پەیوەندی تەلەفۆنیەکە ، مادەم ریش بوو بەتوشەوە

3 کاتژمێر پێش ئێستا

دانا رەشید

 

ئەو کاتەی شەنگال ئەنفال کرا لەسەر دەستی  داعش ، تەمو مژێکی جەنگی و سیاسی سەیر هاتبوە ئاراوە ، ئەوە ئاشکرا بوو کە هەموو هێزەکانی سەر بە پارتی و بارزانی کشانەوە ، ئەم کشانەوەیە هەتا ئێستە دیراسەیەکی  وردی لەسەر نەکراوە ، تا بۆمان ڕون بێتەوە ، گەلۆ لەو کاتە هەستیارەدا ئەو ناوچانە بۆ خاڵی کرا لە هێز ؟ ئەمە بمێنێت ، ئەمما کارەسات ڕویداو ،قوربانی زۆر درا ، گەریلاکانی پەکەکەو شەرڤانەکانی رۆژئاڤا ، گیانلەسەر دەست و لەخۆبڕاوانە فریای ناوچەکە کەوتن ، ئەوەبوو مەسعود بارزانی خۆی  لە مەخمور سەردانی  بارەگایەکی پەکەکەی کرد و سوپاسی بەتەنگەوە هاتنی ناوچەکەیانی کرد ، ئەمە گەورەترین دەلیلە بۆ بونی گەریلاو شەرڤان وەک دوو هێزی نیشتمان پارێز ، 
لێرەوە  هێزێکی ئیسلامی بکوژو ببڕ و ترساناکی وەک داعش ، بوو بە دراوسێ خراپەکەی هەرێمی کوردستان و داگیرکەری نیوەی خاکی عێراق و سوریا ، دوای  ورەوری شەری دژ بە هێزە ئیسلامیەکان و دەوڵەتی داعش ، هێزەکانی ئەمەریکا هاتنە ناوچەکە ، لەگەڵ هێزەکانی شەرڤانان  رێککەوتن کە پێکەوە سەری داعش بکەن ، ئەگەر چی ناتۆ کە تورکیا وەک هێزێکی کاریگەری تێدایە ، وەلی ئەردۆگان رۆڵێکی فرە خراپی گێرا لە شەری کوردو داعش ، وەک دەوترا ئەردۆگان باوکی داعش بوو ، بەهەرحاڵ دنیا بە ڕوی شەرڤانان و کوردا کرایەوە ، بەتایبەتی دوای چونی هێزەکانی پیشمەرگە بۆ  پاڵپشتی  شەرڤانان لە رۆژئاڤا ، بەڵام لەبەر نەبوونی پەیماننامەیەکی  یاسایی و پرۆتۆکۆڵی سیاسی لە نێوان ئەمەریکاو هێزەکانی ناتۆ ،لەگەڵ  شەرڤانان و دوایی هێزەکانی سوریای دیمۆکرات ، هەسەدە یان قسەد ، لە ئەنجامدا وەک بینرا کورد بە گورگان خواردو درا ، ئەگەر ئەو هەڵمەتە پڕ شانازیەی کوردستان و ئەو بەتەنگەوە هاتنەی دۆستەکانی کورد لە جیهان نەبوایە ، ئەوە جوان و زەریف ڕەنجی ئەو  هەموو خوێن و خەباتە گورگ خواردبوی ، لێرەوە کورد واتەنی زۆر وتن قورئان خۆشە .
ئێستە بە دیوێکی تردا ئەمجارە لە رۆژهەڵاتی کارودستان  ،  زروفێک هاتۆتە پێش کە پێویستە بەخێرایی ئەم شتانە بکرێت ،
یەکەم ، 
هەمو حیزبەکانی رۆژهەڵات پێکەوە پەیمانێک ببەستن  بە راستی و دروست ، یەک هێزی چەکدار دروست کەن تا لە بێسەروبەری هێزی جەکدار  قورتار بن ، حیزبەکان سیاسەتی خۆیان بکەن و ئاشی چەرخاندنی ئەو هێزە چەکدارەش کە ئەرکی پاراستنی کوردستانە لەو پارچەیە بە کەسانی بەتواناو پسپۆر لەبواری جەنگ بسپێرن 
دوەم
لەگەڵ ئەمەریکاو ئیسرائیل کە  تەرەفی سەرەکین لەم ئەزمەیە ، پەیماننامەیەکی رەسمی و  پاڵپشت بە یاساو  لە چوارجیوەی هێزێکی سەرەکی ئیران و  خاوەنی کوردستان بە هەموو شارو شارۆچکەو ئەو شوینانەی لە کورد دابراون ، تا دوایی هەمان کێشەی قەسەد دروست نەبێتەوە 
سێەم ،
هەرچی جۆری ناکۆی هەیە بکرێت بە مێژوو ،لاپەرەکی نوێ هەڵدەنەوە ، ئەمرۆ کورد پێویستی بە دیدی نوێێە بۆ داهاتو نەک کێشەی نوێ 
چوارەم ،
هەرێمی باشوری کوردستان ، بە پارێزراوی بمێنیتەوە وەک تاکە شوێنی بەتەنگەوە هاتن و پاڵپشتی کردن ، وەک بینرا ئەو هەرێمە بەو دەردەداریە چ قەڵایەک بوو بۆ رۆژئاڤاو کێشەی کوردستان .
پێنجەم ،
هەموو حیزبەکانی باشورو رۆژئاڤاو رۆژهەڵات و  فیدراسوێن یان کۆمکارێکی کوردی پێک بهێنن ، تا لە دیوی ناوەوەو دەرەوەی دنیا ، ببینرێت کورد  خۆی بۆ ئایندە ئامادە دەکات ، 
هیوادارم هەموو کورد دەست بدەنە یەک لەم رۆژەداو ، رۆژێکەو ئەمرۆ .

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی