مێژوو زۆرکات خۆی چەند بارەدەکاتەوە و ڕووداوەکان دێنێتەوە بەر باس، لە عێراقدا ئەمڕۆ پێ دەچێت کەسانێک هەبن وەکو سەدام بیربکەنەوە و دژی هەژموونی ئەمەریکا بووەستنەوە کە ئەنحامەکەی داڕمانە، لێرەدا مەبەستم نیە سەدام و مالکی بەراوورد بکەم بەڵکو مەبەست بڕیارەکان و هەڵوێستی سیاسییانە لە دوو هەلومەرجی جیاوازدا، لێکەوتەی هەڵوێست و بڕیارەکانیان لە نێوان وەهم و عەقڵدا بەراورد بکەم .
مێژووی عێراق مێژوویەکی خوێناویە، مێژووی کێشمەکێش و شەڕی مەزهەبی و ئاینی و نەتەوەیی و هەڵەی گەورەی سیاسی یە لە مێژووی نوێی عێراقدا دوو ڕووداو یان دوو هەلومەرج بڕیاری دوو کەسایەتی یەکێکیان لێکەوتەی بڕیارەکەی و تێنەگەیشتن لە واقیع و وێرانکاری بەدوای خۆیدا هێناو ژێرخان و سەرخانی عێراقی ڕووبەڕوی داڕمانێکی قورس کردەوە، کە تا ئێستا کاریگەرییەکانی ماون و دووهەمیان لە دووڕیانێکدایە دەبێت وورد دۆخەکە هەڵسەنگێنێ بۆ ئەوەی سەری خۆی نەخوات و عێراق ڕووبەڕوی وێرانکارییەکی نوێ نەکاتەوە.
ڕووداوی یەکەم :.
دوای ئەوەی کە سەدام و ڕژێمی بەعس لەسەر کێشیەکی شێتانەدا وڵاتی کوێتی داگیرکردو بە یەکێک لەپارێزگاکانی عێراقی ناساندو خەڵکەکەی ئاوارەکردو سەرکردایەتی کوێتی فڕێدایە وڵاتی سعودیە، لەدوای ئەم ڕووداوە ئەمریکاو هاوپەیمانەکانی داوایان لە سەدام کرد کوەیت بەجێ بهێڵێت و بکشێتەوە ئەگینا بەزەبری هێز دەری دەکەین، بەڵام سەدام کەلەڕەقی کرد وتی ناکشێمەوە، چونکە پێی وابوو ئەمریکا هێز بەکارناهێنێت. دیکتاتۆرەکان سروشتیان ئاوایە زۆر جار لەوەهمدا دەژین بۆیە تاسەریان نەدات لە بەردی سیاسەت باوەڕ بەهیچ ناکەن، ئەوەبوو سەدام لەکوێت نەکشایەوەو ئەمریکاو هاوپەیمانەکانی بەزەبری هێز وەدەریاننا تا چۆکیان پێداداو دواتر ڕوخاو بە زەلیلی چوەبەردەم پەتی سێدارەو لێکەوتەکانی ئەو کەلەڕەقییەی بەعس و سەدام کارەسات و ماڵوێرانی بۆ خەڵکی عێراق لەتەک خۆیهێناو ئێستاش ئاسەواری وێرانکاریەکان ماون. ئەگەر سەدام بەتێگەیشتنی واقیعی سیاسی مامەڵەی بکردایەو تووشی وەهم و عینادی سیاسی نەبوایە نەسەری خۆی دەخواردو نە عێراق وێران دەبوو، بەڵام دیکتاتۆرەکان کۆتایەکانیان بەبێ عەقڵی تۆماردەکەن .
ڕووداوی دووەم :
شیعەکان بەزۆرینەی دەنگ (نوری مالکی)یان بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران دەستنیشانکرد، بەڵام واشنتۆن پەیامێکی هەڕەشە ئامێزی بۆ عێراق نارد کە ڕازی نیيە بەدانانی ماليکی بۆ سەرۆک وەزیران،
ئەگەرچی ڕووداوەکە هێشتا بەرەنجامی دیارنیە، بەڵام واقیع پێمان دەڵێت ئەگەر مالیکی هەڵەکەی سەدام دوبارەکاتەوەو سوربێ لەسەر خۆ کاندیدکردن، ئەوا عێراق ڕووبەڕوی کێشەی سیاسی و ئابووری ئاسایشی دەبێتەوە چونکە عێراق هێشتا لەڕووی سیاسی و ئابوری و هەواڵگرییەوە پێویستی بە ئەمریکایە.
بۆیە واباشە نوری مالیکی هەڵەکەی صەدام دوبارە نەکاتەوە باوەڕیشم وایە مالکی و دۆست و هاوپەیمانەکانی ئەوەندە تێگەیشتنیان هەیە عەقڵانی بڕیاربدەن و مالکی بکشێتەوە یاخود داواکاری و مەر جەکانی ئەمریکا بۆخۆکاندیدکردنی مالیکی قبوڵ کەن ، خۆ ئەگەر مالکی نەکشێتەوە و مەر جەکانی ئەمریکا بۆخۆکاندیدکرن قبوڵ نەکات ئەوا عێراق و ماڵی شیعەش پاشەکشەیەکی گەورە دەکەن، ئەگەر مالیکی بکشێتەوە ڕووبەڕوی بریارەکانی ئەمریکا نەبێتەوە پێشبینی گەشەی ئابوری و سەقامگیری سیاسی لە عێراق دەکرێ لەئاستە جیاجیاکاندا.
بۆیە کشانەوەیان نەکشانەوە ی مالکی ئایندەی عێراق دیاری دەکات لە نێوان ئارامی و نا سە قامگیری دا .
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی