سیاسەتی واقعیانە بینینی بەیانییە بەروونی

2 کاتژمێر پێش ئێستا

محەمەد نوری


دواهەمین پەیامی بارزانی بەجۆرێك لێكدرایەوە كە پارتی تەواو دەیەوێت پۆستی سەرۆككۆماری عێراق وەربگرێت وئیترئەو پۆستە لای یەكێتی نەمێنێت, وردتر بابڕوانین: ئێستاشی لەسەربێت پارتی ویست وئارەزووی سەرۆككۆمار نییە.

لاشی وایە و دەشزانێت: كە ئەو پۆستە هەر لای یەكێتی دەمێنێتەوە ودەبێت.

بەڵام دەشیەوێت لەگەڵ یەكێتی ختابێكی كۆدەنگی دروستبكات بەوەی ئەم پۆستە ئیستحقاقیی لایەنە كوردییەكانە(بەتایبەت یەكێتی وپارتی ،وەك دووبراوەی سەرەكی ودووهێز لەكوردستان).

بەكورتی بارزانی نایەوێت لایەنە شیعییەكان كەوچك لە چێشتەكەی مەتبەغی كوردی وەربدەن بۆ دیاریكردنی سەرۆككۆمار،بەئاشكرا دەیەوێت لەگەڵ یەكێتی بێ نێوەندگیریی رێكبكەون.

رێككەوتن كارێكی دروستە وراستەكەیە بۆ دەرچواندنی كاندیدی راستەوخۆی یەكێتی بۆ پۆستی سەرۆككۆمار(بەڵام رێككەوتنیش زەمینەی دەوێت).
كاتێتی ئەو رستەیەش رونتربێتەوە كە براگەورە وبرا بچوك لەسیاسەتدا نییە(هاوپەیمان هەیە)،دوو حزب پێكەوەن ،یان دەبێت هاوبەشبن، یان رۆژ بەرۆژ درزەكە گەورەتردەبێت لە نێوانیان.

هەڵەیە پارتی ویەكێتی بیرلەوەبكەنەوە لەبەغدا بەدیلی یەكتر  بۆ هاوپەیمانیی دەدۆزنەوە.لەبەغدا یەكێتی وپارتی لەیەك كەشتیدان،جا عاقڵ ئەوەیە  ئەم پەیامە رونتربكاتەوە بۆ هەردولا.

چارەنوسیی سیاسیی وئابوری وناوچەیی هەردوكیان وابەستەی یەكە،بۆیە هەم یەكێتی هەڵە دەكات بیەوێت لەبەغدا بەرامبەر پارتی بەرە جیابكاتەوە،هەمیش پارتی هەڵە دەكات بەرامبەر یەكێتی سەنگەری دژایەتی بگرێت.

بەموعارەزەی هەناسەكورت ونادیار بەدیلی سیاسیی دروستنابێت.

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی