پتر لە هەژەدە مانگ بەسەر هەڵبژاردنی گشتی ٢٠/١٠/٢٠٢٤ی هەرێمی کوردستاندا تێپەڕیوەو هێشتا هەر حکومەتی کاربەڕیکەرەکە(کابینەی نۆ) بەردەوامەو پێکهێنانی کابینەی تاز(دە)ە هیوایەکی ئەوتۆی لە پێشدا نابینرێ، بگرە دەکرێ بگوترێ بە بن بەست گەیشتووە. لەگەڵ بەغداش کێشەکانیان چەندە گەورە بێ، بە دیالۆک و دانیشتن هەوڵی چارەسەری دەدەن، کەچی ئەو نەفەسەی لە بەغدا کاری پێ دەکەن، ئەوا لە هەرێمی کوردستان لە نێوان خۆیان بەڕێوەی نابەن. بەس هەڕەشەو یەکتر رەشکردنەوەو لاوازکردنی یەکودوو بەڕێوە دەبەن. گرەو لەسەر ئەوە دەکرێ، یان دەبێ "کوردستان لە ژیر کۆنتڕۆلی خۆی بێ، یاخۆد هەریمی کوردستان تێک دەدەیەن"!؟.
لەراستیدا ئەو میتۆدە بە جدی و راستی لە لای جەماوەرو حزبەکانی دیکەی کوردستان ئەگەر وەربگیرێ، بۆ ئەوها لەبەردەمیدا مات و مەلول بمینێین، مەرج نییە ئەو مەسەلەیە چارەنووسسازییە لە نێوان ئەو دووحزبەیە بەس جۆلانێ بکا، ئەگەر هەوڵی بۆ بدرێ، ئەگەری سێیەم و ئیدیکەش لە گۆڕێدا هەبێ."دەکرێ کوردستان بێ دەسەڵاتی رەهای ئەو حزبانە هەبێ"، یانی ئەو حزبانە لە دەسەڵاتیشدا بن بەڵام بە ڕەها حوکمڕانی نەکەن و دۆزی کوردستان بەردەوام بێ و دەسکەوتەکانیش فراوانتر بێت. یاخۆد دەکرێ بە فۆڕمێکی دیکە دەسەڵات بمێنێ و دۆزی کوردستانیش بە ئاستی باڵاتر، بەردەوام بێ. گرنگ، ناکری ئەو هەڕەشەی ئەو دەسەڵاتدارانە، هەموو دەم بۆیان بێتە دی .
لە کاتێکدا لە دونیا، گرەو لەسەر پاراستنی یەک ئیرادەیی و ئۆقرەیی ناوخۆیی، بۆ سەنگراندنەوەی(ردع) هەڕەشە دەرەکییەکان، لە مووشەکی نایترۆجینی گرنگترە. کەچی ئەو حزبانە لە ئێستادا بەرژەوەندی حزبایەتیشیان نەهێشتووە، بەڵکو لە بەرژەوەندی بنەماڵەیی و سەرۆکی بنەماڵەکان، هەڵوێست وەردەگرن ئەوجا ئێستا دوو تەوەری بەهێز هەرێمی گرتۆتە:
_ تەوەرێک رێگری لە دۆزی کوردستان دەکات لە بە نێودەوڵەتی بوون و دوور خستنەوەی لەو گۆڕەپانەدا، دەخوازن ئەو دۆزە، هەر لە چوارچێوەی هەرێمی و ناو ئەو سنوورە سیاسییانە، سوڕ بخواتەوە، لە ناوەڕۆکدا هەرچی کردیتیانە یاساو دانپێدانانیش بە کورد، مانۆری سیاسییە بۆ تاواندنەوەی دۆزەکە. بۆ پاراستنی دیزانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، (گای بنی_ بەریتانیا)، پشتیوانیان لێ دەکات کە لە بەرژەوەندی خۆی لە کۆتایی یەکەمین جەنگی گەورەدا، کێشایەوەتی .
_تەوەرێکی دیکە بۆ گۆڕین و داڕشتنەوەی تەرازووی هێز لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ قازانجی ئیسرائیل، کار دەکا بەجدی لە نێویشیاندایە(ئەمریکەو ئیسرائیل)ن، ئەگەرچی ئەو تەوەرەش هیچ بەرنامەو ئەجیندایەکی ئەوتۆی بۆ چارەسەری دۆزی کوردستان لە دەستدا نییە، بەڵام لە دەرئەنجام و پەراوێزی ئەو ملانێنانەیان بۆ ئەو پرۆسەیەی بەردەستیان، دەرفەت دەدرێ، هەناسەیەک بۆ چارەسەری دۆزی کوردستان بکرێتەوە.
لێرەدا فاکتەرە ناوخۆییەکان رووبەری ئەو پەنتاییە بۆ هەناسەدان دەستنیشان دەکات و ئاسانکاری بۆ خزین لە نێو سنوورە دەستکردانە بکرێ. کەچی ئەو حزبە کلاسیکییانەی کە لە چوارچێوەی پارچەگەری بیر لە چارەسەری دەکەنەوە بۆ دۆزی کوردستان ، ئەوا هەر لە نێو جغزی تەوەری یەکەم سوڕ دەخۆنەوەو هەرچییەکیش دەکەن بە قازانجی ئەو تەوەر تەواو دەبێ. ئەو هێزانەی کە بیرکردنەوەیان لە رەهەندە کوردستانیەکان و یەک مەسەلەی کوردستان هەڵدەهێنجن، ئەوا مسۆگەر جوانتر بیرکردنەوەو سیاسەتەکانیان لە چارەسەری نزیک دەبێتتەوە و لەگەڵ تەوەری دووەم نزیکترن .
١٠ی مایسی ٢٠٢٤
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی