سوارچاکی دبلۆماسیی کوردستان !

2 کاتژمێر پێش ئێستا

محەمەد خۆشناو



نابێت کێشەیەکی ڕەوا و ئاڵۆزی وەک کێشەی کورد لێبگەڕێن برینەکانی بئاوسێن و وا کول بن ببنە شێرپەنجە ، ئەگەر جیهان لەسەردەمی پێشکەوتنی شارستانیدا زمانی دایەلۆگ و گفتوگۆ پەیڕەو نەکات ئەوە  بەرەو فەوزا دەچێت وەک ئەوەی کە ئێستا دەیبینین ، ئەزموونە مێژووییەکان کە نەتەوەکان لە کۆتایی جەنگی دووەمی جیهانی 1945 پێیدا تێپەڕین ئەوەی سەلماندووە کە حیواری سیاسی و تەفاوزکردن کلیلی چارەسەری هەموو ململانێکانی سەربازی بووە و ، جەنگ تەنها ماڵوێرانی و قەسابخانەی ترسناکی لێکەوتۆتەوە ، دبلۆماسیەت بریتیە لە تاکە ئامراز کە دەکرێت بەکاریبهێنیت بۆ ڕاگرتنی شەڕ و کوشتار و ، لەسەر ئەو بنەمایە و  وەک خەمخۆرێک و ئەرکی نیشتیمانیی ،  سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەستپێشخەری بە بانگێشتکردنی تۆم باراک نێردەی ترەمپ بۆ سوریا و مەزڵوم عەبدی فەرماندەی هێزەکانی هەسەدە بۆ هەولێر کرد بۆ چارەسەرکردنی پرسی کورد لە سوریا و هەر پارچەیەکی تری کوردستان بە ڕێگەی دبلۆماسی ، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سامانێکی نیشتیمانیە  ، دەیەوێت هەموو نیشتیمان واتە  کوردستان بکاتە شوێنێکی بەرفراوان لە سەوزایی و ڕێکوپێک کە هەستی هەموو کوردستانیان لەژێرسایەی لێکتێگەیشتن و هاوبەشیکردنی چارەنووس لەباوەش بگرێت و ، لەهەمان کاتیش ڕۆیشتن بۆ پێشەوە بەرەو پەیوەندی کراوە….هەمیشە هێزی نەرم گوڵە جوانەکەی هەموو شارستانیەکان بووە و ئەمە باشترین چەکە بۆ کورد لەنێو جوغزی دڕندەترین لە ڕژێمەکانی ئەم سەرزەمینە ، هەمیشە سامانی مرۆیی لە داهێنانەکانیاندا لەسەروی سامانی نەوتی و جەنگاوەریە ، ئەمەیە کە وایکردووە کە وڵاتان بەرەو گەشەسەندن و پێشکەوتن ببات ،  کە لە تێڕوانین و جیهانبینی سەرۆکی هەرێم ڕەنگی داوەتەوە ، ئەو پیاوە باوەڕیشی وایە کە لەهەموو کاتدا سیاسەت گەمەیەکی زبر نیە ، بەڵکو گەمەیەکی زیرەکانەیە بە تامی گەمەی قومار و تێکەڵاو بە گەمەی بلیارد و ، سیاسەت لە هەموو ئەوانەدا خەیاڵە و پلاندانانی سیناریۆهات و شرۆڤە و سەیرکردنی ئەوەی وا بەڕێوەیە دێت ،  « ئەو » ئەوەش دەزانێت کە سیاسەت زمانێکی نادیارە و ، کاتێکیش لەگەڵ یەکتری دادەنیشن و دانوستاندن دەکەن چاویلکەی ڕەش لەبەردەکەن تا چاوە درۆ و فریودەرەکان بەدیار نەکەون لە زەمەنێکدا کە زەمەنی بەڵتەجی و ڕقلێبوونە و تووندوتیژیە کە سیاسەت پەناگەیەکە لە پەناگاکانی ڕقلێبوونەوە .
 ئەزموونە مێژووییەکانمان دەیسەلمێنن کە بۆ ئێمەی کورد دبلۆماسیەت تاکە ئامرازە کە دەتوانین بەکاریبهێنین بۆ ڕاگرتنی ئەو خوێنەی لێمان دەتکێ و ، ئەمەش پێویستی بە کەسانی لێهاتوو هەیە کە بتوانێت بە لێکگەیشتن و لێبووردەیی کاروانەکە بەرەو پێش ببات و بیگەیەنێتە کەناری ئارام  ، دەبێت ئەوەش بزانین کە هەرچەند حیواری سیاسی دوابکەوێت ئەوە ململانێکان قوڵتر دەبنەوە و دەچیتە ناو  تەڵەزگێک هەڵوەشانەوەی قوڕس دەبێت ، چونکە دەچیتە ناو پەیوەندی نوێیەکان کە هەندێکیان ناوەخۆن و هەندێکیان دەرەکی و ، بە حوکمی ئەو ئاڵۆزیەش فەوزا زیاد دەکات و دەنگی عەقل وندەبێت و تەنگوچەلەمەکان  لەسەریەک کەڵکە دەبن و ئاسۆی سیاسی لێڵ و تێکەڵاو دەبن کە دەگاتە پلەی داخران .
باوەڕمان وایە کە دبلۆمەسیەتی کوردستان لەسەر ئەو ڕێبازە گەشەسەندووە دەڕوات کە جێی ڕێزی وڵاتانی دەوروبەر و جیهانە و ، ڕۆلی دیاری گێڕاوە بۆ هەڵکێشانی فتیلی ئاگر و پتەوکردنی پەیوەندیەکان ، سەرکردەی ڕاستەقینە پەنجەرەیەکی کراوەیە بۆ ئاسۆ و کاتێکیش سەرکردە دەبێتە سمفۆنیەیەکی تۆنێکی بەرز لەناو تام و چێژی ئاهەنگێکی خۆشدا دەژیت ، سیاسەت و دبلۆماسیەی  هیوایەت و خولیا و تموح نیە ، بەڵکو وەزیفەیەکە پێویستی بە بەرزترین توانای عەقلی و ڕاقیترین ئیمکانیاتی دەروونی و قوڵترین کارامەیی ڕەفتار هەیە و ، هەروەها پێویستی بە زانین و مەعریفە و شارەزایی هەیە کە ڕاوێژکار و شارەزاکان بۆی دەستەبەر دەکەن ، ئەوە جگە لەوەی کە کەسی سیاسی و دبلۆماسی لێهاتوە وەک سەرۆکی هەرێمی کوردستان هەموو پێکهاتە و بیروباوەڕ و ڕیشەی گەلەکەی دەزانێت و ، ئەم جیاوازیە دەکاتە جیاکاریەکی  کلتووری و کۆمەڵایەتی و ڕۆژان لەسەر ئەو فرەییە کۆمەڵگەییە هەڵدەسەنگێنێت وەک ئەوەی کۆمەڵگە پێشکەوتووەکان دەیکەن .

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی

بەپەلە