بەغدا و غیابی سازانی کوردی و کوردی

2 کاتژمێر پێش ئێستا

هیوا سەید سەلیم

پارتی لەسەنگەری نوری مالکی خۆی بینیەوە و بە دۆڕاو لێی دەرچوو، دەبوو ئەو ئەنجامەی پێشبینی بکردایە چونکە مالیکی ڤیتۆی ئەمەریکای لەسەر بوو.
یەکێتی کەوتە بەرەی محمد شیاع سودانی بەرەی شیعەیان شەق کرد و کۆرسی سەرۆک کۆماری بردەوە.
پارتی و یەکێتی تەنیا ماڵی کورد و شیعەیان تووشی ترازان نەکرد، بگرە سوونەشیان بەدەردی خۆیان برد.
پارتی لەگەڵ خەمیس خەنجەر ڕۆی و یەکێتی لەگەڵ محمد حلبوسی .
کورد و کورد ناتوانن ڕێکبکەون بۆیە هەمیشە دەکەونە ناو گەمەی ململانێی ئەوانی دیکە.
ئەوەی دوێنێ روویدا ئاوتکردنی فواد حوسێن بوو، کە پێشتر نووسی بووم:
« ئەو پێی لە تەختەی چروک نا»  فواد حوسێن بە نزیکبوونەوە لە مالکی  پارتیشی دەست غەڵەتدا هەر بۆیە پارتی نەک هەر پشتیوانی لێ نەکرد بکرە نەیتوانی ناوەکەشی لە کاندید بوون بسڕێتەوە.
روحت شاد ئەحمەدی خانی ٣٠٠ ساڵ پێش ئێستا لەسەر پەرتەوازەی کوردان نووسیوتە:
گەر دێ ھەبوا مە ئیتیفاقەک               ڤێگڕا بکرا مە ئینقیادەک
روم و عەرەب و عەجەم تەمامی          ھەمیا ژ مە را دکر غولامی
تەکمیل دکر مە دین و دەولەت           تەحسیل دکر مە عیلم و حیکمەت

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی