كورت‌و كرمانج

2 کاتژمێر پێش ئێستا

قادری ئاسایش ـ ڕانیە

- ئێران ڕابەری ڕوحی‌و دەیان سەركردەی باڵای لەم شەڕەدا لە دەست دا ،كورە ئەتۆمیەكانی تا ئاستی وێران بوون ڕۆیشتوون ،زیاتر لە ١٠ هەزار پێگەی سەربازی وێران كراون ،پڕۆژەی سارۆخی ئێران گورزێكی گەورەی بەركەوتووە ، زیانە ئابووریەكانیشی زۆرن .

- ئێران لە ڕووی سیاسیەوە بۆتە دوژمنی ژمارەیەكی وڵاتانی كەنداو ،هەیمەنەی ساڵانی ڕابردووی لەدەست داوە ، لەدوای شەڕ وڵاتێكی تەنیاو بێزراو دەبێ لە ناوچەكەدا.
 
- ئێران لەسەر ڕێگای گفتوگۆیەكی سەختە ،ئەگەر لەگەڵ ئەمریكا نەگاتە ڕێكەوتن ، بەرەو گەڕی سێیەمی شەڕدەچێت ،كەلەم جارەی پێشوو توند ترو وێرانكارتر دەبێت .

- ئێران بە ڕێكەوتنی لەگەڵ ئەمریكادا ،گەمارۆی ئابووری لەسەر هەڵدەگیرێت ،دەرگاكانی بوژاندنەوەی ئابووری بۆ دەكرێتەوە.

- ئەمریكا لەم شەڕەدا گورزێكی كوشندەی لە ئێران دا ، بەڵام نەیتوانی  شەڕەكە بباتەوە .

- ئەمریكا ئەگەر لەسەرمێزی گفتوگۆ نەگات بە ئامانجەكانی شەڕ ، لانیكەم دەستی نەگات بە یۆرانیۆمە پیتێنراوەكە ،وەكو دۆڕاو لەشەڕەكەدا دەبینرێت و مەترسیەكانی ئێران لەسەر ناوچەكە بەردەوام دەبێت  .

- ئیسرائیل: كورد دەڵێت هەرشەڕەی بۆ جوامێرێكە

- ئیسڕائیل لەم شەڕەدا كەمتر لە ٣٠ كوژراوی هەیە ،زیانە ئابووریەكانیشی ئەوەندە بەرز نین بۆی قەرە Iبوو نەكرێنەوە،ئەوەی پەیوەندیشی بە بەهای چەك و مووشەكەوە هەیە پارەكەی لە خەزێنەی ئەمریكا دەردەچێت.

- ئیسڕائیل لەم شەڕەدا زەرەرو زیانێكی قورسی بە ئێران گەیاندووە ،مەترسیەكانی ئێرانی لەسەر ئیسڕائیل دوور خستۆتەوە ،لانیكەم بۆ چەند ساڵێك بە ئارامی تر دەژیت .

- ئیسڕائیل لەم شەڕدا بۆ ئەمریكای سەلماند بەهێزترین و متمانە پێكراوترین هاوپەیمانی ئەمریكایە ،ئەوەش پشتیوانیەكی دێژخایانی ئەمریكا بۆ ئیسڕائیل مسۆگەر دەكات .

- ئیسڕائیل لەم شەڕەدا دەسكەوتێكی تری هەیە، بریتیە لەسۆزی وڵاتانی كەنداو بۆ دۆستایەتی ئیسڕائیل و دژایەتیكردنی ئێران .

- ئەوەی بۆ كورد گرنگە لاواز بوونی دوژمنەكانیەتی ، ئەوەی مەترسییە پاشەكشەی ئێران لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دا ،بازاڕی سیاسی وڵاتانی سونەی عەرەب  خۆشتر دەكات ، بۆ كورد ڕوون نیە لە بەهێز بوونی سونەدا ، پارێزراو دەبین یان قوڕمان بۆ دەگیرێتەوە ،  ئەوەی لەڕابردوو لەدەسەڵاتی عەرەبی سونە بینیومانە ئەنفال و كاولكردنی كوردستان بوو لە رابردوو.

تائێستاش دوژمنانی كورد بەهێزن ،ئێمە لە ئاستیاندا لاوازو پەرش و بڵاوین ، بیری شۆڤێنیانەی بەشێکی عەرەب و تورك و فارس ئەوەندە دژی كوردن لەگەڵ شەیتان ڕێك دەكەون لەگەڵ كورد رێکناکەون.

لەگەڵ ئەوەی ئەمریكاو ئەرووپا لە ٣٥ ساڵی ڕابردوودا پارێزەری باشوری كوردستانن ، بەڵام دواجار و بەرژەوەندی خوازن ، نازانرێت تا چەندی تر دەمانپارێزن.

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی

بەپەلە