دوو ساڵ پێش ئێستا هەر لە كۆڕبەندێكدا بوو لۆبی كرا و مۆر درا لە درافتی نەخشەی دەستەڵاتی نوێی سووریا!
ئەو كات وەزیرانی دەرەوە و سەرۆكانی هەندێك ووڵات بە دیدار و تەلەفۆن، بێ حەوانەوە كۆڵیان نەدا تا ئەنجامەكەیان مسۆگەر كرد.
كۆڕبەندی داڤۆسیش دەرفەتێكە و سەركردایەتی كورد پێویستە بیكاتە فرسەت بۆ پشتیوانی و لۆبی كردن چارەسەری دۆزی ڕۆژئاوا و تەواوی سووریا بە گشتی.
چوونكە ئەمساڵ زیاد لە ۳٠٠٠ سەركردەی جيهانیی لە ۱۳٠ وولاتەوە بەشدار دەبن. ٤٠٠ یان سەركردەی سیاسیی جیهانین. ٦ سەرۆكی وولاتانی G7 بەشدارن بە ترەمپ و ماكرۆنەوە...
هەوڵە دیبلۆماسیەكان ئێستا دەكرێت هاوتەریب بكرێت لەگەل ئەو خرۆشانەی كە شەقام و شارەكاندا هاتووتە بوون لە هەموو پارچەكان.
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی