مۆدێی وەلی عەهدی و خلیجیەیە ، ئەوەتا لە ڕوی دینیەوە زۆریان چونەتە ناو چوارچێوەی دینی ئیبراهیمی و لە ڕوی سیاسی و ئابوری و عەسکەریشەوە کێشەیان لەگەڵ ئەم نەخشە تازەیە نیە .

هەرێمی کوردستان هەم وەک ئابوری و بەتایبەت وزە هەم وەک جیوپۆلەتیک و هەم وەک سیاسی چوتە سەر ئەم نەخشەیە و بگرە بوەتە سەرزەمێنێک بۆ ئەو مێزەی کە نەخشە و ڕەسمی نوێی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەشێکی گرنگی جێبەجێ بکرێت بە هاوشانی قەتەر و ئیمارات ، لێرەوە هەم مۆدێلەکە و هەم ڕەسمەکە لەسەرەتای دەستپێکردندایە و ئەگەر تەنها نمونەیەک بهێنینەوە لەسەر غازی کۆرمۆر ئەوا هەم وەک وزە ئەمریکا مەبەستیەتی و هەم وەک بچوککردنەوەی ئێران ، خۆ ئەگەر بە تاکتیکیش کورد لە ڕێگەی حشدی تورکمانەوە ئەم ڕوداوەی کۆرمۆری دروستکردبێت ئەوا توانراوە هەرێم ببێت بە خاوەنی بەرگری ئاسمانی و گەورەترین قونسوڵگەری وڵاتان بەتایبەت ئەمریکا ، بۆ تورکیاش هەمان یاری هەسەدە هەیە ، لێرەوە تا دەگاتە سۆمۆ و پەیوەندییەکانی هەرێم لەگەڵ وڵاتانی خلیجی مۆدێل وەلی عەهدی هەموی ئامادەکارییە بۆ گۆڕانکاری لەسەرخۆ و پلەدار ، دەرئەنجام نەخشەیەک بەڕێوەیە هەلێکی مێژویی دەدات بە کورد بۆ چونە قۆناغێکی نوێ.

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی

بەپەلە