جەنگ لەگۆڕەپانی جەنگدا دەستپێدەکات، بەڵام لەوێ بەکۆتا
نایەت.
ململانێ ڕاستەقینە لەقۆناغی دوای ئاگربەست و دوای قۆناغەکانی
ئاشتی دەستپێدەکەن.
ئەوکاتە جارێکیتر نەخشەی هاوکێشەکان دادەڕێژرێنەوە و تێچووەکان
کۆدەکرێنەوەو هەژماردەکرێن، دەست بە ڕاخستنەوەی سیستمی نوێ دەکرێ.
هەمووان لەدەوری یەک پرسیاردا چەقیان بەستووە، جەنگ کەی
کۆتایی دێت و کێ چی دەستدەکەوێت؟
بەڵام پرسیارە سەرەکیەکە ئەوەنیە کە جەنگ کەی کۆتایی دێت؟
بەڵکو ئەوەیە کە جەنگ کۆتاییهات، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان ڕووبەڕووی چ ڕاستیەک
دەبنەوە؟.
(بیلانجۆ) یانیش تێچووی ڕاستەقینەی ئەم جەنگە هێشتا
ئاشکرا نەبووە، واتا ئامانجە پێکراوەکان، فڕۆکە تێکشکاوەکان، کەشتیە زیان لێکەوتوو
نقووم بووەکان، دامەزراوە ووزەیەکان، باڵەخانە مەدەنیەکان، ژێرخانی شارەکان، خەرجیە
سەربازیەکان،هتدد،
پرسەسەرەکیەکە ئەوەیە، مالیەیی ئەمانە دەکەونە ئەستۆی کێ؟
هەرگیز مایەیی سەرسوڕمان نەبێ کە ئەمریکا قۆناغی دوایی جەنگ
( فاتورە) پسولەی تێچووی هەموو ئەمانە بخاتە سەر مێز و مێژووش پڕیەتی لەنمونەی
هاوشێوە. بۆنمونە دوای داگیرکردنی (کوێت) لەلایەن عێراق، ئەو میکانیزمە نێودەوڵەتیەی
دروست بوو، قەرەبووی ملیاران دۆلاری خستە سەر عێراق و ساڵەهای ساڵە بەردەوامی هەیە.
ئەگەر ئەم تێچووە بەشێوەێکی ڕاستەوخۆ لە ئێران بەدەست نەیەتەوە،
ئەوکاتە وڵاتانی کەنداو لەژێر سایەیی چەتری ئاسایشی ئەمریکا دان بەناچاری و هیچ سەیرنیەکە پسولەی تێچووی جەنگ لەبەردەمیاندا دابنرێ. ئەمەش بۆ ئابووری ناوچەکە
کە خۆی لەخۆیدا لەدۆخێکی دژواردایە، دەبێتە مایەیی لەئەستۆگرتنی بارێکی زۆر قورس،
کە ئەمەش تەنها بەقەرەبووکردنەوەی زیانە سەربازیەکان سنوردار نابێت. بەڵکو خۆی لەدووبارە
بونیادنانەوەی ژێرخانە وێران بووەکانی دوای جەنگ وەک،، بەندەرە ئاویەکان، هێلەکانی
گواستنەوەی نەوت و ووزە، تۆڕەکانی کارەبو ئەنتەرنێت،دەبێنێتەوە. ئەمە بۆ سەرمایی نێودەوڵەتی
هەلێکی زێڕینە، بەڵام بۆ وڵاتانی ناوچەکە بەمانای کەوتنە ژێر قەرزێکی درێژخایەن و
مەترسی کەوتنە ژێر کۆنتڕۆڵی دەوڵەتە سەرمایە زەبەلاحەکانی جیهان.
،،، بۆ ئێران ئەمە چ کاریگەرێکی دەبێ؟
ئێران ڕەنگە تووشی داڕمانێکی سەربازی ڕەها نەبێتەوە. بەڵام
بۆ ئێران تاقیکردنەوەی ڕاستەقینە دوایی جەنگ دەست پێدەکات.
* باری ئابووری ، کە پێش جەنگیش زۆر دژواربوو.
* هڵاوسانی ئاست بەرز.
* بێکاری گەنجان.
* کاریگەری ئەو داڕمانەی جەنگ بەسەر هەموو سێکتەرەکانی ژیان.
* لەسەرووی هەمووشیانەوە بێمتمانەیی خەڵک بەسیستمی دەسەڵات.
* توانایی سەربازی پێوەرنیە بۆ خۆڕاگری هیچ دەوڵەتێک لەشەڕدا،
بەڵکو بەڕەزامەندی کۆمەڵگا پێوەردەکرێت. لەئێران ئەم فاکتەرانە تادێت بەرەو داڕمان
دەچێت...
* بۆ ماوەیەکی کورت ئەکرێ شەقام بێدەنگ بێت، بەڵام ئەم بێدەنگیە
جێگیر نیە.
بۆ ئێران لەماوەیەکی کورت و دیاریکراو دوو سیناریۆ دێنە
پێشەوە.. سیناریۆی یەکەم،،،
1- خۆنوێکردنەوەی کۆنتڕۆڵکراو.
2- خۆ هەڵوەشاندنەوەی کۆنتڕۆڵکراو.
سیناریۆی دووەم: هێلی بەرکەوتنی ئەتنیکی و مەزهەبی ڕەنگە
بخاتە گەڕ. لەم دۆخەدا ئێران تەنها بەکێشەی قەیرانی دەوڵەسازی ناوخۆی قەتیس نابێ،
بەڵکو هەڵدەگەڕێتەوە بۆ قەیرانێکی جوگرافی و ناوچەیی. بەمەش پێش هەمووان تورکیا،
پاشان ناوچەکە ڕووبەڕووی کێشەی جددی ئاسایش دەکاتەوە..
ئێران لەم جەنگەدا پاڕادایمی ئاسایشی کەنداوی بەتەواوەتی
هەرەس پێهێنا. وڵاتانی کەنداو بەدرێژایی ساڵانێکی زۆربوو ئاسایشی خۆیان لەئەمریکا
بەپارە کڕی بوو.کە ئەم مۆدێلە لەدەستەبەری ئاسایش وەک خزمەتگوزاری بەداهاتی ووزە فینانسە(تمویل)
دەکرا.. واتا وەرگرتنی گرنتی ئاسایشی بەرامبەر بەوەرگرتنی پارە، بەڵام ئێران ئەمەی
هەڵوەشاندەوەو لەبەرامبەردا متمانەی کەنداوی بە ئەمریکا هەرەس پێهێنا. کاتێک دامەزراوە
ووزەیەکان ڕاستەوخۆ دەکرێنە ئامانج، گەورەترین خاڵی لاوازی ئەم پاڕادیگمایەیی دەرخستە
ڕوو. لەهەموشی گرنگتر ئەم تێکشکانە ئەگەری هێنانە کایەیی دەرئەنجامی سیاسی ناوخۆیی
لێ بۆ زۆرێک لەدەوڵەتانی کەنداو دەکەوێتەوە.کاتێک کۆمەڵگاکانیان دەستیان کرد بەپرسینی.
کوا ئاسایشی وڵات؟ بێگومان هاوکێشەکان دەگۆڕێن. ئەم پرسارانە پرسیاری ئابووری نین،
بەڵکو پرسیاری سیاسین. یەکێکن لەو پرسیارانەی کە بۆ ڕژێمەکانیان وەڵامەدانەوەی زۆر
قورس دەبێ.
،،، ووزە ئامرازی هێزی جیهانی،،،
ئاستی هەرە مەترسیداری جەنگی ڕۆرهەڵاتی ناوەڕاست، ململانێیەکە
لەسەر ووزەو بەڕێوەبردنی. ئەوڕێڕەوە ستراتیژیەی ووزەی کە بە گەرووی هورمزدا تێپەڕدەکات،
شادەماری ئابووری جیهانە. یەک لەسەر پێنجی بازرگانی جیهان بۆ نەوت بەم کەنالە تەنگەدا
بەستراوەتەوە. بەم هۆیەشەوە ئاسایشی هورمز مەسەلەێکی تەکنیکی نیە، بەڵکو ململانێیەکی
بەهێزی ستراتیژیە. بۆیە پرسی ستاتۆی هورمز جەنگەکە یەکلادەکاتەوە. ڕەنگە میکانیزمێکی
کۆنتڕۆڵی نێودەوڵەتی بۆ دابنرێ. یاخود ڕێکخستنەوەێکی ئاسایشی نێودەوڵەتی بۆ بکرێت.
گومان لەوەدانیە کە ئیتر هورمز بەشێوەیکی هەمیشەیی لەدۆخی قەیراندا بمێنێتەوە. هەر
سیناریۆیەک جێبەجێ بکرێت، ووزە چیتر فاکتەرێکی بازرگانی نیە، بەڵکو ڕاستەوخۆ هەڵگری
ڕەهەندێکی جیۆپۆلەتیکیە.
.... هیچ لایەنێک بەسەرکەوتووی لەم جەنگە ناێیەتە دەرەوە،،،،
بەڵکو تەنها هاوسەنگیەکانی هێز دووبارە دابەش دەکرێنەوە.
ئەمریکا بۆ ماوەیەکی کورتخایەن، ڕەنگە باڵادەستی هەبێت. بەڵام لەهەمان کاتدا هەژموونی
چین دەوروپێچی دەکات. چین بەهۆی وابەست بوونی ڕەهای بەووزەی ڕۆرهەڵاتی ناوەڕاست. هەرگیز
گۆڕەپان بۆ ئەمریکا چۆڵ ناکات. هەروەها ڕوسیا بۆ بەدەست هێنانی سوود لەنرخی ووزە هەوڵی
مانەوە لەناو سیستمەکەدا دەدات.
بەڵام هێشتا سەردێرێکی زۆرگرنگ دەمێنێتەوە. ئەویش قەیرانی
سەرکردایەتیە!
هەڵبژاردنەکانی ئێسڕائیل زۆری نەماوە. هەروەها 6 مانگیتر
هەڵبژاردنی ( نیوپڕ) لەئەمریکا. بەوهۆیەشەوە ڕەنگە فاتۆریە سیاسی جەنگ لەناو سەندوقەکاندا دەفع بکرێت.
واتا داهاتووی سیاسی نەتانیاهۆ و تڕامپ، تەنها بەسەرکەوتنی
سەربازیەوە نا، بەڵکو پەیوەست دەبێ بەگیرفانی هەڵبژاردن و دەستکەوتەکانی ئاسایشی نیشتمانی
وڵاتەکانیان.
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی