دەمەوێ بە پوختی ئەوە
بڵێم، لەدوای گوڕانکاری دەنگەکانی پارتی لە پرۆسەی پەرلەمانی کوردستان و پەڕلەمانی عێراقدا، شاری سلێمانی لەلای پارتی لە تاکتیەکەوە گوڕا بۆ ستراتیژ بەتایبەتی
لە بەرنامەی کاری حزبیدا.
ئایا پارتی لەچ دەرگایەکەوە
دەیەوێت بگەڕیتەوە بۆ ناو قوڵایی خەڵکی ناڕازیی شاری سلێمانی ؟
هەندێ تێڕوانین هەیە دەڵێن پارتی دەیەوێ لە ڕێگای بەشێکی
زۆری ئەو عەشیرەتانەی کە بڕوایان بە سیاسەتی یەکێتی نەماوە پێانوایە یەکیتی توشی قەیرانی سەرکردایەتی بوە، توانایی بەربەرەکانی سیاسی
نەماوە لەگەڵ پارتی، بۆیە ئێستا پارتی کۆیان دەکاتەوە دەیانکات بەپارتی و هەوڵ ئەدات
پێگەی حزبی خۆیی پێ بەهێز بکات.
بۆچونی دووەم، دەڵێن باس لە نزیكبونەوەی بەشێکی زۆری نوخبەی دژە
پارتی دەکەن لە ڕابردودا، لە ئیستادا تێگەیشتون کە پێشتر بەشێک لە هێزە سیاسیەکان وەکو یەکێتی و
گوڕان و ئێخوانەکان سیاسەتیەکی پۆپۆلیستیان بەکاردەهێنا دژی پارتی، هەتا ئەندازەیەک
سەرکەوتوبون ،بەڵام پێویستە بۆ هەر لێکدانەوەیەک پارتی ژیرانە خوێندنەوەیەکی واقیعی بۆ مینتاڵتی خەڵکی سلێمانی
و ئەندامانی حیزبەکەی خۆیی بکات .. بە دیدگای
من ئەمە خاڵی وەرچەرخانی پارتی دەبێت بۆ داهاتوی حیزبی خۆیی، هەتا بتوانێت لە جوگرافیەی سیاسی سلێمانی چالاکترو قوڵتر بیربکاتە
و دەسەڵاتی زیاتر بێت، چونکە هەلومەرجی سیاسەتکردن لەناوچەیەك بۆ ناوچەیەکی تر جیاوازە
و میکانیزمی کارکردنی حیزبابەتیش هەر جیاوازە.
ڕواڵەتی سیاسەتکردن بەشێوەیەکی دینامیکی لە شارێکەوە بۆ شارێکی تر دەگوڕێت، بۆ نمونە دەکرێت لەشارێکی وەکو سلێمانی بەکارهێنانی هەندێ
زاراوەیی میللەیی زۆر ئاسایی بێت، بەڵام لەشارێکی وەکو دهۆك عەیبە بێ.
بە پێچەوانەوە لەشارێکی
وەکو هەولێر زیاتر بەشارێکی مەڵتی کەڵچەر طقوسی دینی ناسراوە، بەڵام لەشارێکی وەك سلێمانی بایەخ بەسروتە ئاینییەکان نادرێت، ئەتوانم بڵێم
هەر شارەو بەئاکارێکی سونەتەیی خۆی ناسراوە، پێویستە رێزو بەهای تایبەتی بۆ دابنرێت،
لێرە گرنگە تێگەیشتن لەو جیۆسیاسیە شارەکان
بۆ بردنەوەی یاریەکە، چونکە هەندێ کەسی سیاسی
هەمیشە باس لە دابەشبونی ناوچەکە دەکەن لەڕوی ئیقلیمی و تەنانەت نێودەوڵەتی ئاوا وێنەی
دەکەن ، رێگریکردن لە فراوانبونی پارتی لە سلێمانی پەیوەندی بەم دابەشکاریەی هەرێمایەتیەوە هەیە.
من پێچەوانەی ئەو بۆچونەم،
ڕاستە ئەتوانم بڵێم تا ئەندازەیەك ئەم ئاڕگومینتە
ڕاستی تێدایە، بەڵام فیگەری سیاسی رۆڵێکی گرنگ دەبێنێت لەفراوانبون و کەمکردنی دەنگ، بۆ نمونە پارتی پێشهاتنی
ئەدەهەم بارزانی دەنگەکانی زیاتر لە هەشتا
و پێنج هەزار دەنگ بوو، بەڵام بەهۆی کورتبینی سیاسی تێنەگەیشتن لە دۆخی سیاسی ناوچەکە و بەکارهێنانی سیاسەتی فیرعەونی و لوتبەرزی ئەو زادە بەشێکی زۆری
دەنگەکانی پارتی لەدەستداو بونە قوربانی ئەو
ڕێچکە سیاسیە خراپەی ئەدەهەم بارزانی .
هەموو هەڵەیەکی سیاسی
قابیلی ڕاستکردنەوە و گفتوگۆکردنە لەسەر شێوازی ڕاستکردنەوە، بۆ نمونە پارتی لەئێستادا هەوڵی داوە لەڕێگای
وتارێکی جیاوازەوە دەسەڵاتی قەڵەمڕەویی
خۆیی زیاتر بکات لە سلێمانی، نزیکبونەوە لە بەشێکی زۆری ئەو نوخبە سیاسیی و ڕۆشنبیریەیی کە پێشتر ، وێنەیی پارتیان بە هێزێکی کۆنەپارێزو پاشکەوتوو وێنا دەکرد، بەڵام لەدوای کۆمەڵی هەڵەی ستراتیژی
یەکێتیوهێزەکانی بەناو ئوپزسیۆن و بەتایبەتی ئیخوانیەکانی کوردستان ، ڕەوتی گەشەکردنی
پارتی و ئاستی تێگەیشتنی هاونیشتمانی لە شاری سلێمانی گوڕا بەرامبەر بە پارتی ، لە ئێستادا
دەرفەتێکی گەورە بۆ پارتی لەسلێمانیدا دروستبووە کە بتوانێت کێبڕکێ هێزی یەکەم دووهەم بکات لەسەر ئاستی شارەکە بەتایبەتی لە دوای سەر کەوتنی بەربژێرەکەی پارتی لە پەڕلەمانی عێراقدا .
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی