دەربارەی لەپیاوەتی خستن

18 خولەک پێش ئێستا

لەتیف فاتیح فەرەج



۱
قسەکردن لەبابەتێکی واهەستیارو مەترسیدار پێویستی بە لێکۆڵین وبەدواداچونی وردو ڕاپۆرتی پزیشکی و پێداگری دادوەرەوە هەیە، تا هەقیقەت نەشارێتەوەو ڕۆڵی کەسانێکیش گشاتاندنی بۆ نەکرێت.
۲
زۆر جاری دیکە چ لەزیندانەکانی بەعس، چ لەزیندانی کورد ئاکرێ بەنمونە، هەواڵی ئەوتۆ بڵاو کراوەتەوە، من دڵنیام دەشێت لەهەرڕوداوێکی سزاو لێداندا کاری ئەو تۆ ڕوبدات، بەڵام کاری لەوجۆرە وتنی بوێریەکی زۆری دەوێت، بۆیە دەبێت بەرتاقای بوێرێکە خەڵک ڕاستیەکە بزانن.
۳
دکتۆر هەڤاڵ پارێزگاری سلێمانی و بەرپرسی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی ، نەک لەبەر حەمەڕەشی لەبەر شارەکە پێویستە لیژنەی پزیشکی تایبەتمەند ڕاسپێرن و ڕاستی و ناڕاستی ڕوداوەکەو بکەرانی ئەو کارە بدۆزنەوەو دژو نەیاری کردەکەش ئاسودەبن.
٤
کێشەیەک کە ئێستا هەموو کورد پێوەی دەناڵێنین، دژ یەکی و ڕقبوونە لەیەک هەموو قسەیەک بەوجۆرە شیتەڵ دەکرێت، یانی مرۆڤ بێ ویستی خۆی لێکدانەوە بەپێی دۆخ و بەرژەوەندی ئەملاو ئەولابۆ قسەکانی دەکرێت، ئەمەش هەلا هەلای کردوین، پێویستمان بەچارەسەری دەردەکوردە، هەموو کورد دەردە داری دەستی ئەو نەخۆشیەترسناکەین.
٥
من خەمی کورد بوون دەمکوژێت.
٦
مێژوی خەساندن، لەپیاوەتی خستن، مێژویەکی دورو درێژی لەنێو لاپەڕەی دیرۆکی ناوچەکەدا هەیە، ئیدی مرۆڤ ئەوەسە.

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی