ماوەیەكە هەندێك لە چاودێرانی سیاسی كورد باس لە مەترسی هەژموونی دیبلۆماسی بارەك دەكەن، بە دۆستی عەرەب و تورك ناوزەدەی دەكەن ، ئەوە چەند راستە باسی لێناكام . من دەمەوێ چەند ووشەیەك بنوسم لەسەر سیاسەتی ئاسایشی ئەمریكی . وەك روونە هەموو سەرۆك كۆمارەكانی ئەمریكا كە دەست بەكار دەبن ، ڕێنمایەكانی ئاسایشی نەتەوەكەی لە ڕوانگەی سیاستی خۆیان دادەرێژنەوە، هەڵبەتە لە چوارچێوەی دەستوو یاسا گشتیەكانی دەوڵەتی ئەمریكا.
ترامپ هێڵكاری ڕێنماكانی سیاسەتی خۆی لە ٢٠٢٥ خستە ڕوو، ناوەرۆكی كارەكانی هەم ڕەهەندی ستراتیژی و هەم برنامەی چوارساڵی خۆی لە خۆ دەگرێت و زۆر جیاوز نیە، لەگەڵ خولی ڕابردوی خۆی، ترامپ پێش ئەوەی خۆی بە سەرۆك كۆمار بزانێ خۆی بە بازرگانێكی گەورە پێناسە دەكات و دەڵێت ئەمرێكا دەبێ ببێتە مەزنترین دەوڵەت، ئەوەش بە زیادی بوونی سەرمایەو بەهێزكردنی ئابوری ناوخۆ دەبێت. تا ئێستا لە مێژووی ئەمریكا چوار ڕێنمای سیاسەتی ئاسایشی ئەمریكا كە لە چوار قوناخی جیاواز نوسراون، لە لایەن سەرۆك كۆمارەكانی وەڵاتەكە بونتە بەردی بناخەی سیاسەتی بەرێوەبردن دەوڵەتەكە بۆ سەرۆك كۆمارەكان.
من بە كورتی باسی تەنیا دوویان دەكەم ، چونكە ترامپ لە دارشتنی خۆی سودی لێوەرگرتوون ، هەندێ بۆچوونی خۆشی بۆ زیاد كردون. نیكلاس ڕۆزباخ بەم شێوەیە پێناسەیان دەكات : (یەکەمیان کە ئاراستەی هامیلتۆنییە، تیشک دەخاتە سەر ڕۆڵی دیار و بەرچاوی ئەمریکا لە ئابووری جیهانیدا و پەیوەندییە بەهێزەکانی نێوان حکومەت دارایی) ئەوە پەیوەندی بە ئابوری ناوخۆی وەڵاتەكی هەیە و ئەو لە سەردەمی خۆیدا كەمتر بیری لە دەروەی ئەمریكا كردۆتەوە .
(دووەمیان، ڕێنمای جاكسۆنی،كە کەمترین ئاراستەی ئایدۆلۆژی هەیە و تایبەتمەندی ڕوونی پۆپۆلیزمی هەڵگرتووە. ئاسایشی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و خۆشگوزەرانی ئابووریی خەڵک دەپارێزێت، بەڵام پەیوەندییەکی نزیکیشی بەو باوەڕەوە هەیە، ئەگەر وڵاتانی دیکە هێرش بکەنە سەر ئەمریکا، تەنیا یەک شت گرنگە ئەویش سەرکەوتنی خێرایە بە بەكار هێنانی سوپا و دروستکردنی دیوارێک لە دژی جیهانی دەرەوە ) .
ترامپ هاتوە ئەو دوو ڕێنمایەی لێكداوەو لە ناو سیاسەتی ئاسایشی نەتەوەی خۆی جێكردونەتەوەو هەندێك ڕێنمای تایبەتی خۆشی بۆ زیاد كردوە كە زیاتریان پەیوەندی بە ڕۆژهەڵاتی ناوراستەوە هەیە، لە وانە هاوپیمانی ناوچەی و هاورێیاتی و سەرمایەگوزاری ، هاوكات باس لەوەش دەكات كە ئێمە راستەوخۆ خۆمان بەشداری ناكەین لە بنیات نانەوەی وەڵات و نەتەوەكانی تر،ئەوە بە دۆستەكانی ناوچەكەمان دەسپێرین ، ئەگەر پێویست بوو، یارمەتی سەربازیان دەدەین ، چونكە ئێستا تێگەیشتنێكی هەمەلاینە هەیە و هەرشەكانی تیرۆر دژی ئەمەیكاو ستیراتیژی ئەمریكا، بە تایبەتی وزە كەم بۆتەوە. سیاسەتی ئاسایشی ئەمریكا وەزارەتی جەنگ و وەزارەتی دەرەوە لە خۆ دەگرێت، هەموو باڵوێزەكانی ئەمریكا دەبێ ، بە پێی ڕێنمایی سیاسەتی ئاسایشی ئەمریكا كار بكەن و لەو چوارچێوە نەچنە دەرەوە، ئەگەر ڕاوێژكارێك یان باڵوێزیك بۆچوونی جیاوازی هەبێ ، دەبێ بۆچوونەكەی بۆ ناوەندی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریكا بنێرێ ، لەوێوە لێكۆڵینەوەی لەسەر بكرێت و ئەگەر هاتوو بە شتێكی باشیان زانێ دەبێت پێشنیارەكە بچێت بۆ كۆنگرێس و سەرۆك كۆمار بریاری لەسەر بدات ، بە مەرجێك دژی ڕێنمایەكانی دیاری كراو نەبێت .
تۆم بارەك ناتوانی سەربەخۆ دژی سیاسەتی ئاسایشی ئەمریكا كارێك بكات كە پێچەوانەكەی بێت ، بۆیە لێكدانەوە بۆ ووتەكانی ترامپ و بارەك بە هەر ئاراستەیەك بێ ، ئەگەر شارەزای ڕێنماكانی ترامپ نەبین ، توشی لێكدانەوەی هەڵە دەبین. كورد و سەركردایەتی كورد دەبێ لەو تێبگا، ترامپ بە هیچ شێوەیەك باوری بە دیموكراتی و مافی مرۆڤ و بەهاكانی مرۆڤایەتی نیە لە ناو ڕێنمایەكانیشی بوونیا نیە، ئەوە پۆپۆلیستێكێ نوێیە و ڕێنماكانی جاكسۆن پەیرەو دەكات ، ئەو بازرگانێكی سیاسی دەسەلاتدارە ، پەیرەوی ڕێنماكانی هامڵتۆن دەكات لە بواری ئابوری نەك تەنیا لە ناوخۆی وەڵات و بەڵكو لە جیهانیشدا، سەرمایە لە كوێبی ئەو لەوێیە ، ئەو هەرگیز چارەسەركردنی كێشە ناوخۆیەكانی نەتەوەكانی بەكاری خۆی نازانێ ، ئەگەر دەسكەوتێكی بازرگانی گەورەی بۆ خۆی و دەوروبەرەكەی نەبێ .
راستە باڵوێزەكانی ئەمریكا ڕۆڵیان هەیە لە چارەسەر كردن كێشەكان و بەڵام بالوێزەكانی ترامپ زیاتر زاخاو دراون بە پەیداكردی داهات و سەرمایە و پەیوندە ئابوریەكانی جیهانی ، كەمتر ڕوو لە كێشە سیاسیەكان دەكەن ، گەرچی بۆ كەڵەكەكردنی سەرمایەكی زۆرتری جێگیر ، جیهان پێویستی ئارامی سیاسی هەیە. ئەو ئارامیە سیاسیەی جیهانیش پێویستێكی هەنووكەیە ، بۆ سەرمادارەكانی ئەمریكا ، كە ترامپیان كردەوە بە سەرۆك كۆمار .
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی