بارزانی بێزارە

2 کاتژمێر پێش ئێستا

حەمە نوری

مەسعود بارزانی بێزارە لە درێژەكێشانی كۆبونەوەكانی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم،وتویەتی:قسەی ترم دەبێت.
لەبارەی دروستكردنی حكومەتی زۆرینە مەسرور بارزانی چی وتوە؟
راسپاردنی نێچیرڤان بارزانی بۆ قسەكردن لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی.
نایانەوێت دروست بێت:
پارتی بەتەواوی ئەو قەناعەتەی لادروست بوە:یەكێتی كاتی پێكهێنانی حكومەتی هەرێم درێژدەكاتەوە تا مەلەفی بەغدا تەواوبێت وكاندیدەكەی یەكێتی بۆ پۆستی سەرۆككۆمار بێ ململانێی سەختی لایەنی كوردی كە پارتییە مسۆگەربكات.
  پارتی گومانی لەم هەنگاوەش هەیە ،لای وایە كە دوای یەكلابونەوەی پۆستی سەرۆككۆماریش ، هەنگاوەكانی پێكهێنانی حكومەت ئاسان وئاسانترنابن،لەبەرئەوەی ئەو قەناعەتەلای پارتی چەسپیوە كە یەكێتی نایەوێت مەلەفی پێكهێنانی حكومەت زوو تەواوبێت.
(تەنانەت دوێنی گفتوگۆی ئەوە كراوە كە یەكێتی لەگەڵ پێكهێنانی حكومەتی هەرێم نییە ونایەوێت دروست بێت)
لەكۆبونەوەی دوێنی مەكتەبی سیاسی پارتی بەئاشكرا وتراوە یەكێتی (مراوەغە و موماتەڵەیان لەگەڵدا دەكات)
بۆیە دەبێت خاڵێك بۆ رستەی كۆتایی دابنرێت.
متمانەمان بەیەكێتی نییە
"پارتی متمانەی بە هیچ بەڵێن و هەنگاوێكی یەكێتی نییە" ،لەكۆبونەوەكەدا باسی ئەوەكراوە كە یەكێتی دەخوازێت دۆخەكە بەمشێوەیە بمێنێتەوە.
 مەسعودبارزانی:قسەی كۆتایی یەكێتی دەبێت ببیسترێت ،كۆبوونەوەكانی پێكهێنانی حكومەت زیاد لەخۆی درێژەی كێشا.
مەسروربارزانی :یەكێتی بەغدا وهەولێربەیەك پاكیج سەیر دەكات هەم سەرۆك كۆماری دەوێت هەمیش دوای ئەوە تەواو بوو زیاتر وزیاتر لەحەجمی خۆیان داوادەكەن، كەزۆر زیاتریان پێدراوە .
یەكێك لەبەشداربووەكان :دەیانەوێت ففتی بە ففتی كابینەی داهاتوو پێكبێت.
مەسعود بارزانی  :ئێ كەواتە بۆ هەڵبژاردن كرا ئەوە قابیلی قبوڵ نییە وهەر باسنەكرێت،ئەو سەردەمە رۆی.
فرسەتێكم بدەنێ
نێچیرڤان بارزانی داوای كردوە فرسەتێكی بدەنێ قسەی كۆتایی لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی بكات ،بارزانی سەرۆك وتویتی:زوو حەسمی بكەن ،قسەی كۆتایی وەرگرن ،لەهەرشوێنێك بۆ حەسم تەنها بۆ حەسم. منی ویست پێم بڵێن.
كارتی زۆرینە
یەكێك لەئەندامان وتوویەتی بۆ دەستنەبەین بۆكارتی زۆرینەی پەرلەمان و پێكهێنانی حكومەت
مەسرور بارزانی:ئەوە حەل نییە،فشار وچارەسەر دوو شتی جیاوازن.
سەرۆكی پارتی:بێ مانادرێژەی كێشا،خەتای یەكێتییە.
مەسعودبارزانی سوربوە لەسەر ئەوەی مەلەفی تەشكیلبونی كابینەی تازەی هەرێم زووتەواوبكرێت.
درێژەیەكی بێ مانای كێشاوە.
یەكێك لەبەشداربووەكان دەپرسێت :كاتی نەهاتوە پۆستی سەرۆككۆمار وەربگرین،ئیتر ئیستحقاقی پارتییە،ئەمەش زەڕبەیەكی بەهێزە لەیەكێتی؟
مەسرور بارزانی :زووە ئەو موناقەشەیە لەئێستادا ولێرەدا،جوڵەی خۆمان هەیە.
باس لە كاندیدكردنی بافڵ جەلال تاڵەبانی كراوە كە هەوڵێكی یەكێتی هەیە بەڵام نایەوێت بەئاشكرا رایبگەیەنێت تا كۆدەنگیی بۆ مسۆگەر نەكات.
مەسعود بارزانی:ئەوكاتەی كەبەفەرمی باسكرا وكاندیدكرا قسەی ترمان دەبێت.
كات دەكوژن
لەكۆبوونەوەكەدا و لەچەند بەشداربوویەكەیەوە ئەو رستەیە باسكراوە كە پارتی متمانەی بە بەڵێی یەكێتی نییە ودەیانەویت كات بكوژن تا بەغدا یەكلادەبێتەوە وئینجا دیسانەوە لەسەری دێڕەوە لەسەر پێكهێنانی حكومەتی هەرێم قسەبكەنەوە.
رەنگە بیانەوێت تا كاتی وادەی هەڵبژاردنی داهاتوو بەمشێوەیە حكومەتی هەرێم بەردەوام بێت وكابینەی تازە تەشكیل نەكرێت(قسەی بەشداربوویەك)
بەڵێ نەكردن
خاڵی سەرەكی كۆبونەوەكە:
بەڵێ نەكردن بۆ هەموو داخوازیەكی یەكێتی ،چونكە یەكێتی دەیەوێت وەك براوە بێتە ناوحكومەتەوە نەك شەریك، لای دەنگدەرانیش دەریبخات،كەبەڵێنی سەردەمی بانگەشەی سەری گرتوە.
نەقڵی خەبەر كفر نییە
پارتی قسە لەگەڵ ئێران و ئەمەریكییەكان و لایەنە سەرەكێكانی عێراق دەكات ،بۆئەوەی دیمەنی پێكنەهێنانی حكومەت و پەرلەمانی كوردستانیان بۆ رونبكرێتەوە.
بۆ ئێران؟
قسەیەك وتراوە كە دۆخی پێكنەهێنانی حكومەت  ومانەوەی هەرێم بەمشێوەیە  هەوڵێكی ئێرانییە بەفشاری بۆ سەر یەكێتی ،ئەم بۆچوونە لەچەند بەشداربوویەكەوە لەكۆبوونەوەكەی دوێنیدا
باسكراوە.
قسەی كۆتایی
سەرۆكی پارتی :زوو مەلەفی حكومەتی هەرێم بخەن
بەلایەكدا،درێژەی زیاتر بكێشێت ،قسەی ترم دەبێت.
ئەمانە بۆچوون وشیكردنەوەنین،زانیاری میدیاییە

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی