ده‌ستوور بۆ هه‌رێمى كوردستان وه‌كو به‌شێك له
عێراق له ڕووى ده‌ستووریه‌وه نه‌ده‌كرا چونكه ئه‌و سیستمه دهستووریهى كه
شێوه‌ى حوكمڕانی له عێراق د‌یاریكردبوو له پاش لكاندنى باشوورى كوردستان به ده‌وڵه‌تى
عێراق له‌سه‌ره‌تاوه له‌سه‌ر بنه‌ماى سه‌نترالیزم بووه. هه‌موو ده‌ستووره‌كانى
عێراق، به تایبه‌تى ده‌ستوورى ساڵى 1925 كه یه‌كه‌م ده‌ستوورى عێراق بووه وه‌زاره‌تى
كۆلۆنیالى بریتانیا ئاماده‌ى كردبوو، هه‌روه‌ها ئه‌و ده‌ستووره كاتییانهى له
پاش ساڵى 1958 په‌سندكرابوون له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه داڕێژرابوون، به‌شى هه‌ره
زۆرى ده‌سه‌ڵاته‌كان به ده‌زگاكانى ناوه‌ند درابوون. له پاش ڕاپه‌ڕینى به‌هارى
ساڵى 1991 و كۆچڕه‌وه مه‌زنه‌كه‌ى كه بووه هۆى دامه‌زراندنى ناوچه‌یه‌كى ئارام
له به‌شێك له باشوورى كوردستان، ڕ‌ژێمى عێراق ده‌زگاكانى له‌و ناوچانه كێشایه‌وه،
بڕیارى سازدانى هه‌ڵبژاردن له‌لایه‌ن "به‌ره‌ى كوردستانی"یه‌وه درا تا
ئه‌نجوومه‌نێكى نیشتمانى/په‌رله‌مان هه‌ڵبژێردرێ ئه‌ركى سه‌ره‌كى دیاریكردنى حكومه‌تێك
بێت بۆ به‌ڕێوه‌بردنى كاروبار له‌و ناوچه‌یه. له 4/10/1992 په‌رله‌مانى هه‌رێمى
كوردستانى هه‌ڵبژێردرا و سیستمى فیدڕاڵى بۆ پاشه‌ڕۆژى عێراق په‌سندكرا، ئه‌و
بڕیاره ڕێگاى خۆشكرد بۆ دامه‌زراندنى قه‌واره‌یه‌كى سیاسیى دێ فاكتۆ له‌و ناوچه‌یه،
حكومه‌تى هه‌رێم ده‌سه‌ڵاتى به‌ڕێوه‌بردنى كاروبارى ناوخۆیى و ده‌سه‌ڵاتى پێوه‌ندیكردن
به ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێم هه‌بوو، له‌گه‌ڵ داكۆكیكردن له سنوورى ئه‌و به‌شه
ڕزگاركراوهى كوردستان، واته هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كانى ده‌وڵه‌تیى. ئه‌و بڕیاره
گرنگه‌ى په‌رله‌مان ده‌بوو بڕیارێكى دیكه‌ى به‌دوادابێت، كه په‌سه‌ندكردنى ده‌ستوور
بوو بۆ هه‌رێمى كوردستان، له‌و ده‌ستووره‌دا ده‌سه‌ڵاته‌كانى ده‌زگاكانى هه‌رێم و
ماف و ئه‌ركه‌كانى هاوڵاتیان به ڕوونى دیاری بكرێن.
كۆمه‌ڵێك قانوونناسان له ساڵى 1991 داواى
دانانى ده‌ستوورمان ده‌كرد، هه‌تا ئه‌گه‌ر ده‌ستوورێكى كاتیش بێت، چونكه ده‌ستوور
سه‌رچاوه‌ى هه‌موو قانوونه‌كانه له‌وێدا شێوه‌ى حوكمڕانی و چۆنیه‌تى دابه‌شكردنى
ده‌سه‌ڵاته‌كان و ڕێكخستنیان دیارى ده‌كرێت. ئه‌و داواكارییه پشتگیریی لێده‌كرا
له‌لایه‌ن خه‌ڵكى كوردستان له‌ناوه‌وه له ده‌ره‌وه‌دا.
له ناوه‌ڕاستى 1992 پڕۆژه‌ى ده‌ستوورێكم به‌زمانى
عه‌ره‌بى بۆ هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌كرد، سه‌ره‌تا به ئۆفسێت له چاپخانه‌ى
زانكۆى سه‌لاحه‌دین چاپكرا، پاشان له‌و چاپخانه‌یه 500 دانه‌ى لێ چاپكرایه‌وه به
هاوكارى د. فازل قه‌فتان، مامۆستا و به‌ڕێوه‌به‌رى ئه‌و چاپخانه‌یه. پڕۆژه‌كه
دابه‌شكرا به‌سه‌ر ئه‌ندامانى په‌رله‌مان و هه‌موو لایه‌نه سیاسیه‌كان و میدیا و
كۆمه‌ڵێك له قانوونناسانى كوردستان، به ئومێدى ئه‌وه‌ى ڕِاوسهرنجى خۆیان ده‌ربڕن.
بۆچوونى به‌شێك له قانوونناسان پڕۆژه‌كه‌ى ده‌وڵه‌مه‌ندتركرد، پاشان خرایه به‌رده‌ست
ده‌زگایه‌كى قانوونى فه‌رمى كه ئه‌ندام بووم تێیدا به‌ناوى ده‌سته‌ى قانوونى
باڵا. پاش لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كى ورد ئه‌و ده‌سته قانوونییه پڕۆژه‌كه‌ى په‌سندكرد به
فه‌رمى ناردى بۆ حكومه‌ت و په‌رله‌مانى هه‌رێمى كوردستان، به ئومێدى ته‌ماشاكردنى
له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه.
له ڕووى سیاسیه‌وه بارى سیاسى له عێراق و
ناوچه‌كه له‌وده‌مه ئاڵۆزبوو، هێزه‌كانى ڕژێم ئابڵوقه‌ی سه‌ربازى و ئابوورییان
له‌سه‌ر ناوچه‌ى ژێرده‌سه‌ڵاتى كورد دانابوو هه‌ڕه‌شه‌ى داگیركردنه‌وه‌یان ده‌كرد.
ئه‌مریكا و بریتانیا كه فڕۆكه جه‌نگیه‌كانیان له توركیاوه ئاگاداری‌یان له
ئاسمانى ناوچه‌كه ده‌كرد له ئه‌گه‌رى دهستدرێژیكردنى ڕژێم، پشتگیری‌یان له دامه‌زراندنى
قهوارهێكى سییاسى بۆ كورد نه‌ده‌كرد. وه‌زیرانى ده‌ره‌وه‌ى ده‌وڵه‌تانى ناوچه‌كه
ناوناوه كۆده‌بوونه‌وه بۆ خنكاندنى ئه‌و كۆرپه ساوایه له باشوورى كوردستان.
ئه‌و هۆیه ده‌ره‌كییانه و چه‌ند هۆیه‌كى ناوه‌كى په‌یوه‌ندییان به ناكۆكى نێوان
هه‌ردوو حیزبى ده‌سه‌ڵاتداره‌وه هه‌بوو بوونه هۆى دواخستنى په‌سه‌ندكردنى ئه‌و
پڕۆژه ده‌ستووره، به‌ڵام له‌و ماوه‌دا ژماره‌یه‌كى زۆر له ڕِووناكبیران له
كوردستان و ده‌ره‌وه به به‌رده‌وامى داواى دانانى ده‌ستووریان ده‌كرد بۆ ئه‌و به‌شه‌ى
كوردستان.
پاش ڕووخانى ڕژێم له نیسانى ساڵى 2003،
قانوونى كاتى به‌ڕێوه‌بردنى ده‌وڵه‌تى عێراق TAL كه له ساڵى 2004 ئه‌نجومه‌نى حوكم له عێراق په‌سندى كرد و وه‌كو ده‌ستوورێكى كاتیى ته‌ماشاده‌كرا،
ئه‌و پڕۆژه ده‌ستووره‌ى كوردستان كه له مانگى تشرینى دووه‌مى 2002 په‌سندكرابوو
وه‌كو (پڕۆژه)، ده‌بوو جارێكى تر ته‌ماشا بكرێته‌وه تا به‌نده‌كانى له‌گه‌ڵ
بارودۆخى تازه‌ى عێراق بگونجێن. له یاداشتنامه‌یه‌كدا پاش گه‌ڕانه‌وه‌م بۆ
كوردستان له مانگى ئه‌یلولى 2003 پێشكه‌شم كردبوو به سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مان و
حكومه‌ت و لایه‌نه سیاسییه‌كانى كوردستان، پێشنیازم كردبوو جارێكى دى به‌و پڕۆژه‌دا
بچینه‌وه. به پشتگیرى كاك نێچیروان بارزانى، كه ئه‌وده‌مه سه‌رۆكى حكومه‌ت بوو
له هه‌ولێر، له مانگى تشرینى یه‌كه‌مى 2003 كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ڕێكخرا، ئه‌ندامانى
لیژنه‌ى قانوونى له په‌رله‌مانى كوردستان و سكرتێرى په‌رله‌مان ئاماده‌ى ئه‌و
كۆبوونه‌وه بوون، كه بڕیاردرا جارێكى دى پێداچوونه‌وه به به‌نده‌كانى ئه‌و
پڕۆژه‌ى پێشتر ئاماده‌كرابوو بكرێته‌وه. له‌پاش چه‌ندین كۆبوونه‌وه له باره‌گاى
لیژنه‌ى قانوونى له په‌رله‌مان، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى سكرتێرى په‌رله‌مان نه‌یده‌ویست
دهستكاریى له پڕۆژه كۆنه‌كه بكرێت، له 22ى كانوونى یه‌كه‌مى ساڵى 2003 پڕۆژه‌یه‌كى
نوێ ئاماده‌كرا و خرایه به‌رده‌ست سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان، به‌ڵام به‌داخه‌وه
هیچ بڕیارێكى له‌سه‌ر نه‌درا، وه‌كو پڕۆژه مایه‌وه له ئه‌رشیفى په‌رله‌ماندا.
قانوونى كاتى به‌ڕێوه‌بردنى ده‌وله‌تى عێراق TAL له مادده‌ى 53 دا سیستمى فیدراڵى بۆ عێراق په‌سندكردبوو و دانیشى
به هه‌رێمى كوردستاندا نابوو له چوارچێوه‌ى ئه‌و سنووره ئیداریه‌ى له 19ى
ئادارى 2003 له ژێرده‌سه‌ڵاتى حكومه‌تى هه‌رێم بوو. له به‌ندى 54ى هه‌مان ئه‌و
قانوونه‌دا دان به‌و دامه‌زراوانه‌دا نرابوو كه پێشتر هه‌بوون، بۆیه په‌رله‌مانى
هه‌رێم وه‌كو ده‌زگاى قانووندانه‌ر ده‌یتوانى ده‌ستكاری له قانوونهكانى هه‌رێم
بكات تا ئه‌و ڕۆژه‌ى ده‌ستوورێكى هه‌میشه‌یى بۆ عێراق پهسنددهكرا. په‌رله‌مانى كوردستان له‌و ماوه‌دا
چه‌ند قانوونێكى تازه‌ى په‌سندكردبوو و دهستكاریشى له چه‌ند قانوونێكى تر
كردبوو ده‌زگاكانى هه‌رێم جێبه‌جێیان ده‌كردن.
قانوونى كاتى به‌ڕێوه‌بردنى ده‌وڵه‌تى عێراق چه‌ند مه‌رجێكى دانابوو كه ده‌بوو په‌رله‌مانى
هه‌رێمى كوردستان ڕه‌چاویان بكات، له به‌ندى 25 و په‌ره‌گرافى (د)ى به‌ندى 43ى ئه‌و
قانوونه دیارى كرابوون. ئه‌و دوو به‌نده تایبه‌ت بوون به ده‌سه‌ڵاتى حكومه‌تى
ناوه‌ند له بووارى سیاسه‌تى ده‌ره‌وه و داكۆكیكردن له عێراق و دامه‌زراندنى
هێزى چه‌كدار. به‌پێى ئه‌و دوو به‌نده، ده‌سه‌ڵاتى داڕشتنى سیاسه‌تى گشتیى دارایى
و ده‌ركردنى دراو، له‌گه‌ڵ ڕێكخستنى گومرك و بازرگانى ده‌ره‌وه به حكومه‌تى ناوه‌ند
درابوون. دانانى بودجه‌ى گشتى بۆ عێراق و كاروبارى بانكى ناوه‌ندی و ڕێكخستنى (مه‌قاییس
و ئه‌وزان) له ده‌سه‌ڵاتى حكومه‌تى ناوه‌ند بوون. هه‌رچه‌نده موڵكداریهتى
سامانى سروشتى به هه‌رێمه‌كان درابوو، به‌ڵام دهرهێنانیانى ده‌بوو به هاوكارى و
سه‌رپه‌رشتیكردنى ده‌زگاكانى حكومه‌تى ناوه‌ند بكرێن. كاروبارى په‌یوندیدار به ده‌وڵه‌تنامه/جنسیه
و بێگانه و په‌ناهه‌نده له ده‌سه‌ڵاتى حكومه‌تى ناوه‌ند بوون. له پڕۆژه‌ى ده‌ستوورى
هه‌رێمى كوردستان ئه‌و هه‌موو ده‌سه‌ڵاتانه به حكومه‌تى ناوه‌ند درابوون، به‌ڵام
ده‌سه‌ڵاته‌كانى دیكه به ده‌زگاكانى هه‌ریمى كوردستان درابوون، له‌گه‌ڵ ڕێكخستن
و شێوه‌ى به‌كارهێنانیان. كه‌واته په‌سه‌ندكردنى ده‌ستوور بۆ هه‌رێمى كوردستان له‌لایه‌ن
په‌رله‌مانى كوردستانه‌وه له ده‌سه‌ڵاتى ئه‌و په‌رله‌مانه بوو به‌پێى قانوونى
كاتى به‌ڕێوه‌بردنى ده‌وڵه‌تى عێراق. په‌رله‌مانى كوردستان ده‌یتوانى قانوون په‌سند
بكات هه‌تا ئه‌و ڕۆژه‌ى ده‌ستوورى هه‌میشه‌یى عێراق په‌سند ده‌كرێت، به مه‌رجێك
ئه‌و قانوونانه به پێچه‌وانه‌ى به‌ندى 25 و په‌ره‌گرافى (د)ى به‌ندى 43 نه‌بن.
ده‌ستنیشانكردنى مافه‌كانى گه‌لى كوردستان له
ده‌ستوورێكى تایبه‌ت به هه‌رێم ده‌بووه هۆى به‌هێزكردنى ئه‌و ده‌زگا كوردستایانهى
داكۆكیان له مافه‌كانى خه‌ڵكى كوردستان ده‌كرد له به‌غدا، گرووپى كوردستانى له‌ناو
ئه‌نجومه‌نى نیشتمانى عێراقى و ئه‌ندامانى ئه‌و گرووپه ده‌یانتوانى جه‌خت له‌سه‌ر
چه‌سپاندنى ئه‌و مافانه‌ى گه‌لى كوردستان بكه‌نه‌وه و داواى چه‌سپاندنیان بكه‌ن
له ده‌ستوورى عێراقدا وه‌كو داواكاریى گه‌لى كوردستان، چونكه له ده‌ستوورى هه‌رێمدا
چه‌سپێندرابوون.
بۆچوونێكى تر هه‌بوو ده‌یگوت په‌سه‌ندكردنى ده‌ستوور
بۆ هه‌رێمى كوردستان ده‌بێ دوابخرێت بۆ پاش په‌سندكردنى ده‌ستوورى هه‌میشه‌یى
عێراق. هۆى ئه‌م بۆچوونه سیاسیی بوو نه‌ك قانوونى، به بۆچوونى ئه‌وان بارى سیاسى
له عێراق و ناوچه‌كه شێواو بوو، په‌سندكردنى ده‌ستوور بۆ هه‌رێم له‌و بارودۆخه‌دا
به "جوداخوازى" ده‌درایه قه‌ڵه‌م! به‌پێى ئه‌و بۆچوونه، ده‌بوو چاوه‌ڕێى
ده‌ستوورى عێراق بكرێت تا بزانین له‌وێدا چی به كورد ده‌درێ و چى قبووڵ ناكرێت!
به‌مشێوه‌یه هه‌موو سه‌نگى كورد ده‌خرایه ناو یه‌ك سه‌به‌ته‌وه، كه ئه‌نجومه‌نى
نیشتمانى عێراقى بوو، ئه‌گه‌ر له‌وێدا كاره‌كان له به‌رژه‌وه‌ندى كورد یه‌كلایى
نه‌كرێنه‌وه له‌و "شه‌ڕه" ده‌ستووریه به دۆڕاوى ده‌هاتینه ده‌ره‌وه.
به بۆچوونى ئێمه چاكتربوو كورد له چه‌ند به‌ره‌یه‌كدا ئه‌و "شه‌ڕه"
ده‌ستووریه بكات و په‌رله‌مانى كوردستان ڕۆڵى هه‌بیت وه‌كو نوێنه‌رى شه‌رعى خه‌ڵكى
كوردستان بۆ داواكردنى مافه‌كانى گه‌له‌كه‌مان. ئه‌گه‌ر ئه‌و داواكارییانه پێشتر
له ده‌ستوورى هه‌رێم بچهسپێندرابان، له ده‌ستوورى عێراقدا ئاسانتربوو هه‌وڵى چه‌سپاندنیان
بكرێت. ده‌بێ ئه‌وه‌ش له بیر نه‌كرێت كه سه‌نگى په‌رله‌مانى هه‌رێمى كوردستان له
خولى دووه‌می قورستربوو، چونكه ئه‌و خوله‌ى په‌رله‌مان وه‌كو ده‌زگایه‌كى شه‌رعى
ته‌ماشاده‌كرا له‌به‌رئه‌وه‌ى له ئاكامى هه‌ڵبژاردنێكى شه‌رعییه‌وه دیاری
كرابوو. هه‌ڵبژاردنى خولى دووه‌مى په‌رله‌مانى هه‌رێم به‌پێى قانوونێكى عێراقى ئه‌نجامدرابوو
له‌ژێر چاودێرى ده‌زگایه‌كى عێراقی -- نێوده‌وڵه‌تى، بۆیه حكومه‌تى عێراق و ده‌وڵه‌تان
و ده‌زگا نێوده‌وڵه‌تیه‌كان نه‌یانده‌توانى گوێ له داخوازیه‌كانى ئه‌و خوله‌ى په‌رله‌مان
نه‌گرن.
ده‌ستوورى هه‌رێم كه داواكاریه‌كانى گه‌لى
كوردستانى تێدا دیارى ده‌كرێن ده‌بووه شیرێكى تیژ به ده‌ست لایه‌نه‌كانى
كوردستان له ناو ئه‌نجومه‌نى نیشتمانى عێراقى. له بڕگه‌ى (ج)ى به‌ندى 61 ى
قانوونى كاتى به‌ڕێوه‌بردنى ده‌وڵه‌تى عێراق TAL ڕێگه به دانیشتوانى دوو له‌سه‌ر سێى پارێزگاكانى عێراق دراوه
له كاتى ده‌ستكاریكردنى ده‌ستوورى عێراق، ئه‌گه‌ر سێ پارێزگا ده‌نگ بۆ ئه‌و ده‌ستكاریه
نه‌دات، ئه‌و پێشنیازه‌ى بۆ ده‌ستكارى كردنى ده‌ستوور كراوه ڕه‌د ده‌كرێته‌وه.
په‌رله‌مانى هه‌رێمى كوردستان نوێنه‌رایه‌تى سێ پارێزگاى ده‌كرد ده‌یتوانى ئه‌و
پڕۆژه ده‌ستووره‌ى بۆ عێراق ئاماده ده‌كرێت و مافه‌كانى گه‌لى كوردستانى تێدا ده‌ستنیشان
ناكراێت، ڕه‌د بكاته‌وه. گرووپى كوردستانى له‌ناو ئه‌نجومه‌نى نیشتمانى عێراقى ده‌یتوانى
ئه‌و چه‌كه بخاته به‌رچاو ئه‌و لایه‌نانه‌ى قایل نه‌ده‌بوون كه مافه‌كانى گه‌لى
كوردستان له‌و ده‌ستووره بچه‌سپێن. كورد ده‌بوو "شه‌ڕى" ده‌ستوورى له‌سه‌ر
هه‌موو به‌ره‌كان بكات، له ناو په‌رله‌مانى عێراق و له په‌رله‌مانى هه‌رێم، هه‌روه‌ها
به هاوكاریى بزوتنه‌وه‌ى ڕیفراندۆم و ڕێكخراوه سیاسى و مه‌ده‌نییه‌كانى كوردستان،
جگه له پشتگیرى دۆستانى كورد له ده‌ره‌وه. ئه‌و "شه‌ڕه" ده‌ستووریه
ڕِهواتر ده‌بوو ئه‌گه‌ر كورد له هه‌موو به‌ره‌كانه‌وه كاری له‌سه‌ر بكردبا و سه‌ركه‌وتنی
به‌ده‌ست ده‌هێنا و هه‌موو مافه‌كانى، به مافى دیاریكردنى چاره‌نووسه‌وه له ده‌ستوورى
هه‌رێم و له ده‌ستوورى عێراق دهچهسپێنران. كورد ئه‌گه‌ر هه‌موو سه‌نگی له‌سه‌ر
پرنسیپى "ته‌وافوق" بێت، ناگاته ئه‌و ئامانجانه‌ى ساڵه‌هاى ساڵه خه‌باتى
بۆ كردووه و خوێنێكى زۆرى بۆ ڕشتووه، پێویسته ئه‌و هه‌موو فاكته‌رانه بخرێنه
گهڕِ تا له‌و "شه‌ڕه" ده‌ستووریه سهربكهوێن.
پێش ئه‌وه‌ى شاندێك له هه‌رێمى كوردستان بچێت
بۆ به‌غدا بۆ به‌شداریكردن له داڕشتنى پڕۆژه‌ى ده‌ستوورى عێراق، 57 په‌رله‌مانتار
له هه‌موو لایه‌نه‌كانى ناو خولى دووه‌مى په‌رله‌مان به نووسین داوایان له ده‌سته‌ى
سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان كرد ئه‌و پڕۆژه ده‌ستووره‌ى هه‌رێم كه چاككرابوو بخرێته
به‌رده‌م په‌رله‌مان تا تاوتوێ بكات پاشان په‌سندى بكات، به‌ڵام ئه‌و داواكارییه
له‌گه‌ڵ پڕۆژه‌كه له ئه‌رشیفی په‌رله‌مان مایه‌وه، ئه‌وه‌ش به پێچه‌وانه‌ى په‌یڕه‌وى
ناوخۆى په‌رله‌مان بوو.
پاش په‌سندكردنى ده‌ستووری هه‌میشه‌یى عێراق،
په‌رله‌مانى هه‌رێمى كوردستان پڕۆژه‌ى ده‌ستوورى هه‌رێمى له 24ى حوزه‌یرانى 2009
به زۆرینه ده‌نگ په‌سندكرد، هه‌نگاوى دووه‌م ده‌بوو ده‌نگده‌ران له هه‌رێمى
كوردستان له مانگى ته‌موزى ئه‌و ساڵه ده‌نگى
له‌سه‌ر بده‌ن.
پێویسته لێره ڕووناكى بخه‌مه سه‌ر چه‌ند
خاڵێك كه پێشتر ئاماژه‌یان بۆ نه‌كراوه. ئه‌و پڕۆژه ده‌ستووره‌ى له ساڵى 2006
به زمانى عه‌ره‌بى ئاماده‌كرابوو، كه پاشان له 24ى حوزه‌یرانى 2009 به زۆرینه
ده‌نگ په‌سندكرا، له كاتى خۆیدا ئه‌ركى وه‌رگێڕانى بۆ سه‌ر زمانى كوردى له‌لایه‌ن
لیژنه‌ى ده‌ستوورى له هه‌رێمى كوردستان به به‌نده سپێررا. له كاتى پشووى هاوینى ساڵى 2006 له له‌نده‌ن ده‌قی ئه‌و
پڕۆژه‌یه‌م وه‌رگێرایه سه‌ر زمانى كوردى و له‌سه‌ر (CD)، له سه‌ره‌تاى مانگى ئه‌یلوولى 2006 ڕاده‌ستى سه‌رۆكى لیژنه‌ى
ده‌ستووریم كرد له په‌رله‌مان. له‌و ماوه‌ى خه‌ریكى وه‌رگێڕانى ئه‌و پڕۆژه‌یه
بووم، به‌بێ ئاگادارى نزیكه‌ى سێ یه‌كى ئه‌ندامانى ئه‌و لیژنه‌یه كۆبوونه‌وه‌یه‌كى
به‌ناو نائاسایى له 20ى ئابى 2006 سازكرابوو، تێیدا ده‌ستكاری (22) مادده و بڕگه
له‌و پڕۆژه‌دا كرابوون. له ڕووى قانوونییه‌وه كۆبوونه‌وه‌ى نائاسایی تایبه‌ته
به په‌رله‌مان نه‌ك به لیژنه‌كانى، مادده‌ى (6) له په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مان
مه‌رجى سازدانى كۆبوونه‌وه‌ى نائاسایى دیارى كردووه، به‌ڵام ئاماژه‌ى تێدا نه‌كراوه
بۆ كۆبوونه‌وه‌ى نائاسایى لیژنه‌كان، (قیاس)یش له‌نێو ئه‌و دوو حاڵه‌ته‌دا
ناكرێـت. له یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ى لیژنه‌ى ده‌ستوورى كه له سه‌ره‌تاى مانگى ئه‌یلوولى
2006 به‌سترابوو ڕه‌خنه‌م له‌و كۆبوونه‌وه به‌ناو نائاساییه‌ى لیژنه‌ى ده‌ستوورى
گرت، به‌ڵام گوێ له ڕه‌خنه‌كه‌م نه‌گیرا. پڕۆژه‌ى ده‌ستوورى هه‌رێم به‌و دهستكاریانهى
له 21ى ئه‌یلوولى 2006 ئه‌نجامدرابوون بڵاوكرایه‌وه، داواكرابوو له هه‌موو لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ڕِاوسهرنجى
خۆیان بۆ لیژنه‌كه بنێرن. ژماره‌یه‌كى زۆر له ڕێكخراوى سییاسى و مه‌ده‌نی و كه‌سانى
پسپۆر و شاره‌زا تێبینی خۆیان بۆ لیژنه‌كه ناردبوو بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندكردنى پڕۆژه‌كه.
ئه‌ركى لیژنه‌كه ئه‌وه‌بوو كۆبێته‌وه بۆ ته‌ماشاكردنى ئه‌و تێبینییانه، به‌ڵام
به بڕیارێكی ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تی لیژنه‌كه، به‌شێك له‌و تێبینیانه‌ى تهماشانهكران
به پاساوى ئه‌وه‌ى بێ سوودن، به‌شه‌كه‌ى دى له ژوورێكى نزیك له ژوورى سه‌رۆكى
لیژنه‌كه دانرابوون، داوا له ئه‌ندامانى لیژنه‌كه كرابوو بچنه ئه‌و ژووره له‌وێ
ته‌ماشایان بكه‌ن!
لیژنه‌ى ده‌ستوورى له په‌رله‌مانى هه‌رێم كۆنه‌بووه‌وه
تا ده‌ستپێكردنى پشووى هاوینى په‌رله‌مان له مانگى ته‌موزى 2008. له یه‌كى ته‌موزى
ئه‌و ساڵه‌دا ده‌ستى به كۆبوونه‌وه كرد، له 7ى ته‌موزى ئه‌و ساڵه جارێكى دى
كۆبوونه‌وه‌یه‌كى به‌ناو نائاسایى ئه‌نجامدا، تێیدا جارێكى دى ده‌ستكاریی بنه‌ڕه‌تیى
له پڕۆژه‌كه‌دا كرابوو. به‌نده به‌شداریم له‌و كۆبوونه‌وه به‌ناو نائاساییه نه‌كرد
له‌به‌رئه‌وه‌ى به ناشه‌رعیم ده‌زانى. له‌و كۆبوونه‌وه‌دا جاریكى دى ده‌ستكارى له
پڕۆژه‌كه‌دا كرابوو، به‌و ده‌ستكاریانه‌وه له 24ى حوزه‌یرانى 2009 پڕۆژه‌كه
خرایه به‌رده‌م په‌رله‌مانى هه‌رێم به زۆرینه په‌سندكرا. ئه‌و ده‌نگدانه پاش
هه‌مواركردنه‌وه‌ى قانوونى په‌سندكردنى پڕۆژه‌ى ده‌ستوورى هه‌رێم ژماره (16)ى
ساڵى 2008 كرا.
پڕۆژه‌ى ده‌ستوورى هه‌رێم تا ئێستا هه‌ر پڕۆژه‌یه،
چونكه ده‌نگده‌ران له هه‌رێمى كوردستان ده‌نگیان له‌سه‌ر نه‌داوه. ئه‌گه‌ر په‌سند
بكرێت ده‌بێته یه‌كه‌م ده‌ستوور له مێژووى گه‌لى كورد، كه پێویسته به باشترین
شێوه ئاماده بكرێت و مادده‌كانی به زمانێكى قانوونى ڕه‌وان دابڕێژرێن. قانوونى
ژماره (16)ى ساڵى 2008ى هه‌مواركراو تایبه‌ت به په‌سندكردنى پڕۆژه‌ى ده‌ستوورى
هه‌رێم ڕێگاى له ئه‌ندامانى په‌رله‌مانى هه‌رێم گرتووه گفتوگۆ له‌سه‌ر ناوه‌رۆكى
پڕۆژه‌كه بكه‌ن، به پاساوی ئه‌وه‌ى په‌رله‌مانى هیچ وڵاتێك گفتوگۆی له‌سه‌ر ناوه‌رۆكى
پڕۆژه ده‌ستوورى وڵاتى خۆی نه‌كردووه، له كاتێكدا پڕۆژه‌ى ده‌ستوورى عێراقى
ساڵى 2025 پاش گفتوگۆكردن ئه‌وجا په‌سندكراوه. له ڕاستیدا یه‌كه‌م پڕۆژه ده‌ستوورى
عێراق له ساڵى 1924 ئاماده‌كرابوو، ئه‌نجومه‌نى دامه‌زرێنه‌ر/ الجمعیه التأسیسیه)،
پێش ده‌نگدان له‌سه‌رى ده‌ستكارى تێداكردبوو، پاشان له ساڵى 1925 په‌سندى كردبوو.
چه‌ندین كه‌سانى پسپۆڕ و شاره‌زا ده‌مێكه
داواى هه‌مواركردنه‌وه‌ى پڕۆژه‌ی ده‌ستوورى هه‌رێم ده‌كه‌ن به مه‌رجێك كه‌موكوڕییه‌كانى
چاكبكرێن. به‌شێك له‌و شاره‌زایانه پێشنیازى دامه‌زراندنى لیژنه‌یه‌كى تازه ده‌كه‌ن،
ده‌ڵێن باشتره ئه‌ندامانى ئه‌و لیژنه‌یه تازه‌یه كه‌سانى پسپۆر و شاره‌زا بن،
به ڕێككه‌وتن له‌نێو فراكسیۆنه‌كانى په‌رله‌مانى هه‌رێم ده‌ستنیشان بكرێن.
په‌له‌كردن له په‌سندكردنى پڕۆژه‌ی ده‌ستوور
بۆ هه‌رێمى كوردستان داواكاریى زۆرینه‌ى
خه‌ڵك و لایه‌ن و كه‌سانى شاره‌زایه. به‌شی زۆرى ئه‌و گرفت و كێشانه‌ى به‌ره‌وڕووى
هه‌رێمى كوردستان بوونه‌ته‌وه هۆیه‌كه‌ى ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نه‌بوونى ده‌ستووره
له هه‌رێم، كه ده‌بوو له ساڵى 1992 هه‌رێمى كوردستان خاوه‌ن ده‌ستوورى خۆى بێت.
په‌سندكردنى ده‌ستوورێكى مۆدێرنى گونجاو بۆ هه‌رێمى
كوردستان له‌م بارودۆخه سیاسیه‌ى كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه پێیدا تێده‌په‌ڕێت
ده‌بێته هۆى گوێ گرتن له داواكارییه‌كانى هه‌رێم و ده‌وڵه‌تان و لایه‌نه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان
زیاتر حیساب بۆ هه‌رێمێكى خاوه‌ن شه‌رعییه‌تى ده‌ستووری ده‌كه‌ن، نه‌ك هه‌رێمێك تا
ئێستا ده‌ستوورى خۆى نه‌بێت.
هه‌ولێر
17/2/2026
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی