نازانم ئێمە کاڵەکخۆرین،
یان بێستانڕن ؟ لە ئەنجامی شەڕی ئەمریکا و ئیسرائیل - ئێران، حکوومەتی فیدراڵی پێویستی
بە هاوئاهەنگیی پتر و بۆریی نەوتی هەرێمی کوردستانە.
ئایا لەم کاتە
ناهەموارەدا، دەبێ ئێمە زیاتر لە بەغدا بچینە پێش و هەوڵ بدەین بە دیالۆگ مافەکانمان
بەدەست بهێنین، یان ناکۆکییەکان قووڵتر بکەینەوە؟
داوای ماف و
داخوازیی ڕەوا کارێکی باش و ئەرکە، بەڵام بە دانانی مەرج، نەک هەر کێشەکان چارەسەر
نابن، بەڵکوو قووڵیشیان دەکەینەوە.
پێویستە حکوومەتی
هەرێم دواڕۆژ و لێکەوتەکانی ئەم جەنگە باشتر لەبەرچاو بگرێ، چونکە:
* جەنگەکە کاتییە و زۆر ناخایەنێت و کۆتایی دێت.
* هێشتا لێکەوتە و ئەنجامەکانی دیار نین.
* کارتەکانی دەستی بەغدا لە کارتەکانی دەستی هەرێم
بەهێزتر و کاریگەرترن.
* بە قووڵبوونەوەی کێشەکان، بەرەی دژە هەرێمی
کوردستان لەناو دەستەبژێری سیاسی و دەسەڵاتی بەغدا بەهێزتر دەبێ.
* شەقامی عێراقیی عەرەبی دژی کوردستان دەوروژێنرێ.
* مەترسیی تۆڵەکردنەوەیەکی ناڕەوا دروست دەبێ.
* هەناردەکردنەوەی نەوت لە ڕێگەی کوردستانەوە، کێشە
ئابووری و داراییەکانی هەرێمیش چارەسەر دەکات و بەپێچەوانەشەوە بەرۆکی هەردوولا دەگرێ.
* ئەگەر هەماهەنگی لەنێوان بەغدا و هەرێم هەبێ، ڕۆڵی
هەرێم لە داڕشتنەوەی نەخشەی نوێی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کاریگەرتر دەبێ.
بە کورتی و بە
کوردی؛ دەوڵەتداری، پشوودرێژی و خوێندنەوەی دروستی واقیعیانەی بارودۆخ و هەلومەرجە
ناوخۆیی و دەرەکییەکانی دەوێت. بەندە بە باشی دەزانم بەبێ دەستبەرداربوون لە مافەکانمان،
هەرێم بەغدا قەرزدار بکاتەوە، نەک بیانوو بداتە دەست؛ چونکە جارێ دیار نییە بارودۆخەکە
بە چ ئاراستەیەکدا دەڕوات .
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی