کورد لەشەڕی فارسدا

2 کاتژمێر پێش ئێستا

کرمانج نوری

 جەنگی ئێران ئەمریکا ئیسرائیل، دەرگایەکی نوێیە بۆ کورد بەگشتیی‌و کوردانی ڕۆژهەڵات بەتایبەتی، لەم قۆناغە دەبێت کوردانەو ژیرانە بڕیاربدرێت،  چونکە دۆخەکە هەستیارەو متمانەش کەمە بەزلهێزەکانی دونیا، کوردیش بێ کەسە لەخاکێکی دابەشکراودا.

سیاسیەکانی کورد لەباشورو ڕۆژئاواو ڕۆژهەڵات‌و باکور پێویستە بەبەرەیەک بچنە ناو هاوکێشەکەوەو بەمەرج بڕیاری کۆتایی بدەن بەرامبەر ئەمریکاو ئیسرائیل، چونکە کوڕد ئەزمونی باشورو ڕۆژئاوای هەیە لەپرۆسەی ئازادی عێراق‌و شەڕی دژی داعش‌و ڕوخانی ئەسەد.

پێویستە کوردانی هەرچوار پارچە گره‌نتی وەربگرن بەپاراستنیان لەمانەوەی حکومی ئەم ڕژێمە، یاخود پێدانی ماف لەڕژێمێکی نوێدا، ئەگەرهات‌و ئەمە نەکرێت لەگەڵ زلهێزەکانی دونیا، دڵنیابن شەڕێک دەخوڵقێت لەناوچەکە بەسەرکردایەتی فارسەکان دژی کورد وێنەی نەبێت لەمێژودا، بەسەدان ساڵ کورد دەگەڕێتەوە دواوەو هیچ دەستکەوت‌و مافێکی نامێنێت لەسەر ڕوی ئەم زەمینەدا.

بۆ ڕاستی ئەم بابەتەش قسەکانی ترەمپ سەلمێنەرە، کە لەکاتی تەنگانەدا دەڵێت، "کوردەکان جەنگاوەرێکی ئازان‌و دۆستی نزیکمانن"، لەكاتى خۆشی‌و فەرەحیشدا دەڵێت، "ئێمە بەپارە شەڕ بەکورد دەکەین‌و ئەوانە دەچنەسەر حازر، چونکە ئێمە لەئاسمانەوە کۆتایممان بەهەمووشت هێناوە".

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی

بەپەلە