پەند وەرگرن عەرەب و تورک و عەجەم

2 کاتژمێر پێش ئێستا

دانا رەشید

سەرەتا کورد بە پەرۆشەوە پشتو پەنای ئینقلابی ساڵی ٥٨ بوون لە عیراق ، لە ناو کورداندا  سەدان و هەزاران کەریم بەناوی ئەم عبدالکریم قاسمەوە ناو نراون ، کوردەکان بە شیوعیەکان و پارتیەکانەوە ، خواستیان  لەم بە حساب شۆرشە کە ئینقلاب بوو بەسەر  بنەماڵەی مەلیک ، ژیانێکی باشترو  فراوان بوونی بازنەی ماف و ئازادی کورد ، بەڵام لە لایەک حکومەتی قاسم  خۆیان دەخڵەفاند و لەسەر گوێی بێ ئاگایی نوستبوون ، بێئاگا لەوەی  چ فەرشێکیان بۆ لە تەون داون ، کوردیش  هەم پارتی ، هەم شیوعی ، بە ئاگایی یان بێ ئاگایی کەوتنە بۆسەی ئینقلابچیە قەومیەکان ، 
حکومەتی قاسم  جۆش و خرۆش و پستیوانی  کوردی لەدەستدا ، بە راستی گفتوگۆی نەکرد ، کەوتە گەمە و یاری مشک و پشیلە ، تا بە قەولی خۆیان ئەشعارێکی ترو سەری کورد سەرکوت دەکەن ، لەسەرێکی ترەوە شیوعیەکان ئەگەرچی لەگەڵ  کارنامەی پارتی ناتەبا بوون، وەلی  کورد بوون و لەناوەخندا دڵیان بە کوردستان دەسوتا وەک بوون ، بۆیە ئەگەر هاودەستیش نەبوبێت لەگەڵ تەونکەرانی فەرشی ئینقلابی قەومیە بەعسیەکان بەسەرکردایەتی عبدالسلام عارف ، ئەوە لایەنگری قاسمیش نەبوون ، لە   سەردەمی گفوگۆی  پارتی لەگەڵ بەعس ساڵی ١٩٧٠ ، لە مەلا مستەفا دەپرسن ، هۆکار چی بوو کە حکومەتی قاسم بەو دەستو بردە لە ماوەی شەوو رۆژێکدا هەرەسی هێناو ، ئەوە رویدا کە ڕویدا ، مەلا مستەفا وەڵامێکی سادەی رێکو رەوان دەداتەوە ،
دەڵێ ، حکومەتی قاسم بێعەقڵی کرد هەر زوو دەستی دایە یەخەی کورد ، کورد لایەنێکی سەرەکی عێراقە ، هەرشتێک کوردی تیا نەبێ  سەرناگرێت کوردیشی لەگەڵ بێت سەردەکەوێ ، بەڵام قاسم لە نەتیجەدا ئێمە هیلاکمان کردوو قەومیەکانیش راویان کرد . 
ئەم دێرە مایەی سەرنجە ، قاسم ئێمە هیلاکمان کرد و قەومیەکانیش راویان کرد ، واتە کورد لەهەر پارچەیەک  رێک نەکەون لەگەڵی و لە خواستە نەتەوەیی و ماف و خاک و سەروەریەکانی تێنەگەن ، ڕەنگە نەتوانێ بتانروخێنێت ،ئەمما تەواو هیلاکتان دەکات ،بەجۆرێ دەستێکی دەرەکی بەیەک فوو بتانروخێنێت ، پێجەوانەکەشی راستە ،
لایەنی کوردی هەمیشە  مۆدیلی سویسرای کردوە بە بابەت ، زۆر جوانە ، باشە ج عیراق و تورکیاو سوریاو ئێران ، وەک مۆدیلی سویسرا بەرێوە بچن ، عەرەب و تورک و فارس و عەجەم چ زەرەرێک دەکەن ؟ بێگومان ئەمە قسە هەڵدەگرێت . ئەمما دیقەت بدەن ، ئەو تورکیا گەورەیە کە دوەم سوپای حیلفی ناتۆی هەیە ، ئەندامی سەرەکی  ناتۆیە ، بینیمان سوید بەدستیەوە چی لێهات تا رازی بوو بجێتە ناو ناتۆوە ، بەدەست کێشەی جارەسەر نەکراوی کوردەوە  چۆن هیلاک و ماندوە ،  عیراق نمونەیەکی تر ، ئێران هەروەها ، ئێستەش سوریا، جا ئەگەر  دەتانەوێت بحەسێنەوە ئەوە دان بە کودو کوردستاندا بنێن، وەک قەوم، سنور، خاک، ئاڵا، سەروەری بوون ....... هتد ، ناینێن  کورتان لەخۆتان بنێن وەک کەر هەر خەریکی بارە چەک بن بیکڕن و وڵات وێران کەن .

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی