لە خەنجەر لێدانی سەڵاحەدینەوە تا پیلانگێڕی دژ مەزڵوم عەبدی
(١)
ئەگەر بە قووڵی مێژوو بخوێنێتەوە، تووشی ڕاستییەکی تاڵ دەبیت
کە بێ شەرمانە دووبارە دەبێتەوە؛ لە مێژوودا هەر کاتێک کورد پڕۆژەیەکی هەبێت بۆ مرۆڤایەتی
– ئیتر لەسەردەمی سوڵتان سەلاحەدین بێت یان ئەزموونێکی دیموکراسی - "برایەتی گەلان"
تورک و عەرەب و فارسەکان لێی هەڵگەڕاونەتەوە لە یەکەم هەلدا خەنجەری غەدرو خیانەتیان
لێداوە. ئەوەی لە دوێنێدا سوڵتان سەڵاحەدینی ئەیوبی ڕووبەڕووی بووەوە، ئەمڕۆ هێزەکانی
مەزڵوم عەبدی تێیدا دەژی، بە هەمان میکانیزم و بە هەمان عەقڵییەت، ئەگەرچی ناو و جوگرافیاکەش
گۆڕابێت، بەڵام پرۆسەکە هەر یەکە.
سەڵاحەدین: تێری کردن... بەڵام لە پشتەوە لەگەڵ خاچپەرەستەکاندا
رێکەوتن
سەڵاحەدین دوای ئەوەی دەسەڵاتی لە میسردا سەپاند، هەڵەیەکی
سیاسی گەورەی کرد کاتێک پێی وابوو چاکە و بەخشین بەرامبەر خێڵە فەڵەستینییەکان وایان
لێدەکات لە جەنگە پیرۆزەکەیدا دژ بە خاچپەرەستەکان پشتیوانی لێ بکەن. زەوییەکی زۆری
لە میسر و فەلەستین بەخشیە هۆزەکانی (جوزام و ثەعلەبە) لە فەڵەستین، بەو هیوایەی بژێوی
ژیانیان بۆ دابین بکات و لە شەڕە چارەنووسسازەکەیدا
بیانکاتە قەڵغانێک بۆ پاراستنی پشتی لەشکرەکەی، بەڵام ئەوەی ڕوویدا تەواو پێچەوانە
بوو: ئەوان نەک هەر خیانەتیان لێدەکرد، بەڵکو دەستیان کرد بە قاچاغ بردنی گەنم و پێداویستی
ژیان بۆ دوژمنەکانی سەلاحەدین و بەرژەوەندییە تەسکەکانی خۆیان خستە سەرووی هەموو بەهایەکی
ئایینی، ئەخلاقی و مێژووییەوە.
لووتکەی داڕمانی ئەخلاقی ئەو عەشیرەتە عەرەبانە ئەو کاتە
بوو لە پشتەوە خەنجەری غەدر و خیانەتیان لە سەلاحەدیندا. "ویلیام سوری" مێژوونووسی
خاچپەرەستەکاب دەیگێڕێتەوە: "کاتێک سوپای سەڵاحەدین لە شەڕی رەملە پاشەکشەی دەکرد
یان تووشی شکانێکی کاتی بوو، خێڵە عەرەبەکان نەک هەر یارمەتییان نەدەدا، بەڵکو شمشێرەکانیان
لێ هەڵدەکێشان. هێرشیان کردە سەر پاشماوەی سوپا شکاوەکەی و تاڵانییان کردن و دەستیان
دەگرت بەسەر کەلوپەلی ئەو سەربازانەی کە بەرگرییان لە خاک و ئایینیان دەکرد."
ئەم ڕەفتارەی خێڵە عەرەبەکان ناچێتە چوارچێوەی "هاوپەیمانی" لە گەڵ خاچپەرەستەکان،
بەڵکو "بەکرێگیراوی"یەکی ئاشکرایە.
عەربەکان چاوەڕێی کەوتنی سەلاحەدین بوون بۆ ئەوەی پەلاماری بدەن.
(٢)
ڕۆژئاڤا و هەمان
خیانەت بە دەموچاوێکی مۆدێرنەوە
ئەوەی ئەمڕۆ لە رۆژئاڤا و باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دەیبینین،
جیاوازییەکی مێژوویی نییە لەگەڵ سەردەمی سەلاحەدین، بەڵکو درێژکراوەیەکی هەمان رەفتاری
خێڵە عەرەبەکانە.
هێزەکانی سووریای دیموکرات بۆ ڕزگارکردنی ناوچەی هۆزە عەرەبەکان
لە چنگی داعش، هەزاران شەهیدیاندا، پارێزگارییان لە خاک و نامووسیان کرد، و دەرگای
بەڕێوەبردن و سەرچاوەکانیان لەژێر دروشمی "برایەتی گەلان" کردەوە. بەڵام
لە یەکەم تاقیکردنەوەی ڕاستەقینەدا، لاوازی ئەم برایەتییە لای هەندێک لە خێڵە بەرژەوەندخوازەکانی
عەرەب دەرکەوت.
وەک چۆن هۆزەکانی (جوزام و ثەعلەبە) گەنمیان بۆ خاچپەرەستەکان
بە قاچاغ دەبرد، هەندێک لە شێخەکانی ئەمڕۆش بە ئاشکرا و نهێنی بەرەو ئەنقەرە و دیمەشق
ڕایانکرد، لە پشتەوە خەنجەری ناپاکیان لە پڕۆژەی خۆبەڕێوەبەریدا کە دوای دەیان ساڵ
لە پەراوێزخستن، ئارامی بۆ دابین کردن. خێڵەکان ناوەکانیان گۆڕاوە، بەڵام ئەرکی خیانەتەکە
وەک خۆی ماوەتەوە.
هەر کاتێک ناوچەکە ڕووبەڕووی دەستدرێژی یان هەڕەشەیەک دەبێتەوە،
ئەمانە بۆ بەرگری لە خاک دەرناکەون، بەڵکو وەک "کەمتیاری سیاسی" دەردەکەون،
چاوەڕێی پشێوی دەکەن بۆ تاڵانکردنی دامەزراوە و دەستکەوتەکان. دیمەنەکە خەریکە دەبێتە
کۆپییەکی ئەو شتەی کە ویلیام سوره هەشت سەدە لەمەوبەر تۆماری کردووە.
(٣)
وانەی مێژوو ڕوونە بۆ هەر کەسێک بیەوێت فێر بێت. هەرگیز پارە،
خێڵ و پۆست، ناتوانن وەلا دروست ناکەن بۆ ئەوانەی خاوەن پڕۆژەیەکی ئەخلاقی و هەستی
هاوبەشی چارەنووسسازن. ئەوەی سەڵاحەدین لە غەدر و ناپاکی (جوزام و ثەعلەبە)، ئەمڕۆ
لەگەڵ "مەزڵوم عەبدی" دووبارە دەبێتەوە.
وەک دیارە، قەدەری کورد ئەوەیە کە هەمیشە لە دوو بەرەدا بجەنگێت:
بەرەی دوژمنی ئاشکرا و دیار لە دەرەوە، و بەرەی "هاوپەیمانی خائین" لە ناوخۆ
کە خاک تەنها وەک دەستکەوت و غەنیمەت دەبینێت، شەڕیش وەک دەرفەتێک بۆ تاڵانی، و مێژووش
تەنها وەک لاپەڕەیەک کە تێیدا هەمان خیانەت دووبارە دەکاتەوە، بێ شەرم و حەیا.
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی