قسەکردن لەسەر پێکهاتەو
کەمینەکان. بابەتێکی زۆر هەستیارە تائاستی ئەوەی دەست بردنە بۆ ماف و ژیانی کۆمەڵە خەڵکێک خاوەنی كەلتورو زەوی و مێژوون وەکوزۆرینەکان، ئەوان لەعێراق و هەرێمی
كوردستان ئەوپێكهاتانەن زۆرینەیان لە بازنەی
دەرەوەی ئیسلام كۆبونەتەوە. جێگای سەرەنج بوو لەکاتی چاوپێکەوتنەسەرپێیەکانی بەشێک
لەمیدیاکان لەگەڵیاندا لەیادی لەدایکبونی حەزرەتی مەسیح لەئەمساڵدا، پرسیاریان. لێدەكردن
هەست بەجیاوازیکردن دەکەیت ؟ خەڵكە گەنجەكان یەكسەر دەیانگوت نا ،باشە ، نەخێر بەڵام.
خەڵكە بەتەمەنو دنیادیدەكانیان تۆزێك ڕادەوەستان لەسەر پرسیارەكەو پاشان وەڵامیان
بە غامزی دەدایەوە ، دەیانگوت {لەهەندێ بەڵێ ،لە هەندێ نا، لەهەندێ هەستناکەین} بەشێك لە گەنجەکان گوتیان
فێری کوردیەکی باشبوین! بۆیە کێشەمان نییە!
لێرەوە ڕاشکاوانە
دەستپێدەکەین کوامافی کەمینە ؟ئایا مافی کەمینە هەر ئەوەیە کەبەویستی سیاسیەکان بێن ببن بە ئەندامی پەرلەمان؟ یان ببن بە ئەندامی
ئەنجومەنی پارێزگا؟ ئەی بۆ ئەركی کاروبارەکانی تر بەئەوان ناسپێرن لەسەرجەم پێگەو پۆستە سیاسیو ئیداریەکاندابۆنابنە
كاراكتەری كاریگەری كۆمەڵایەتی، ئەی بۆ ئاشنایەتی بۆزمان وقسەكردن و کەلتوری ئەوان
لاوازە. تەنانەت نە وشە سەرەتاییەكان نە چیرۆك
و بەسەرهات نە پەندی پێشینان نەهونەریان لەلای
خەڵكی بەگشتی ناسراونیە لە کۆمەڵگا .بۆهەر
چاوەڕوانبین كە کەمینەکان فێری كلتورو
زمانی زۆرینەببن، بۆ دەبێت هەر ئەوان خۆیان
بگونجێنن. بەڵێ پابەندبونی یاسایی ئەركی هەمووهاوڵاتیەكە لەهەركوێ بژی ،ڕێزگرتنی نەریتی گشتیش بەهەمان شێوە، بەڵام ناكرێت پشتگوێ
خستنیش بەوشێوازە... لە ڕابردوودا پێكەوەژیان وبەشداریان لەكایەكانی كۆمەڵگا دۆخەكەی
لە ئێستا زۆر باشتر نەبوە و ناچینە ناو نمونەكانەوەو، بەركەوتنی قورسیش نەبوە بەڵام،
پەیوەندی کۆمەڵایەتی و داراییو سیاسیش هەر لاواز بوە.
ڕۆژگارگۆڕا بەڵام. ئێستاش ئەم پەیوەندیە هەروایە پێکەوەژیان ئەوەندە
بەهێز نییە لەنێوان کەمینەو زۆرینە هەتاوەکو تێکەڵی کۆمەڵگەی یەکتر ببن وهەست بەئەمان
بکەن ، بە ئێستاشەوە ناوچەی جوگرافیایان جیاوازە تەنها ئەوەماوە سنور بکێشن بە هێڵی
سور، وبنوسرێ هاتنەژورەوەی بێمۆڵەت نییە. هەم ئەوان كەكەمینەن دەترسن لەوەی ئەوەی
ماویانە لەدەستی بدەن لەكەلتورو دین وڕەسەنایەتی خۆیان. هەم زۆرینەكانیش دەترسن بەناوی شارستانی یان مافی مرۆڤەوە سەرچاوەی دینەكەیان وبەرژەوەندیاكانیان لاوازبكرێ. ئەوە باسی دۆخی خراپتری کەمینەکانی ناوەڕاست و باشوری عێراق ناكەین بۆبەشداری
سیاسی وكۆمەڵایەتی چ قوربانیەك بەدینەكەیان
دەدەن...
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی