بەو پێیەی کاك مەسعود
بارزانی بە ئەزمونترین سیاسەتمەدار و دەسەڵاتدارترين کەسی ئەم هەرێمەیە، چاوەڕێی ئەوەمان
لێدەکرد، کە ئەمڕۆ دەستپێشخەریەکی وا بکات، کە گرێکوێرەی قەیرانی سیاسی کوردستان
بکاتەوە. ئەو کاتيش هەم کوردی لە بەغدا بە تایبەت یەکێتی و پارتی یەکدەخستنەوە و هەمیش
کابینەی نوێی حکومەت پێکدەهات، کەچی مخابن پێشنيازەکەی تەنیا لە بەرژەوەندیی حزبەکەی
دایە.
ئەگەر پێشنیازەکەی
فراوانتر بکردبايە و داوای یەکلایی کردنەوەی هەموو پۆستە باڵاکان بە تایبەت ( سەرۆکی
کۆمار، سەرۆکی هەرێم، سەرۆکی حکومەتی هەرێم، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عیراق، سەرۆکی
پەرلەمانی کوردستان)ی بە یەک شێوە و هەمان میکانیزم بکردبا لەبەرچاو گرتنی دەبووە
ئەرک، بەڵام لەبەر ئەوەی پڕۆژەکەی هەرێم ناگرێتەوە، کە لەبنەڕەتدا قەيرانەکە لەسەر
هەرێمە جێبەجێبەجێبوونی کارێکی ئاسان نييە، بە تايبەت کە يەکێتی تێدەگات ئەوە ئاستەنگ
درووستکردنە لە بەردەمی بۆ دەستەبەرنەکردنەوەی پۆستی سەرۆک کۆمار.
هێشتا کات بە بەريەوە
ماوە، هيوادارين.
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی